کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەنێوان یەكگرتوو (مریشكێكى كڕ گرتوو) ، پارتى (حیزبێكى قڕ گرتوو) چۆن تێبگەین لەڕووداوەكانى بادینان ؟!

Monday, 26/12/2011, 12:00







لەدەرگاى ناونیشانى ئەم بابەتەوە ویستم گەشتێك بە ڕووداو وئەو پێشهاتە سیاسیانەو وكۆمەڵایەتییانەدا بكەم كەچەندڕۆژێك پێش ئێستا لەناوچەكانى بادینان (زاخۆ ، سیمێل ، دهۆك) دا هاتە كایەوە وبووە هۆى تێڕژان وپێكدائاڵانى چەند هێزوگروه ولایەنێكى كۆمەڵایەتى بەیەكتردا ودواتر هەریەكەو بۆمەبەستێكى دیارى كراو پەلامارى چەندین دەزگا وبینایى سیاسى وكۆمەڵایەتیاندا وئاگریان لەچەند بارەگایەكى حیزبى یەكگرتوویى ئیسلامى دا ولەلایەكى دیكەشەوە هێڕشى توند كرایە سەر خانەى مەساج كردن وباڕى مەیخانەكان وچەندین شوێنى دیكەى (نامەحرەم لەڕووى ئایینى ئیسلام) ەوە ، بەهەرحاڵ ڕووداوەكە بووە بەشێك لە ڕابردوو وئەوەى كەلەسەر ئێمەیە ئەوەیەكە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەین وهۆكار وخاڵە پاڵپێوەرەكانى دروست بوونى ئەم ڕووداوە ودەرەئەنجام وئەو كارانەى كەلێیكەوتەوە ڕاڤە بكەین ، ئەمەش بۆئەوەى جارێكى تر ئەم ڕووداوانە بەسەر واقیعى ئەمرۆِى كوردستاندا دووبارەنەبێتەوە ویاخود لەپێناو ئەوەى كە بزانین ئایا ئێمە خاوەنى چ حكومەت وچ پارتێكى دەسەڵاتدار وچ سەركردایەتییەكین ؟ پیًَش ئەوەى دەست تۆمەت ڕاكێشن بۆ ئەوانەى كەبەرپرسیارى سەرەكین لەم بابەتەدا پێویستە ئەوە بڵًێن كەكۆمەڵگەى كوردى كۆمەڵگەیەكى فرە ڕەنگ وفرە چین وتوێژە ودەیەها گروه ولایەنى سیاسى وكۆمەڵایەتى وبیر وئایدۆلۆژیاى جیاجاى تێدایە وهەموان لەنێو چوارچێوەیەكى سنورێكى دیارى كراودا كۆبوونەوتەوە وبەچەندین پرەنسیب وبنەماى جۆراوجۆرى دیموكراسییەوە پێكەوە كۆكراونەتەوە وەكو پێكەوە ژیان ودیموكراسیەت وئازادى ومافا مرۆڤ وچاكسازى وئەمنیەتى ووڵات ودەیەهاى شتى دیكە ، بەڵام دەزانین زۆر جار لەڕووداوى وەهادا كارێك دەكرێ كەهەمووو ئە پرەنسیبانە دەخرێتە ژێر پرسیارەوە ؟ ئێمە دەزانین كە كۆمەڵگەى كوردى مرۆڤى مەیخۆر وئایین پەروەرى تێدایە ، مرۆڤى هاموشۆكەرى مزگەوت ومرۆڤى هاموشەكەرى مەیخانە وشەرابخۆرى تێدایە ، مرۆڤى دژبەدین ومرۆڤى ئیسلامى توندرەویشى تێدایە , ئەم تائێرە شتێكى ئاساییە ولەزۆربەى هەرە زۆرى كۆمەڵگا جیهانییەكان دا هەیە , بەڵام كێشەكە ئەوەیە كە سنورەكانى ئەخلاق وبەهاى پیرۆزییەكانى دین وشەریعەتى ئیسلامى پێشێل كبرێ ، یاخود كێشە ئەوەى كەئازادى بەرامبەر وكەسانى تر پێشێل بكرێ وسووكایەتى بەهاولاتیبوون وبەهاگرنگەكانى ئینسانییەت بكرێ ، هەروەها شتێكى ئاساییشە كەئەم ڕوداوانە جارناجارێك ڕوو بدات لە شوێن وجێگەى جیاوازدا بەڵام لەكوردستان وبەتایبەت لەناوچانەى ژێر دەسەڵاتى پارتى ویەكگرتوودا ئاسایى نیە چونكە مەغز ودەلالەتى گرنگى لەپشتییەوە بەحوكمى كۆنە دوژمنایەتى ومێژوى پڕخوێنى نێوان ئەم دوو پارتە كەوە بینیمان لەساڵانى پێشووشدا هەمان چارەنووس بەسەر یەكرگرتوودا هاتەوە كاتێك لەلایەن هەوادارانى پاریتیتەوە هێڕشى خرپ كرایە سەر باەرگانكانى یەكگرتوو وچەندین ئەندامى باڵاى یەكگرتوو لەوپەلامارانەدا كوژروان ، هەرچەند هۆكار زۆرن بۆدروست بوونى ئەم ڕووداوانە كەناكرێ تەنها لەبوارى سیاسى دا قەتیس وسنووردارى بكەین بۆنموونە لەباردۆوخى كۆمەڵایەتى وئابورى ئەمڕۆى كوردستاناد گەنجانێك زۆرهەن بەهۆى نەبووونى كار ونەبونى پرۆژەیە بۆ نەهێشتنى بێكارى ودەست بەتاڵى زۆرێك لەگەنجان بووەتە هۆى ئەوەى كەبەكارى مەیخوراردن وبێزارى وتەنهاى ومەسەلەى سێكسیى ومەساجەوە خۆیان سەرقاڵ بكەن وكەسانێكیش هەن مەى دەخۆنەوە بۆ ئەوەى زیان بە جەستەى ومەعنەوى بگەیین خەڵك یاخود پەرەپێدانى ئەم جۆرە كۆگایی مەییانە ڕاستوخۆ كاردەكەنە سەر لایەنى ئەخلاقى وپەروەردەیى كولتوۆرى ئەمرۆِى كوردەوەارى خۆمان , لەگەڵ ئەوەشدا گەنجاێكى دیكەمان هەن پەیوەستن بەرخواپەرستى وكاركردن وبەكەم ڕازیبوون , بەباوەڕى من ئەم دو جیهانیەبینە جیاوازە نێوان گەنجان لەوخۆپیشانادنەو وڕوداوە تێرژاوانەوى بدایان پێكیانداداوە وبەیتایەتى نابێت ڕۆڵى ئەومەلایەش لەبیر بكەرین كەئم ەمەسەلەى ووروژاندووە وكارى مەساجى كردنى بەناڕەوا وحەرام زانیوە وهەستى گەنجە موسڵمانەكانى وورژاندنوە وزۆیانى تووڕەكردووە چ لەڕووى ئایینیەوە وچ لەڕووى رشەهەنى هەژارى وبێتواناى ئەو گەنجانە لەپێك نەهێناى پرۆسەى هاوسەرگیرى ودەیەها شتى دیكە كەبووەتە پاڵپێوەرێك بۆ نوانى ڕەفتارى خراپ بەرامبەر ئەو مەساج خانە ومەیفرۆشانە وەك بینمان كە بیناكانى سووتێندران وكورسى وتەختە وسەرەم كەرەستەكانى نێویان تێك وپێ دراو ، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا بۆچ لەم م ڕووداوانەدا ولەنێو فەزاى ئەم بیركردنەوەدا بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى كرایە ئامانج ، ئێمە دەزانن كە ئەوەى سیاسی وحیزبیە تەنها بەرپرس وسەركردایە سیاسیەكان نین بەڵكو خەڵكى ئاسایى وهاولاتیانى سەرشەقامیشن ئەمانەش هەندێكیان هەمان رەنگدانەوەى سەركردەكان وەكو ئەوان بیردەكەنەو بۆیە پێیان وابوو كەئەوەى هێرش دەكاتە سەر سووتاندن ولەناوبردنى ئەم بارى مەیخانە پەیوەسەت بەهێزە ئیسلامى ومەلاى مزگەوتەكانەو بۆیە لەم كەین وبەینەدا بارەگانى حیزبیەكانى ئیسلامیەكان كرانە ئامانج بەتایبەتى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان , ئەوەبوو هێدى هێدى ئەم ڕوداوانە چووە چوارچێوەیەكى سیاسی وئەوەى كە گرى لەبارودۆخەكە بەردات سوتانى بارەگاى یەگرتوو ودەربڕینى ڕاستەوخۆى هەڵوێستى یەكگرتوو بوو كە ڕووداوەكە لەسەرشەقامیكى بچووكە كردە فەزایەكى گەورە لنیو كوردستان وسەرنجى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەكانى بەرو لاى خۆى ڕاكێشا ، بۆیە ئەوەهێزى كەبەرپرسیارى سەرەكییە لەرێگەدان وبوارپیدان بە درێژپێدان وفراوانكردنى دۆخەكە وڕووداوەكان پارتى دیموركراتى كوردستانە چوكە ئەم پارتە خاوەن دەسەڵاتێكى فراوان لەوناوچەیە پێش یەكگرتوو وحیبزى دەسەڵاتە وبەرپسیارى ئەنام دانى كۆى ڕووداوەكان لەئەستۆى ئەم حیزبە , ئێمە ناڵێن پێویستە پارتى رێگە نەدات هچ ڕووداوێك هاوشێوەى ئەوە ڕوبدات ئێمە دەڵێن ئەركێكى گرنكە لەسەر پارتى كەرێگە نەدات ڕووداوەكان تەشەنەبكات بەڵام بەداخەو چەندبەڵگەیەكى ئەوە دەسەلمێنن كە پارتى دەستى لەم ڕووداوانە دا هەبووە ئەویش مێژوو حوكم دەكا كەچەند ساڵى لەمەوبەر هەوادارانى وهاوپشتیوانى پارتییەوە بو هێڕش كرایە سەرى بارەگاكانى یەكگرتوو ، پارتى وهێزى پارتیش خۆى لەڕێرەو پێشڕەوى ڕووداوەكان بێدەنگركرد ، چونكە بێدەنگى نیشانەى ڕازیبوونە ئەگەر هێرش بكرایەتەسەر (برایانى مەسیحى وەك لەقاموسى سیاسى پارتى دا جێگە رێزن) ئەوا پارتى زۆر بەمەردانە هاتنە دەنگ واتا پارتى خاوەن هێزێكى سەربەخۆى نیشتمانى نیە تابەرگرى لە نەتەوە وكورد وهاوڵاتى ومرۆڤى كورد بكات پێش هەموو شت بەڵكو خاوەن هێزێكى حیزبى وبنەماڵەى ڕووت وقووتە وتەنها بەرگى لەهاوپشتیوان وهەوادانى حیبزى خۆى دەكات ؟ ئەمەش واقیعێكەوهەیە ومێژووش ئەوە دەسەلمێنێ ، هەربۆیە یكگرتووش پێویستە باش ئەوەبزانێ كەپارتى بەهیچ شێویەكى چاوى پێدا هەڵنایەت وەك مەلاكرێكاووتەنى كەلەچاوپێكەوتنێكى تەلەفزیۆنى (nrt) دا ووتبووى (مەگەر لەخەونى گوێ درێژدا پارتى بوار بەیەكگرتوودا بدات بێتە سەردەسەڵات) , بۆیە دەبێ یەكگرتوو بەعەقلانى وبەووردى ڕووداوەكان بخوێنێتەوە وتەنها بەكروزانەوە وگۆرانى ئایینى وسروودى سامى یوسف ولاوك وحەیران وسۆز ومیهرەبانییەوە پێشواى لەم ڕووداوە هەستیار ومەترسیدارە نەكات ، وەك دەبیین كەسەركردەیان (ێلاح دین) هیچ شڵەژان وتوڕەبوونێكى مەعنەوى بەنێوجاوانییەوە دیارنەبوو وەك ئەوى كەهیچ ڕووى نەدابێت ، بەداخەوە ێلاح دینى ئەیوبى توانى قودس ڕزگاربكات كەچى ێلاح دینى یەكگرتوو تواناى ئەوەى نیە لەبەردەم هێزێكى بنەماڵەیى وكۆنەخوازى داخراوى وەك پارتى بڵى لەل ! ، وناتوانى بەر بارەگاكەى خۆشى ڕزگار بگات وبەرگرى لێبكات ،یاخود دەتوانم ئەوەبلێم كەیگرتوو هەڵویستى ئەم جارەیان لەوەى پێشوویان ساردتربووە وهیچ كاردانەوەیكى عەقلانیانەى بۆ ڕووداوەكان نەبوو ، كەواتە نابێت یەكگرتوو چاوپۆشى لەم ڕووداوانە بكات وخۆی لێ گێل بكات چوكە حیزبێكە كە خاوەن جەمارێكى بەرفراوان وشەعبیەتێكى گەورەیە ودواتر خۆى لەبەردەم دادگاى مێژووى دبینێتەوە ومتمانەى جەماوەر لەدەست دەدات ، مەرج نیە هەموو كاردانەوەیەكى توند ببێتە هۆى هەڵگیرساندنى شەڕى ناوخۆ ,شیعەكان لەسەردەمى سەدام نەیاندەوێرا بەهیچ شێویەیەك باسى ئازادى وبودجە وفتواى سیاسى بكەن , ئێران وووڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست وبەرپرسە سیاسیەكانى عێراق وكوردستان لەسەردەمى جۆرج بۆشى دووەم دا نەیاندەوێرا بێ ئەو هەنگاوییان بنێن , ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كە هەر گروپ ولایەنێكى سیاسى قورسایى وسەنگى بۆخۆدى دانا وبەرامبەرەكانیش نرخ وبەهاى بۆدانێدەنێن ، واتا یەكگرتوو لەبەرچاوى پارتى هیچ سەنگ وبەهایەكى قورسى نیە ؟!, هەركاتێك پارتى بزانێت ئەم هێزە لەتەشەنەبوون وبرەوەسەندن وبەرفراوانبوونى هێزى جەماوەریە ئەوا بەبیانووى ڕوداوێك یاخود لەرێگەى وەسیلەیەكى بێمانەوە ڕۆلًى كزدەكات ودەسەڵاتى سنوورداردەكات ، واتاپارتى هێزێكى كەلەسەردەمێكى زووەوە بەئارەزووى خۆى یارى بەموقەدەسات وبەهاى یەكگرتوو دەكات بەڵگەم بۆ قسەكانیشم سووتاندنى بارەكان وشەهیدكردنى ئەندامەكانیان بەبەرچاوى خەڵكەوە (ساڵى 2007) ، هەروەها پارتى تەنها لەبەرئەوە هەوڵى لاوازكردنى یەكگرتوو نادات كە حیزبێكى ئیسلامییە ومیانرەوە وزۆریًَك لەخەڵكى موسلًَمانى كوردى لەگەڵ دایە بەڵكو دەزانێت كەئەم هێزەش خاوەن قورساییەكى گەورەی لەناو ئۆپۆزیسیۆن دا وبەئامادەبوونى ئەم هێزە مەودا وسنوورى بزوتنەوەى گوڕان وبەرەى موعارەزە فراوانتردەبێت ودەسەڵاتى پارتى لەكەدار وڕوو لە سستى ولاوازى دەكات ، ڕاستە پاش هەموو ڕووادێك بەرپرسێكى حیزى پارتى یاخود یەكێتى لەكەناڵە حیزبیەكانى خۆیانەوە لێدوانى جۆراوجۆر دەدەن وپۆزش دیهَینەوە بۆ ڕوداوەكان وبێ تاوانى خۆیان دەخەنە ڕو ورووداوەكە بەكارێكى نامرۆڤانە وناتەندروستیانە لەقەڵەملى دەدەن وسینگى خۆیان لەشاشەكانى تەلەفزیۆن دەردەپەرێنن وبەسەر بەرزى دەلێن ئەوا كارى ئاژاوەگیرى ودەستى نەفام لەپشتێوێتى وباسى پێكەوە ژیان وئاسایشى ئەمنى كوردستان دەكەن !! بەڵام پێویستە ئەوبزانن كەسیاسەتى ئەم دوو حیزبە لەژێرەوە وبەنهێنى كاردەكات وخۆیانیش باوەرێان بەكارى ئاشكراو نەماوە وتەنها ئەم لێدوانەیان بۆ ساردكردنەوە ودەمكوتكردنى تووڕەیى وناڕەزاییەكانى خەڵكە ، كەواتە خاوەن پرەنسیب وسەرەتاگەى زانستى سیاسى نیە وهیچ بنەما وستراكچەرێكى عەقلانى ومەعریفى وئەخلاقى نیە لەناوسیاسەت دا تاكو پشتى پێ ببستێ بۆیە ئێستاش بەهەمان عەقڵى شاخ وبنەماڵى ڕەفتارى سیاسیانە دەكات وئەگەر بۆى بڕەخسێت لەهەموو ئان وساتێكدا یەكگرتوو دەكاتە ئامانجى پەلامارەكانى ، بۆیە یەكگرتوو نابێت بەهەموو پەلامارێكى ئەم هێزە كۆسمۆپۆلیتێزمە قبوڵ بێت وهەموو جموجۆڵەكانى قبوڵ بكات ، بەداخەوە تاوەكو ئێستاش یەكگرتوو هیچ هەڵوێستێكى جوامێرانەى نەنواندووە لەبەرامبەر ئەو هەموو پەلامارەى پارتى كەدەكرێتە سەرى ؟! ، كەواتە بۆئەوەى پارتیش نەبێتە هێزێكى هەڕەشەكەر وپەلاماردەر بۆ سەر ئۆپۆزیسین وكۆمەڵگەى مەدەنى پێویستە هەم یەكگرتوو وهەم لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانى دیكە فشارێكى توند بخەنە سەر حكومەت كەیادەبێ پەلاماردەرەكان وبكوژانى 17ى شوبات دیارى بكات ودادگاییان بكات یا خۆپیشاندانێكى فراوان ئەنجام بدەن وسەرتاپاى كوردستان بهەژێنێت وكورسى ژێر پێى دەسەڵات بهێنێتە لەرزین وسەركردایەتى پارتى ویەكێتیش ناچار بكەن كەدەست بەردارى كورسییەكانى فرمانڕەوایى بن ودان بە خراپیەكارییەكانى خۆیان دا بنێن ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە