کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە سەراى ئازادییەوە بۆ قەڵاى هەولێر

Saturday, 26/03/2011, 12:00


كۆت وزنجیرى قۆڵەكانت بترازێنە
دەنگ وسەداى ویژدانى شارەكەت ڕاچڵەكێنە
هەنووكە ...
ساتى ئاگابوون وهەستان وهەژانە
ساتى هەڵوێست وبەدەنگەوە هاتنە
نەك ساتى ....
بێدەنگ ومردوو وسارد وسڕ
كوێر ولاڵ وبێ زمان وكەڕ
ئەى تۆدەزانى كوڕى كام مێژووى ؟
هۆلاكۆ بەزێن یاتاقەت پڕوكێن
بەعس ڕوخێن یا گەندەڵى وحیزب حیزبێن !!
هەستە سەرپێى وبنواڕە
كەتۆ زۆر بەجێماوى
مات وزەلیل وداماوى
تەماشاكە ..
دراوسێكەت , هەموو ڕۆژى پڕ بەگەڕوو هاوار دەكا
ئازادى ئازادى ئازادى
تۆش هەموو شەوێك بێ ئاگا لێ خەوتووى , غەرقى نێو
بێ دادى بێ دادى بێ دادى


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە