کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیوەندى نیوان مامۆستا وسەرپەرشتیارى پەروەردەیى لەگەرمیان !

Saturday, 05/10/2013, 12:00








لەڕاستیدا پەیوەندى نیوان ئەم دوو كەسایەتیەى سەرەوە (مامۆستا وسەرپەرشتیارى پەروەردەیى) پەیوەندییەكى تابڵێى لاواز وئاڵۆزە وتادێت جۆرێك لەدوژمنایەتى وڕق لێبوونەوە وبێزاربوون دروست دەكا نەك هاوڕێیەتى وتێگەیشتن وخۆشەویستى! ئەمەش لەراستیدا جیگەى پرسیار وپێداچوونەوەیە , ئایا بۆچى ئەم سەرپەرشتیارانە سەردانى قوتابخانەو ناوەندێكان وەك ئەركێكى مەعریفى وئەخلاقى نازانن بەڵكو زیاتر بەفیڕۆدانى كاتە وجێهێشتنى بۆشاییەكى بێماناییە لەقوتابخانەكاندا ؟ ئایا چى والەم سەرپەرشتیارانە دەكا كەسەردانى قوتابخانەكان نەبووەتە شتێكى بەپێز لەلایان و هەندێكیان بەدرێژاى ساڵ ناپرسنەوە لەمامۆستاو قوتابخانەكانیان ؟ئایا چیە والەم سەرپەرشتیارانە دەكات كەلەگەڵ هاتنیاندا تەنها سەرزەنشتى مامۆستا دەكەن وڕەخنەى توند وڕوخێنەر ئاراستەى مامۆستا دەكەن بەبێ ئەوەى بۆساتێك دەست خۆشى لەیەك مامۆستا بكەن ؟ ئایا ئەمانە چیان لەمامۆستا دەوێت لەم باردۆخە ئاڵۆز وشڵەژاوەدا ,بارودۆخێك كەهێشتا سەرەتایترین مافەكانى مامۆستا گەنجەكان نەك دابین نەكراوە بەڵكو قسەشى لەسەر نەكراوە وەك مافى نیشتەجێبوون ومافى دامەزراندن ومافى گواستنەوە وگەڕان وبینیى دونیا ...هتد .
سەرەرایى خراپى وکۆنى ورووخاو بوونى زۆربەى بینایەكانى قوتابخانە وزۆرى وجەنجاڵى خوێندكار وتێڕژانى زۆرى خوێندكاران بەسەر یەكدا لەنێۆ پۆلەكان وجگە لەپیس وپۆخڵى ژوورى پۆلەكان و...هتد کەچى ئەمانە هەر لەسەرزەنشت کردن وئەمرکردن بەسەر ماموستادا ناوەستن ,ئایا هیچ سەرپەرشتیارێك دەتوانێ لەنێو ئاپۆڕەى خوێندكاران وتەنگ وقەڵپى بینایەى پۆلەكان وانە بڵێتەوە ؟ئایا سەرپەرشتیارێك هەیە بتوانێ بۆساتێك لەژێر كرێى خانوودا ولەمووچەیەكى بێ سەروبەر بڕینى هەمیشەیدا باشترین وانە بەخوێندكارەكان بڵێتەوە ؟ئایا سەرپەرشتیارێك هەیە بتوانێ لەنێو ژینگەیەكى ناپاكى خوێندنگاكاندا وانەیەكى زانستى بەخوێندكارەكان بڵێتەوە ؟بێگومان سەرپەرشتیارەكان نەك ناتوانن ئەم كارانەش بكەن بەڵكو ئامادە نین بۆ ساتێك بەڕوویەكى خەندە وبێ توندوتیژییەوە سەردانى شوێنى مەبەست بكەن ,سەیر لەوەدایە كەئەم سەپەرشتیانە لەسەر ئەو هەموو نەهامەتیانەى كەبەسەر مامۆستاكاندا دێت چ ئەوەى پەیوەندى بەكەسیًتى مامۆستاوە هەبێت یا خود ئەوەى پەیوەندى بەحكومەتەكەوە هەبێت دێن كۆمەڵێك داواكارى وپرسیارى بێسەروبەر لەمامۆستادەكەن كەهیچ پەیوەندى بەواقیع وئیدارەى مامۆستایانەوە نیە ,ئەوان پرسیارەكە لەهەموو كاتێكدا فڕێ دەدەن ئیدى بەلایانەوە گرنگ نیە تاچەندێك پراكتیزە دەبێ یانابێ !ئەوان لەبیابانێكى ووشك وپان وبەرین دا داواى ئاو لەتۆ دەكەن ,لەنێوبێئومێدى وڕەشبینى دا داواى گوڵت لێدەكەن !ئەوان ئێستاش بەڕوویەكى گالتەچاڕییانەوە داواى دەفتەرى پلان وتەكتیكى وانە ووتنەوەت وجیبەجی کردنى سیستمى سویدى لیدەکەن وەك ئەوەى كەمن وەك مامۆستایەك لەیەكێك لەقوتابخانەكانى ستوكهۆڵم و واشنتن دا وانە دەڵێمەوە ,ئەو داواى شتێك لەمن دەكا كەخۆى بۆ تەنها ساتێك ئامادە نیە لەژیانیدا جێ بەجیێ بكات !ئێمە هێشتا نەمانتوانیوە گرفتەكانى مەنهەجى بەعس وتەریقەتى وانە ووتنەوەى مامۆستا چارەسەر بكەین ,هێشتا نەمانتوانیوە یاسایەك یاخود هەرنەبێ سنورێك بۆ ئەو لێشاوە پشوو ودەوام نەكردنە دابنەین كەساڵانە یەخەمان دەگرن ,ئیدى چۆن بتوانین پلان وتەختیت لەڕۆژانەمان دا پراكتیزە بكەین ,ئەم پرسیارەى سەرپەشتیارەكان گاڵتەیەكە كەبەخۆیان وبەمامۆستاكان دەیكەین ,دیاردەیەكى تركەمن بەڕۆتینیەكى ئێجگار سەیر تەماشاى دەكەم ئەویش مەسەلەى چوونە ژوورەوەى بەردەوام وكلاسیكیانەى سەرپەرشتیارەكانە بۆ نێوپۆلەكانى خوێندكاران كەبێ هیچ تێبینى وپرسیاركردنێكى جوان دەچنە دەرەوە ,یاخود ئەمانە دێنە ژورەوە كەكۆمەڵێك پرسیارى تەقلیدى لەمامۆستا دەكەن كەئەو مامۆستاییە لەبەردەم خوێندكاران دا ئیحراج دەكەن !ئەم هۆكارانە وهۆكارى زۆرى تریش كەپەیوەندى بەئاستى ئەخلاق وهەڵس وكەوتى سەرپەرشتیارەكانەوە هەیە لەگەڵ مامۆستاكاندا كەخۆیان وەك هیتلەر دادەنێن مامۆستاكانیش وەك كۆیلەكانى سپارتاكۆس ,ئەوەى مایەى ئەسەفیشە زۆرێك لەو مامۆستایانە ساڵانێكى زۆرە و تائێستاش بەداخەوە گەمژانە سەر بۆ قسە بێسەروبەرەكانى سەرپەرشتیارەكان بادەدەن ,وهەرموو كات تەنها بێدەنگى هەڵدەبژێرن وبۆساتێكیش ناتوانن بڵین نەخێر وانیە وئەو قسەى كەتۆ ئەیكەى ڕاست نیە !ئەم دۆخەش وایكردووە كەچ خوێندنگاكان وچ خوێندكارەكان وچ مامۆستاكانیش بەزەوق وهیمەتەوە ڕوو لەخوێندن ووانە ووتنەوە نەكەن ,لەگەل هەموو ئەمانەشدا هەتاوەکو ئەم ساتە سەرپەرشتیارە پەروەردەییەکان بەتایبەتى ئەوانەى گەرمیان نەیانتوانیوە تائەندازەیەک هاوریتى وپەیوەندییەکى دۆستانەیى لەگەل ماموستاکانیاندا پیکبهینن یاخود بیسازیین ، بۆنموونە هەر سەرپەرشتیاریک نزیکەى پەنجا ماموستایەک دەگریتە خۆ وسەرپەرشتى کارەکانیان دەکات دەتوانى هەموویان بکات بەهاوریى خوى تەنانەت ئەگەر هەر کیشەیەکیان بیت بۆیان چارەسەر بکات وناوى هەموویان لەموبایلەکەى دا خەزن بکات چونکە تو ئەگەر لەماوەى یەک رۆژدا دەجار یاخود لەماوەى هەفتەیەک دا بیست جار لەریگەى موبایلەوە پەیوەندى پیوە بکەیت دەبیت لەهەموو جارەکان دا ناوى سیانى خوت بلییت !!! ئەمەیە جەهالتگەرایى سەرپەرشتیارەکان ؟!! ..
بەداخەوە ئەگەر ماموستایەک کاریکى پیوستى بەسەرپەرشتیارەکەى هەبیت ئەوا بەهەر بیانوویەک بیت سەرپەرشتیارەکە ئەگەر مەزاجى لینەیت پشت گوى دەخات جاریک بەبی وەعدى وجاریک بەئەمرۆ وسبەى پیکردن وجاریک بەدرۆدان وجاریک بەوەى کەتو کیت وەرە بۆلام ودواتر رەتکردنەوە وجار بەتوورەیى وجاریک بەقسەى لووس و...هتد ، ئەم سەرپەشتیارانەى گەرمیان لەکویلەکانى ئەفریقا دەچن تەنها لەپیناو پارەدا دەژن ...
ماموستایەکى ئافرەت کەلەیەکیک لەخویندنگاکان دا دەوامى دەکردبەناوى (گەشاو هەورامان بختیار) ، رۆژیکیان پیکەوە دانشتین باسى دامەزراندن وگواستنەوەى ماموستامان کرد ووتى وەللە من هیچ کیشەیەکم نیە هەرکات بەسەرپەرشتیارەکەم بلیم ئەو کارەم بۆبکە چ گواستنەوە یاخود هەرشتیکى دیکە یەکسەر بۆمى جیبەجى دەکات ، منیش ووتم ئەگەر ناوت (عبدالله ابراهیم فتاح) بووایە ئەوا نەک ئەوەى کەهیچ کاریکیان بۆت نەدەکرد بەلکو گۆیشیان لیت نەدەگرت ..
بەداخەوە بەشیک لەم سەرپەرشتیارانەى گەرمیان ژنانین ، بەهاتنى ئافرەتیک وبەتەلەفونکردنى ئافرەتیک فەرش دەبن ، رۆژیکیان بەریکەوت لاى هەندیک دانشتم هەر باسى ماموستا ئافرەتەکانیان دەکرد .. فلان باشە وفلان خراپە وفلان جوانە وفلان ناشرینە ..
بەداخەوە ئەم سەرپەرشتیانە دەوامى رەسمی خۆیانیش ناکەن ، مامۆستایەک ئەگەر کاریکى هەبیت دەبی راویان کات بزان لەچ کونیک دا خۆیان حەشارداوە ، بەتەلەفونیش نادۆزرینەوە ، من پیم سەیرە کەئەمانە لەبەر بی دەوامیان وخەم ساردیان لەدەوام کردن سزا نادرین ، ! یاخود لەلایەن بەشى یاسایى پەروەردەوە لیپیچینەوەیان لەگەل ناکرى !! لەکاتیکدا خودى سەرپەرشتیارەکان کاتیک سەردانى خویندنگاکان دەکەن یەکسەر لەهاتن ونەهاتنى فلان وفیسار ماموستا دەپرسن ؟!! ئەمە بەریکى ئەو شیعرە عەرەبیە بەسەرى دا جی بەجی دەبیت کەدەلیت (لاتنه عن خلق وتاتى مپلە عار علیک ادا فعلت عچیم) .... !!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە