هەموو هێڕشێک ماناى بەهێزى ناگەیەنێت (یەکێتى وەک نموونە) ؟!
Friday, 17/01/2014, 12:00
تاک وکەسێتى لە کۆمەڵگەى کوردى ئێستادا ، خاوەنى چەندین وەسیلە وئامرازى تەکنەلۆژییە بۆفێربوون وتێڕامان لەدونیاى دەوروبەر ، لەئێستادا شتیک نەماوە بەناوى نهینى ، چەندین کایەى جیاواز لەبەردەممانە بۆ ئاشکراکردنى نهینیەکان ، لەئیستادا هەر لایەنیکى سیاسى وپارتیکى بەهێزى نیو کۆمەلگەى کورد ئەگەر بیەوێت خەڵک چەواشە بکات ئەوا نەبۆماوەیەکى درێژ دەتوانێت ئەوکارە بکات ونەدەتوانێت هەموو گەلیش چەواشە بکات .
کەواتە لێرەوە ئەوەمان بۆدەردەکەویت کەئەو حیزبانە دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن کەلەحەقیقەت وواقیع وجەماوەر وخواستى هاوڵاتیان وداواکارى چین وتوێژى بەشخوراوەوە نزیکن ، ئەگەر بۆنموونە تەماشاى مێژووى حیزبێکى وەکو (یەکیتى نیشتمانى کوردستان) بکەین هەتاوەکو ئەوکاتەى کەلەخەباتى شاخ وپێشمەرگایەتى وبەرەى سەنگەردا بوون دژ بەبەرژێمى بەعس ، جەماوەرێکى زۆرى لەدەورى خۆى کۆکردبووەوە ومتمانە وپەیوەندییەکى حاشاهەلنەگرى لەنیوان خودى خۆى وهاولاتیان دا دروست کردبوو ، بەلام بەداخەوە لەپاش ئەوەى کەلەخەباتکردنەکەى دا بەیاوەرى جەماوەرى کورد و ئەمریکا وهیزى هاوپەیمانان لە1991 ولایەنە وهیزە سیاسیەکان تر سەرکەوتنى بەدەست هینا بۆ چوونە سەر دەسەلات ودامەزراندنى حکومەتیکى کارتۆنى کەتەنها لەلایەن دوو حیزبى سیاسیەوە بەریوە دەبران چیدى یەکیتى بەیەکجارى پشتى کردە جەماوەر ، چونکە هەموومان دەزانین کەزۆربەى هەرە زۆرى هیز سیاسەکانى ناوچەکانى رۆژهەلاتى ناوەراست تاسەر کورسى جەماوەر وخەلکیان دەویت وبەلینى بریق وباق دەدەن لەوە بەدوا نایانەویت چونکە دەستیان تیکەلى تەماحى دەسەلات وپارە وپلەوپایە بوو .کەئەم تەماحە لەپاش رووخانى سەدام وبوون بەسەرۆک کۆمارى مام جەلال گەیشتە چلە پۆپە وبۆشاییەکى گەورە لەنیوان یەکیتى وجەماوەردا دروست بوو ، ئەوەش کەزۆر سوودى لەم بۆشاییە وەرگرت تەنها بزووتنەوەى گۆڕان بوو .
لەئیستادا یەکیتى لەدۆخیکى شڵەژاوى بێبەرنامەدا دەژى ، جاریک کوێرانە هیڕش دەکاتە سەر پارتى وجارێک گۆڕان تۆمەتبار دەکات ..
ئەم جۆرە هێرشانە بەمانایى شڵەژاوى وبێ پلانى ونەبوونى میکانیزمى گونجاوى ئەو حیزبە دەگەیەنى بۆ دەربازبوون لەقەیرانى چەقبەستووى ، بینیمان کەقەزافى لەدوا ساتەکانى نەمانى دا هاوارى دەکرد ودەیگوت (زەنگە زەنگە) وهەرەشەى لەئەمریکا وولاتە ئەوروپیەکان دەگرت لەکاتیکدا لەماوەى چەند رۆژیک دواى هەڕەشەکردنەکانى دەستگیر کرا .. بەهەمان شێوە هەرەشەکانى سەحافى وەزیرى راگەیاندنى بەعس وموبارەک وعابدین هەموو وەکو یەک بوون .
بەلام ئەوەى راست بیت یەکیتى لەئیستاش دا هەلى گونجاوى لەبەردەم دایە دەتوانیت ئەو هەلانە بقۆزیتەوە وتەندروستیانە مامەڵە لەگەڵ واقیع دا بکات ..
یەکێتى دەتوانێت لەم دۆخەدا بەسەرکەوتوویى دەرچێت بەلام دەبێت ئەم مەرجانە وەکو حیزبیکى سیاسى ئەنجام بدات :
یەکەم : ڕادەستکردنى هەموو ئەو بەرپرسانەى کەبچووکترین گۆمان وکەیسى گەندەڵى لەسەرە بەتایبەتى ئەو دەم وچاو رووخسارە بزێوانە کەخەڵک لێیان تووڕەیە ، لەبچووکترین کادر وئەندامى کۆمیتەکانەوە تاکو گەورەترین بەرپرس وئەندامى مەکتەبە سیاسیەکەى ..
دووەم : دەست کێشانەوەى حیزبى لەسەرجەم دامەزراوە ودەزگا حکومیەکان ودەستیوەرنەدان لەکاروبارى کۆمەڵایەتى وپەروەردەیى وئایینى و ..هتد .
سێهەم : لابردنى ودوورخستنەوەى کەس ولایەنگر وکاربەدەستە بەتەمەنەکان ئەوانەى کەلەدواى راپەرینى 1991 بوونەتە بارێکى قورس بەسەر شانى گەلەوە هەر خەریکى موزایەدەکردنن بەناوى خەبات وشەڕ وراپەرینەوە لەکاتیکدا راپەرین تەنها یەکیتى نەیکردووە .
چوارەم : کەمکردنەوەى بارەگا ومەلبەند وکۆمیتە ووینە ودیکۆراتى شەڕ وحیزب ورووخسارى عەسکەرتارییانە لەسەرجەم شار وشاروچکەکانى کوردستان وکۆبوونەوەیان لەنیو یەک بینایى هاوچەرخ دا کەتارادەیەک وەکو حیزبیکى تەواو مۆدیرن وریفۆرم خواز دەرکەون ..
پینجەم : لەم دۆخەدا یەکیتى واباشترە بەرەى ئۆپۆزیسیۆن بگریتە بەر وهەمو ئەو هەڵانەى کەبزووتنەوەى گۆران وپارتى وئەوانى تر لەمامەلە سیاسیەکان وکارووبارەکانیاندا ئەنجامى دەدەن یەکیتى بتوانیت بیخاتە روو ورەخنەى بونیاتنەرى لیبگریت ..
شەشەم : یەکیتى لەئیستادا دەبیت شەرم لەخۆى نەکات وبۆمێژوو ئەوە تۆمار بکات کەبەفەرمى تەندروستى سکرتیرەکەى ئاشکرا بکات وچیدى مام جەلال وەکو وینە و پەیکەر پیشانى جەماوەرەکەى نەدات بۆ چەواشەکردن و خۆلکردنە چاویان ، دەبیت بەراشکاوى دوا هەوالى تەندروستى سکرتیرەکەیان بخاتە روو .
پیم وایە ئەگەر یەکیتى بەشیکى زۆرى ئەم خاڵانە لاى کەمى جیبەجیى بکات دلنیام لەچوار ساڵى داهاتوودا ڕێژەى دەنگەکانى ئەگەر زیاد نەکات ئەوا کەم نابیتەوە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست