بڕۆن گوناهەكانى بیست ساڵەتان پاك بكەنەوە !!
Thursday, 24/03/2011, 12:00
لەوەتەى ئەم دووپارتە(یەكێتى وپارتى) دەسەڵاتى سەركردایەتى كوردییان گرتووەتە دەست , بەهەر فێڵ وتەڵەكەیە بووبێت بەردەوام هەوڵیانداوە خۆیان لە مەسەلە هەستیار وگرنگەكان ولەپرسیار ستراتیژى و هەنووكەییەكان وداواكارییە بنەرەتیەكانى گەڵ بدزنەوە یاخود خۆیان وون كردووە ویاخود خۆیان بەشتى پڕوپۆچ وبێبنەماوە سەرقاڵ كردووە ودەكەن !! ئەمەش هۆكار وپالپێوەر وفاكتەر وباكگراوندى جۆوارجۆى خۆى هەیە كە دەتوانین لەدوو خاڵى سەرەكى دا كۆى بكەینەوە ئەویش یەكەم خۆشەویستى گورگانەیان بۆدەسەڵات وجێنەهێشتنى كورسى وتەماحى پلەوپایە و ..هتد , دووەم پەیوەستە بە ناهۆشیارى ودواكەوتووى ئەوعەقلیتانەى كەنایانەوێت لە دۆخ ومەسەلەكان تێبگەن , ئەوەى كەمن دەمەوێت لەم بابەتدا لێى بدوێم تایبەتە بەوهەڵمەتەى كەبرادەرانى بەرپرسانى گەرمیان وكۆمەلیك لوكەسایەتى بەرپرسە مەڵبەندییەكان وكۆمیەیتەیكانى یەكێتى لەخانەقین پێى هەستان بۆ پاككردنەوەى كوچەوكۆڵانەكانى شارى خانەقین , لەڕاستیدا لەهەر كۆمەڵگایەدا ئەگەر گرفتەكانى بوون بەهاووڵاتى وكێشەى عەدالەت وچاكسازى وگەندەڵى بەهەموو جۆرەكاینەوە بوونى هەبێت ئەوا بێگومان بەهیچ شێوەیەك ناكرێت باسى ژینگە وپاكوخاوێنى كوچە وكۆڵانەكان بكرێت , بۆچى ؟ چونەكە ناخى مرۆڤەكان وهاوڵاتیان وێران كردووە وكەرامەت وبونیادى وكەسێتى هاولاتى تێكشكێنراوە ئیدى چۆن ئاماەبێت بەردێك لەسەر شەقامەكەى لابدات وبەلابردنى كاغەزێك وخاشاكێك كۆلانێك پاك بكاتەوە , ئەمەى كەدەسەڵات پێى هەڵدەستى بۆ پاككردنەوەى شەقام وگرنگى دان بەژینگەسیناریویەكى زۆر كۆمیدییە من نەمبینى كەسێك لەزستاندا لەرزت لێبنیشێت وبەدواى بۆنخۆشى بگەڕێت ؟ ئەمەش كارەساتە دەسەڵات ئێمە تابیناقاقاى ڕۆچووە لەنێو گەندەاڵى وناعەدالەتى وجەنگەڵستاندا كەچى دێت گوێمان بەپاكردنەوەى كوچە كۆڵانە وشەقامەكان وژینگە پارێزى كەڕدەكات , من لەم بابەتەوە بەسەرجەم بەرپسانى كوردستان وبەتایبەتى گەرمیان پەیامێك دەنێرم وپێیان دەلێم بەسیەتى راكردن وخۆدزینەوە لەبابەتەكان ئێوە یەكەم جار خۆتان لەبەرامبەر میللەت پاك بكەنەوە ویژدانى خۆتان لەبەردەم میللەت ئاشكرا بكەن وكیرفانە پڕ گەندەلیەكانیان شەفافانە بخەنە بەرچاوى خەڵك , ئەمانە دەیانەوێت بەم كارانە ڕووە ناشرین وهەڵە وتاوانە مەعنەوییە ومادییە گەوەرەكانیان لەبەرچاو خەڵك بشارنەوە وەكو ووشترمل دەیانەوێت سەر بكەنە ژێر زەوى دا بۆئەوەى گەل نەیانبینێت بەڵام نازانن خەڵكى هەر هەست بەخراپەكارییەكان دەكات , ئێمە ئەم كولتورە خەڵتێندراوەكان ناوێت , ئەم عەقڵیەتە بەعسییانەمان ناوێت ,ئەوە سەدام بوو كەلەبەردەم گەلى عێراق دا تاسەیەك شەمەنتۆى بەدەستەوە گرتبوو و واخۆى پیشان دەدا كە دڵسۆز وفیداكارى گەلە بەڵام ئەگەر ئەوى دیوى كارەكانى مان بخوێندایەوەو دەمانزانى ئەمەش سیناریۆكە بۆ خەڵەتاندن خەڵك ودوورخستنەوەى چاوى خەڵك لەتاوان وكارە گەندەڵییەكانى !! , كورد ئێستا وحاڵى حازردا پێویستى بەوە نیە لەلایەن كۆمەڵە بەرپرسێكى حیزبى كوچە وكۆڵانەكانى پاك بكرێتەوە ، پێویستى بەوە نیە بە كارە لاوەكی وبێ ماناكانەوە تێوەبگلێن , پێویستى بەوە نیە باسى گەشت وسەیران بكات , پێویست بەوە نیە كەگوێ لەنەغمەى گۆڕانیەكانى هاوشێوەى عەزیز وەیسى بگرێت !! ئێمە لەبەردەم چارەنووسێكى هەستیار وقۆناغێكى ستراتیژى گرنگداین ئێمە هەتاوەكو ئەم ساتەش بەتەواوى هەست بەوەدەكەین كە بەرپرسەكانمان وسەرۆكەكانمان خۆیان لەپرسیارە ومەسەلە ستراتیژێكاندا دەدزنەوە , ئەمرۆِ كێشەى كورد نەهێشتى پاوانكردنى حیزب ووبڕینى نینۆكە شەڕانیەكانى حیزبە كەلە17شوبات دا بینیمان چۆن دڕندانە وجەنگەڵ ئاساییانە پەلامارى گەنجە خوێن گەرم وبێتاوانەكانى شارى سلێمانیان دا , پرسى كورد ئەمڕۆ نەهێشتنى گەندەڵیە بەهەموو جۆرەكانییەوە , دامەزراندنى حكومەتێكى تەكنۆكراتى یەكگرتووە دوور لەهەیمەنەى خراپى حیزبى , گۆڕینى میلیشیاى حیزبیە بە سوپاییەكى سیسماتیزەكراوى بێ لایەن و نیشتمانى , ئەمرۆِكورد لەهەمووڕۆژى پێویستى بەئابورییەكى سەربەخۆ وژێرخانێكى ئابورى گرنكە پێویستى بە كولتورى یەكدى قبوڵ كردن وكولتورى تێگەیشتن وكولتورى چەپكە گوڵە , ئەمرۆِ كورد پێویستى بەم مەسەلە وكەیسە گرنگانەیە , بۆیە مەرجێكى گرنگە كەلەپێشدا ئەم داواكارییە چارەنووسسازانەی كورد بخرێتە بەرچاو هەوڵى كردارى وعەمەلى بۆ بدرێ ئەنجاپاش ئەوە برادەرانى حیزبى گەرمیان وبەرپەرسەكانى كۆمیتە ومەڵبەندەكان هەلكوتنە سەر پاككردنەوەى كوجە وكۆڵانەكان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست