هەمیشە هەردوو پارتى دەسەڵاتدار (یەكێتى وپارتى) بەتایبەتى لەدواى ڕاپەرینى 1991 وپاش ساڵانى 2003وپاش ڕووداوەكانى 17ى شوباتى كار لەسەرئەوەدەكەن كەچۆن بیر وئەندێشەو فیكر وهەستى خەڵك لە كارە خراپ وچەوتیەكانى خۆیان دووربخەنەوە , بەهەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەن چاوى خەڵك لەحەقیقەت وبینینى دروستى شتەكان لابەرن ,...
هەموومان گەورەوبجووك وڕەش وسپى وهەژار وبیزنسمان وسەربەخو وحیزبى وئازادیخواز وستەمكار , هەر هەموو , ئەمڕۆ یاسبەى یا دوور ڕۆژى تر دەمرین , مردنێك شتێك نیە كەلەدەستى هەڵبێین یاخود ڕاومان بنێت , مردن وەك خاڵى پشكنین لەبەردەمى هەموومان دایە , خاڵێكى پشكنین بەوشێوەیەى كە ڕێگەى...
مەترسناكترین دیاردە كە هەستى پێبكەین لەنێو مێژوى كورددا , بوونى بەپیرۆز سەیركردنى ڕووداوەكانى وبەموقەدەس كردنى كەسایەتیە مێژوویەكانى كوردە , جگە لە نەبوونى هیچ گۆڕانكارى وبوژانەوەیەكى فیكرى وفەلسەفى ومەنتقى لەنێۆ مێژووى نەتەوەكەمان دا ,ئەمەش هۆكارى زۆر ە وبەچەن دێڕودوو پەڕیەك تەواو نابێت , یەكێك لەوهۆكارانەى...
كاتێك چینى بورژوازى لەفەرەنسا لەساڵى 1789ز شۆڕشێكى مێژووییان بەڕووى تەخت وتاجى پاشایى فەرەنسا(لویسى شازدە) هەڵگیرساند كەژمارەیەكى زۆرى خەڵكى رەش وڕووت وهەژار وكەم دەرامەتى تێدا بەشداربوو ئەمەش ئەو ڕاستیە مێژووییە دوور دەخاتەوە كەزۆریك لەبیر وباوەڕان پێیان وایە كە ئەگەر روشنبیرانێكى وەك فولتیر وروسو ومونتسكیو...
كۆت وزنجیرى قۆڵەكانت بترازێنەدەنگ وسەداى ویژدانى شارەكەت ڕاچڵەكێنەهەنووكە ...ساتى ئاگابوون وهەستان وهەژانەساتى هەڵوێست وبەدەنگەوە هاتنەنەك ساتى ....بێدەنگ ومردوو وسارد وسڕكوێر ولاڵ وبێ زمان وكەڕئەى تۆدەزانى كوڕى كام مێژووى ؟هۆلاكۆ بەزێن یاتاقەت پڕوكێنبەعس ڕوخێن یا گەندەڵى وحیزب حیزبێن !!هەستە سەرپێى...
"ئەگەر ئێمە بەرگرى لەناسنامە وشوناسى كورد نەكەین ، ئەى كێ بەرگرى بكات وبەرهەڵستى داگیر كەر بكات ؟ بارەگا سەربازی وحیزبیەكانى نێو شارەكان چۆڵ مەكەن چونكە ئەگەر ئەو بارەگایانە نەبێت كێى سینگى خۆى دەخاتە بەر گوللەى دوژمن ، كێ بەرەوڕووى شۆڤێنە عەرەبیەكان بێتەوە , كێ بەرگرى لەموقەدەساتى كەركوك وسنورى كەركوك...
لەوەتەى ئەم دووپارتە(یەكێتى وپارتى) دەسەڵاتى سەركردایەتى كوردییان گرتووەتە دەست , بەهەر فێڵ وتەڵەكەیە بووبێت بەردەوام هەوڵیانداوە خۆیان لە مەسەلە هەستیار وگرنگەكان ولەپرسیار ستراتیژى و هەنووكەییەكان وداواكارییە بنەرەتیەكانى گەڵ بدزنەوە یاخود خۆیان وون كردووە ویاخود خۆیان بەشتى پڕوپۆچ...
ڕژێمى بەعسى پێشوو لەنێوەڕاست وكۆتایى هەشتاكانى سەدەى بیستەم دا بەشێوازێكى چڕوپڕ دەستى كرد بە ڕووخاندن وكاولكردنى هەزارەها گوند ودێهاتى كوردستان وسوتاندنى باخ و كێڵگە كشتوكاڵیەكان كەئەمەش بووە هۆى بەزۆر كۆچ پێكردنى دانشتوانى گوندەكان لەبۆ ئەو ناوچانەى كەخۆى دروستى كردبوو لەشێوەى كۆمەڵى زۆرە ملێ ,بەتایبەتى...
ماوەیەك پێش ئێستا ئەم بابەتەم بۆڕۆژنامەى ئاوێنە نارد بەڵام لەبەر خەمسارى دییان وباوەڕنەبوونیان بەئازادى ڕەها وهۆكارى دیكە پشت گوێ خرابوو, بۆیە منیش بڕیارم دا كەڕێگایەكى دیكە بۆ بلاوكردنەوەى بدۆزمەوە ئەویش ڕۆژنامەى ئامانج بوو,ئەم وەلامدانەوەیەش تەنها لەبەرئەوەى كەبێدەنگ نەبین لەئاست ووتەى بێسەروبەر...
یەكێك لەوكێشە پەروەدەیی وزانستیانەى كە ڕووبەڕووى زۆرێك لەمامۆستایان وفێركارانى قوتابخانەكان دەبێتەوە ڕیباز وچۆنێتى وانە ووتنەوەیە وتەریقەتى گەیاندنى زانیارى وزانستى وانەكانە لەلایەن فێركارەوە بۆ عەقلیەت وزیهنى خوێندكار,ئەم كێشەش شتێكى چاوەڕوانكراوە , چونكە كۆى ڕەهەندوخانەكۆمەڵایەتى وبوارە گشتێكانى ژیانى...
فرانسو مارى ئەرویە لەپاریس لەدایك بوو , دواترلەزیندانخانەى باستیل لەساڵى 1717ى زاینى ناوى فولتێرى وەك نازناوێك بۆخۆى هەڵبژارد,باوكى نووسەرێكى ڕاستگۆ وسەركەوتوو بوو ودایكیشى خواستێكى ئەرستۆكراتیانەى بوو ,بەڵام ڕۆسۆ لەخێرایى توڕەبوون ودانایى وزیرەكى ولێهاتووى دا لەباوكى دەچوو ولەبلیمەتى وهەڵەشەیش دا لەدایكى...
یەكێك لەفاكتەرە هەرەسەرەكیەكانى بوون بەئەندام پەرلەمان ئەزمونگەریى وڕاستگوییەلەگەڵ داواكاریى وكۆیى خواستە سەرەكیەكانى هاوڵاتیان ,كەئەم فاكتەرەكەش پێویستە بەردەوام لەلایەن كەسى ئەندام بووەوە جەختى تەواوى لەسەر بكرێ وكارى جدى وهەوڵى بێووچانى بۆ بدرێ . لەڕاستیدابەهۆى بێ ئەزموونى ونەبوونى پەیوەندییەكى پتەوە...
"ئەفلاتۆن"ى فەیەلسوفى گریگى لەیەكێك لەووتە بەناوبانگەكانى دا ئەوەى دووپات كردەوە كە (هەركاتێك ئارەزوو وبەدمەستیەكان بەسەر عەقل وژیر ومەنتقى مرۆڤایەتى دا زاڵ بوون ئەوا لەوێ دا گەندەڵى وفەسادبوونى ئەخلاقى دروست دەبێت). لەكاتى غیاببوونى عەقڵ وئەخلاقیاتى مرۆڤ دا شتە بەهادار وماناكانى ویژدان وبیركردنەوە...
ئەوەى كەئەمڕۆ بووەتە دیاردەیەكى نەشیاو لەنێو كومەلگەى كوردى دا مەسەلەى تیكەڵاوكردنى دەست وكاریگەرییەكانى حیزبە بۆ نیو كایە وڕەهەندە جیاجیاكانى لایەنى پەروەردەوئیدارەى گشتى وبوارە زانستى ومەعریفیەكان .. هەروەكوچەند ساڵێك پێش ئێستا بینیمان كەپاش ئەوەى (مام جەلال) بڕیارى جیابوونەوەى حیزبى لەحكومەت دەركرد...
ئەگەر تەماشایەكى فەرهەنگ ولێكۆلینەوە ونووسینە كۆمەڵایەتى وسیاسیى ومێژوویییەكان بكەین ئەوا چەندین پێناسە وڕوونكردنەوەیى جۆراوجۆر وجیاواز دەبینین سەبارەت بە چەمكى ڕۆشنبیر , هەربیرمەند ونووسەرێكى جیهانى بەشێوازێك ئەم چەمكەى لێك داوەتەوە , بەڵام لەهەموو ئەو لێكدانەوانەدا پێناسەیەكى تێدا نیە...