کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژنامە بەخۆڕاییەكان چ مەغزایەك دەبەخشن ؟!

Thursday, 21/02/2013, 12:00






ئاشكرایە لەدواى دەركەوتن وتێكەڵبوونى كۆمەڵگەى كوردى بەجیهانى ئینتەرنێت وسایتەكان و وڕۆژنامە ئەلكترۆنییەكان ، پاشەكشێیەكى بەرچاو لەبوارى رۆِژنامەى نووسینى وسەركاغەز دروست بوو ، كەتادەهات خوێنەرانى ئەم جۆرە ڕۆژنامانە رێرەوى بینین وخوێندنەوەكەیان لەسەر كاغەز ودووتۆى لاپەڕەى جەریدە وگۆڤارو ڕۆژنامەكانەوە بۆ سەرسایتەكان وئەلكترۆنیەكان وفەیس بووك گۆڕى ، كەواتە بمانەوێت ونەمانەوێت جیهانى ڕاگەیاندنى كۆمەڵگەى كوردى دواى فەیس بووك ودەركەوتنى ڕۆژنامە ئەكلترۆنییەكان وئاشنابوون بەسایتەكان جیهانێك تەواو جیاوازە وپڕە لەخێرایى تەكنیك وسەرقالًَبوون وتێكەڵاوبوونێكى گشتگیرى لەگەڵ ڕۆژنامە ئەلكترۆنیەكان ، نەك تەنها ئەمەش بەڵكو چیدى خوێنەران ونووسەران وئەوانەى كەبەدواى كتێبى دانسقەدا دەگەڕێن چیدى ڕووناكە كتێبخانە وئەرشیفخانە وپەرتووكخانە گەورە وپڕ مەعریفیەكان یاخود پڕ ڕەفەى كتێبەكان بەڵكو لەماوەى چەند خولەكێك دا وبەكلیكێك دەیەها كتێبى دەگمەن ودانسقەیان لەزۆرێك لەسایتەكانەوە دەست دەكەوێت ودواتر لەرێگەى چاپخانەكانەوە چاپ دەكرێت ودەخرێتە بەر دیدى خوێنەران ، ئەمەش زیانیكى گەورە لەتواناعەقڵى و هێزى زاكیرەى مەعریفى وبیركردنەوەى قووڵ وەكو سیفەتێكى مەعریفى لەگیانى مرۆڤە ڕۆشنبیرییەكان دا دەمرێنێت .
 بەكورت وكرمانجى جیهانى تەكنیكى ڕۆژنامەوانى ونووسینە ئەلكترۆنییەكان جیهانیكى كە مرۆڤ لەجووڵە وگەڕان وعەوداڵبوون وماندووبوونى جەستەى دەمرێنێت وزیاتر چێژى دۆزینەوەى كتێب وبەهاى رۆشنبیرى وقیەمى مەعریفى دەكوزێت ، لەبەرئەوەى لەسەر یەك بابەت هەزارەها بوچوونى جیاواز هەن وبەبێ هیچ سانسۆر وچاودێریی وموجەمەعێكى زانستى بەسەر هەمووان دا دەچێت ، جونكە لەپێش هەر نووسینێك ڕەوانەى ڕۆژنامەیەك یاگۆڤارێك یا چاپخانەیەك بكرێت پێداچوونەوە وهەڵەچنینیكى وورد وقووڵى بۆدەكرا ،بەڵام ئێستا نەك تەنها كادر وكارمەندانى چاپخانەكان وسەرنووسەر ڕۆژنامەكان فریاى پێداچوونەوە ناكەون بەڵكو هەندێكیان نووسینى زۆرێك لەڕۆژنامەكانى دیكەى ناوئینتەرنێت كۆپى پەیست دەكەن وبەقورگى خوێنەرى دا دەفرۆشنەوە !
كارەسات لەوەدایە كە نووسین ومەعریفە لەم سەردەمەى تەكنەلۆژیادا بەشێوەیەك لەشێوەكان ڕوو لەجۆرێك لەقەیرانى گەورە دەكەن ، چونكە ئیمە دەزانین كەهەر یەكێك لەئێمە بۆ چەند كاتژمێرێك سەردانى بەشێك لەكتیبخانەكانى هەولێر وسلێمانى وگەرمیان بكات دەگاتە ئەو قەناعەتەى كەخوێنەر خاوەنى سیفەتى گەڕان نیە وهەمیشە بەدواى كتیبَە ڕەنگاڵەیى وپروپوچ وگۆڤارە وێنە سێكسیەكان وڕۆژنامە بەخۆڕاییەكاندا دەگەڕێت !!
لێرەدا دوو نموونەى ڕۆژنامە دەهێنینەوە كەبەجۆرێك لەجۆرەكان چەندین هۆكار وپاڵپێوەرى تایبەتى خۆی هەیە كەیەكێكیان هەر لەیەكەم ژمارەى دەرچوونیەوە واتا لەژمارەى (0) ەوە بەتیژاژى زیاد لەهەزار دانە ڕۆژانە بەبێ بەرامبەر واتا بەخۆڕایى بەسەر كتێبخانەكان دابەش دەكرێت ، وئەوەكەى دیكەشیان ماوەیەك پێش ئێستا بڕیارى بەخۆڕایبوونى دراوە ئەوانیش ڕۆژنامەى (هەولێر) وهەفتەنامەى (یەكگرتوو) ن ، سەرەڕایى هەندێك ڕۆژنامەى وهەفتەنامە ومانگنامەى دیكەى جۆراوجۆر كەلە گەڕەك وقەزا وشارۆجكە وشارە جیاجیاكانى كوردستان لەژێر ناوى جیاجیا دەردەچێت كەهەندێكیان بۆمەبەستى ریكلامێكى بازرگانى وهەندێكیان بەمەبەستى پاڵنەری بیركردنەوەیەكى سیاسیە وجۆرێكى دیكەشى هەن لەلایەن كەسێكى بەناوبانگەوە دەردەچێنرێت كەخۆى سەرپەرشتى دەكات .. هتد كەناكرێت لێرەدا ناوى هەموویان بیهێنن ، بەڵام ئێمە مەبەستمان لە بابەتە دا تەنها ڕۆژنامەى (هەولێر) و
 (یەكگرتوو) ە .
 كوردستان لەپاش ساڵى 2003 بەقۆناغێكى مەترسیدارى دەسەڵاتى چوارەم وڕاگەیاندن دا تێپەڕبوو وتێدەپەڕێت ، قۆناغى مەترسیدار مەبەستمان زۆێر بوون ودابڕان ودووركەوتنەوەى بەرچاوى خوێنەرە لەڕۆژنامەكان ، كەئەمەش دوور ونزیك پەیوەندى بەبەها وقورسایى وبایەخى بابەتەكانى نێو ڕۆژنامەكانەوە هەیە كەئەگەر بەنموونە ڕۆژنامەى هەولێر وەربگرێن ، تەنها لەپێناو ئەوەدا نەكراوە بەخۆڕایى كەبابەتەكانى پرۆفێشنالى وگرنگ نین ، تەنها لەبەر ئەوە نەكراوە بەخۆڕایى كەخوێنەرەكان توانایەكى ماددى نەبێت ، لەبەرئەوەش نەكراوە بەخۆڕایى كەهەموو كەس بیخوێنێتەوە ،بەڵكو بەخۆڕایبوونى ڕۆژنامەى هەوڵێر زیاتر پەیوەستە بەهەڵەوناعەقلانى سیاسەتى ئیعلامى پارتى كەدەیەوێت لەم ڕێگەیەوە خوێنەرەكانى ئاشت بكاتەوە ، كەهەڵەترین ڕێگایە ، زۆرێك لەخوێنەران وهاتووچۆكەرانى كتێبخانەكان پێیان وایە كەدەرچوونى ڕۆژنامەى هەولێر زیادەڕۆیەكى بێمانایە نەك تەنها لەڕووى مەعنەوییەوە بەڵكو لەڕووى تێچوون وخەرجى وماددەشەوە زیانێكى زۆرى لەبەشێكى خەرجى وولاًَت داوە وپارەیەكى زۆرى لەپێناوى دا بەهەدەر دەدرێت ، ڕاستە كەزۆریًَك لەڕۆژنامەكان تەنانەت ئەهلییەكانیش وەكو ئاوێنە وهاوڵاتى وستاندەر ومیدیا وباس ...هتد لەپاش خوێندنەوە پێدەچێت لەلایەن كۆمەڵێك كەسەوە بكرێنە سفرەى نان خواردن وپاككەرەوەى پەنچەرە وشووشەى ئۆتۆمبیلەكان یاخود بكرێتە كاغەزى پێچراوەى خواردەمە شرینیەكان ، بەڵام هەرچۆنێك بێت ژمارەیەكى زۆرى خوێنەرى هەیە ، كەچى ڕۆژنامەى هەولێر بەخۆڕایش كەس ئامادەنیە بیبات وبیخوێنیتەوە ئەمەش هۆكارێك لەپشتێوێتى كەپێویستە لایەنى بەرپرسیار ئمڕۆ زووتر لەسبەى لەمەبەستەكان تێبگات ، كەزیاتر پەیوەندى بەبێ بەهاى بوونى ناوەڕۆكى ڕۆژنامەوە هەیە ، بەداخەوە ئێمە تاوەكو ئێستا دیاردەى داخستنى ڕۆژنامەمان تێا كەمە كەپێویستە ئەمە بێت ، ئەوەشى كەدرێژە پێدەى ئەم سیاسەتە چەوتەى كەهەر كەسێك دەبێتە سەرنووسەر وڕۆژنامەیەك دەردەكات ، لەپێش هەموو كەس وەزارەتى ڕاگەیاندن ودەزگاى ڕۆشنبیرى لێی بەرپرسە چونكە بەهەموو ڕۆژنامە وگۆڤارێك مۆڵەت دەدات بەبێ ئەوەى ڕەچاوى دۆخى كێشەى بوونى ڕۆژنامە وڕادەى خوێنەوایى وئاستى بەهاى ڕۆژنامەكان بكات ! ئەوەشى تایبەتە بەپرۆسەى بەخۆڕایبوونى هەفتەنامەى " یەكگرتوو " دەتوانین لە یەك خاڵى گرنگدا كورتى بكەینەوە ئەویش ئەوەیە لەڕووى مەعریفەى سیاسى وڕەخنەى بونیاتنەر وبابەتى نائاینى وكۆمەڵایەتى وفیكرى وعەلمانیەوە ئەم هەفتەنامەیە هەژارییەكى كوشندەیى پێوە دیارە ، هەمیشە كاتێك ولەهەر شوێنیك دا ناوى هەفتەنامەى یەكگرتوو دەبرێت بێ هیچ ڕاوەستانێك بیرمان دەچێت بۆلاى قەتیسبوونى ئەم هەفتەنامەیە لەچوارچیوەى دیوارێكى پۆڵاینى تەلبەندكراوى ئاینى دا واتا لەماوەى زیاد لەدەساڵى دەرچوونى دا تائێستا نەیتوانیوە سەرنج ودیدگاى خوێنەرە عەلمانیەكان بۆلاى خۆى ڕابكێشێت ئەمەش لەهەژاریبوونى مەعریفە وبابەتەكانیەوە دێت !!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە