کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستا وكێشەى بوون بەبەڕێوەبەر !!

Saturday, 22/10/2011, 12:00






لەوەتەى هەردوو حیزبى دەسەڵاتدار پارتى ویەكێتى بەشێوەیەكى جاڵجاڵۆكانە دەستیان خستووەتە نێو بیناقاقاى پەروەردە وخوێندنەوە ، مەسەلەی " خوێندن وپەروەردە وفێركردن (تعلیم) وبەرپرسیارێتى پەروەردەیى لەدام ودەزگا گشتییەكاندا" تووشى ئیفلیجى وكێشە وگرفتى پەروەدەیى وكۆمەڵایەتى زەق بووەتەوە وڕابەران وسەرپەرشتیارانى ئەم دەزگایانەش بوونەتە كۆمەلێك پیاوى سیاسى ونۆكەرى حیزبى گەندەڵ !! چونكە ئەم دوو پارتە دەسەڵاتدارە نەیانهێشتووە دام ودەزگاكان وەك ئەوەى كەهەیە لەبوون دا سەربەخۆبێت وواقیعیانە وڕاستگۆیانە كاربكات , جگە لەوەش بەهەموو شێوەیەك هەوڵدەدەن سەرجەم كاراكتەرەكانى ناوخودى دەزگاكان بكەنە داردەست وگوێرالى خۆیان , لەكاتێكدا وەك دەزانین دەبێ پەروەردە وومەعریفە لەبنەڕەتدا شتێكى سەربەخۆبێت , هەرچەندە هیچ دام ودەزگا وقوتابخانەیەك نیە ئەمرۆِ بێ كێشە بێت بەڵام ئێمە باس لەكێشە وگرفتە ستراتیژ وگەورەكان دەكەین ئەو كێشانەى كەدەبنە لەمپەرێك لەبەردەم پێشكەوتنى خوێندن وپەروەردە ومەعریفەت لەكورستاندا, دیارە لەسەرەتاى كردنەوەى خوێندن ودەست كردن بەوانەوتنەوە لەهەموو ساڵێكدا زۆرێك لەقوتابخانەكانى هەرێم ڕووبەڕووى كێشەى جۆاروجۆر دەبنەوە یەكێك لەوكێشانەى كەڕووبەرووى زۆرێك لەمەكتەبەكان دەبێتەوە ئەوەیە كەهیچ كەسێك ئامادەى ئەوەى تێدا نیە ئەمڕۆ خۆى لەقەرەى بەرێوەبەر وبەرپرسیارێتى قوتابخانەبدات دیارە ئەمەش هۆكار ودەرئەنجام وفاكتەرى جۆرواجۆرى هەیە ، بەڵام ئێمە دەبێ ئەو هۆكار ونهێنیانە بزانین كەبۆچى زۆربەى هەرە زۆرى مامۆستایانى ئێمە خۆى لەم بەرپرسیارێتە دەدزێتەوە وئامادە نیە لەئەستۆى بگرێت لەكاتێكدا كەسێكى گەنج وپڕتوانا وبەئەزموون ولیًَهاتووشە , ئەمەش جێگەى پرسیارە وزۆرێك لەمامۆستایانى قوتابخانەكانى پێوە سەرقاڵ كردووە ، دیارە مرۆڤ پێش ئەوەى كارێك ئەنجام بدات بیر لە دەرئەنجام وڕووداوەكانى ناوئەوكارە دەكاتەوە , بێگومان مامۆستاش وەك كائینێكى ژیر وڕۆشنبیر یەكسەر بڕیار لەسەر شتەكان نادات , بۆیە دەبینین ودەزانینی كەبوون بەبەڕێوەبەركارێكى زۆر سادە وساكارە وهەموو مامۆستایەك مافى ئەوەى هەیە ببێتە بەرێوەبەر, بەڵام گرفتەكان لەپاش بوون بەبەڕێوەبەر ڕوودەدەن چونكە ئەوە بەڕێوەبەر نیە كە دوا بڕیار لەسەر كێشە وگرفتەكانى خوێندن وقوتابخانەكاندا وچارەنووسى خوێندكار دەدات بەڵكو حیزب وقسەى بەرپرسان وتەزكیەى مەلبنەدەكان وبەرێوەبەرى پەروەردە وفڵان وفیسارە , بەداخەوە كاتێك مامۆستایەك دەكرێتە بەرێوەبەر هەموو شتێكى پێ دەدرێ تەنها دەسەڵات وئیرادە نەبێت , لەوكاتەدا ڕاستەوخۆ وەك كاراكتەرى بەرێوەبەر كۆتایى پێدەێت وتەنها مرۆڤێكى كارتۆنیە وەك ڕۆبۆتێك بەبریارو قسەى كۆمیتەى فڵان حیزب وبەرپرس وبەرپرسیە حیزبیەكان دەچولێتەوە ، گەورەترین كێشەى ئەمرۆى بەرێوبەرەكان ئەوەیە كەسەربەخۆ نین ووناتوانن بریارى سەربەخۆ بدەن , هەرچەندە وەك زانایان وبیرمەندانى پەروەدەەیى واى دەبینین كەبەرێوەبردنى (كارى ئیدارى بریتیە لەهونەر ولێزانین) بەڵام هەموو كات ئەم فیكرە ڕۆڵى خۆى نابینى چونكە ئەو هونەرە پێویستى بەهێزێكى دادپەروەرانەیە تاوەكو بپارێزى ودرێژەى پێبدەى , كەواتە پێویستە سەرپەرشتیارەكان و وەزارەتى پەروەردە ولایەنى پەیوەندیدار یەكەم جار بیر لە جیاكردنەوەى حیزب لەپەروەردە ودام ودەزگا مەعریفیەكان بكەنەوە وكار بۆ سەربەخۆبوونى بەرێوەبەر وبەخشینەوەى دەسەڵات بەبەرێوەبەر بكەنەوە ئەنجا ڕووبكەنە قوتابخانەكان وبەم مامۆستاوبەومامۆستاى دى بڵێن بۆچى نابیت بەبەڕێوبەر؟ وبۆچى نابى بەمودیر وگزیر؟! , هەروەها پێویستە باس لەگرفتێكى دیكەش بكەین كەپەیوەستە بەگەندەڵی ونارێكى سیستمى پەروەردەوە , بەداخەوە ئێستا لەكوردستاندا گەندەڵى لە كەس ودووكەس وكۆمەڵ دەرچووە وبووەتە تۆرێكى گەورەى مەترسیدار و هەرتۆرێك لەناوخۆیاندا گەندەڵى و نارێكى یەكتریان قبوڵە ولەئاست خراپی ونارێكى بەرامبەریاندا بێدەنگن بۆیە ئەگەر كەسێكى مولتەزیم بەئەخلاق وزانست وپەروەردەكار ببێتە هەر شتێك وهەر پلەیەك بگرێتە دەست لەم هەرێمەدا یاخود لەئەستۆى بگرێت هەر لە بەرێوبەرێتى دەزگایەكەوە تاوەكو وەزیرێك دەبێ ببێتە ئەندام لەو تۆڕە گەندەڵییە نەك هەر ئەمەش بەڵكو پێویستە هەموو نارێكی تۆڕەكەش بەبێ هیچ مەرجێك قبوڵ بكات وەئەگەر نەبێتە بەشێك لەوان ئەوا هەوڵى زۆر دەدەن تاوەكو بیكەنە ئەندام لەوتۆڕەى خۆیان وئەگەریش لەم كارەیاندا سەرنەكەوتن ئەوا تووشى سەر ئێشەى دەكەن وگرفتى جۆرواجۆرى بۆ دروست دەكەن تاوەكو دووورى دەخەنەوە یاخود ناچارى دەكەن كە دەست بەردارى كارەكەى بێت !!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە