کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانى د. مەغدید سورچى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر

Thursday, 09/02/2012, 12:00


ئەو زاتە لەبەر ئەوەى سەر بە دەزگاى پاراستنى پارتى دیموكراتى كوردستانە و رۆژانە لە كارمەندەكانى تەندرووستى دەخوڕێت و بە ئاشكرا ریكلام بۆ دەزگا بەدناوەكەى پارستن دەكات ، یەكێكە لە گەندەڵترین كارمەندى وەزارەتى تەندروستى ، ئەم مەغدیدە خۆى و دوو دكتۆرێك و كارمەندێكى شەریكن لە ئەشیعەى سۆنارى نەخۆشخانەى رزگارى شارى هەولێر و لەبەر ئەوەى رۆژانە رێژەیەكى زۆر لە هاوڵاتیانى نەخۆش لە سەرەى ئەو ئەشیعەیەدا ئەوەستن لە شەفتى بەیانیاندا ، بە فەرمانى ئەو مەغدیدە نەخۆشەكان دوادەخەن بۆ ئەوەى لە شەفتى ئێواراندا ئەو هاوڵاتیانە بگەرێنەوە نەخۆشخانە بۆ ئەوەى بە پارەیەكى زۆرتر لە شەفتى بەیانیان ئەشیعەكانیان بگرن، ئەمە بۆ ؟ لەبەر ئەوەى خۆى شەریكە لەگەڵ ستافى ئێواران لە وەرگرتنى پارەكەدا ، ئەوە سەرەراى ئەوەى بەرێوەبەرى نەخۆشخانەكەمان چەندین جار هەوڵى دا ئەو كێشیە چارەسەر بكات بەڵام راشكاوانە لە زارى بەرێوەبەرەوە گوێبیستى بووین كە ئەو مەغدیدە سەر بە پاراستنەو كەس بۆى نییە لاى بەرێ ، چوونكە بەناوى پاراستنەوە مامەڵە لەگەڵ كارمەندان و بەرێوەبەرە گشتییەكانى وەزارەتەوە دەكات و هەرەشەش دەكات .

لەلایەكى دیكەوە ئەو مەغدید سورچییە شەریكى 4 بزنسمانى هێنانى داوو دەرمانە بۆ هەرێمى كوردستان كە ماوەیەك لەمەوبەر یەكێك لە شەریكەكانى لەسەر هێنانى دەرمانى ساختەوە دەستگیركرا و بەهەوڵێكى زۆرى ئەو مەغدیدە نەتوانرا ئەو شەریكە مافیایەى دەرباز بكات چونكە لە ئێستادا دەزانێت كە ئەویش تێوەدەگلێت ، ئەوە سەرەراى هەبوونى چەندین دەرمانخانە لە ناو شەقامى پزیشكان لەسەر بوودجەى بەرێوەبەرایەتییەكەى كە بەوەسڵى تەزویرەوە پارەى بۆ كۆ كردۆتەوە و ئێستا خاوەنییەتى .

دەك ئافەرین حكومەت هەرێم واخەریكە لەدەستت هەرێم ، بۆهۆت و بەرێوەبەرەگشتییەكانت بەتایبەتیش قیتاعى تەندرووستى كە وابەستەیە بە ژیانى هاوڵاتیانى ئەو هەرێمەوە جا وەرە دەختۆرێك بەرێوەبەرى گشتى ئەو قیتاعە بێت لە ژێرەوە جاسووسى دەزگایێكى موخابەراتى و بزنسمانێكى دەرمانى و مافیایێكى ئەشیعەى سۆنەریش بێت ماڵت ئاوا كابینە جوانەكانى حكومەتى هەرێم !


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە