ماستەرەكانى زانكۆ یا ڕۆبۆتەكانى حیزب !!
Tuesday, 26/10/2010, 12:00
ئەگەر تەماشایەكى فەرهەنگ ولێكۆلینەوە ونووسینە كۆمەڵایەتى وسیاسیى ومێژوویییەكان بكەین ئەوا چەندین پێناسە وڕوونكردنەوەیى جۆراوجۆر وجیاواز دەبینین سەبارەت بە چەمكى ڕۆشنبیر , هەربیرمەند ونووسەرێكى جیهانى بەشێوازێك ئەم چەمكەى لێك داوەتەوە , بەڵام لەهەموو ئەو لێكدانەوانەدا پێناسەیەكى تێدا نیە كەڕۆشنبیر وەك كائین وبوونەوەرێكى دوو ڕوو وئیزدواجى ونائەخلاقى وەسف بكا وبیناسێنێ !! , بەڵكو هەموویان جەخت لەسەر هۆشیاریى عەقڵ وڕەخنەیبوون وسەربەخۆیبوونى تاكى ڕۆشنبیردەكەنەوە ئەو پێناسەیەى كەزۆر پەسەندكراوە لەنێو ناوەندە مەعریفیەكان دا ئەوەیە كە ڕۆشنبیر ئەو كەسەیە كەڕەخنەى دروست لەئەداوكارەكانى حكومەت دەگرێ لەپێناو فەراهەم كردن ودەستەبەركردنى ماف وبەرژەوەندى خەڵكدا, هەرچەندە هەندێك جار پێ دەچێت بەرامبەرەكەى حكومەت نەبێت بەڵكو بەرپرس ویاخود كارگوزارێك بێت بەڵام ئەوواتا "ڕۆشنبیر" كارى هۆشیاریبوونى وپێداچوونەوە وبەڕەخنەى كردنى كارەكانى كەسى بەرامبەرێتى, ئەوەى كەپێویستە جەختى لەسەر بكەین ئەوە كەچەند هۆكار وفاكتەری جۆراوجۆرهەن كەبوونەتە هۆكارێك لەسەر تێكدانى مانا وبەهاى ڕاستەقینەى ڕۆشنبیر ,یەكەم پەیوەندى بەبوارى ترس وفەزاى تۆقینەوە هەیە كەزۆر جار حكومەت وەك دیوارێكى كۆنكریتى لەدژى ڕۆشنبیر ونوسەرە سەربەخۆكان بەكارى دێنێ بەمەبەستى چاوترسانن ونەهێشتنى ئیرادە وعەقڵى ئازاد لاى تاكى رۆشنبیر , ئەم بوارە زۆربەى حكومەتەكانى ئێستاى ڕۆژهەڵات كارى پێدەكەن ولەوڕێگەوە دەنگى ئازاى ڕۆشنبیرانیان كپ وكەبت كردووە وئامرازەكانى گرتن وبەزیندانى كردن وسزادان وڕفاندن وئازاردان (بەفۆبیاكردنى كۆمەڵگە) وچەندین هۆكارى تۆقاندن بەكاردەهێنن , بوارى دووەمیان پەیوەندى بە بەرژەوەندى ولایەنى ماددى وئیمتیازاتى ماددى ودارایى كەسەكەوە هەیە كەلێرەدا بەداخەوە ڕۆشنبیر ئەم بوارەى واتا بەدەست هێنانى پارە وبەرژەوەندى ماددى كردوەتە ئامانجێكى پیرۆز وبەسەرچاوەى سەرەكى كارەكانى دەزانێت , وئامادەیە لەپێناو بەدەست هێنانى ئەم بڕە پارەیەدا هەموو بەها ومۆرالێكى كەسێتى وویژدانى شەخسى بفرۆشێت , بەداخەوە ئەم جۆرەى دوەمیان زۆر زاڵە لەنێو كولتور ولایەنى دەسەڵاتى چوارەم وقەڵەم بەدەستەكانى تاكى كوردى لەنێو هەرێمى كوردستان دا , ئەمانە ئەگەر خاوەنى چەندین ڤیلا وكۆشكى ڕازاوەەش بن هەربەردەوامن لەسەر ماكیاژ كردن وبەدرۆخستنەوەى ڕاستیەكان وبەشان پێدا هەڵدانى حیزب وئاوەژووكردنى حەقیقەتەكان وپشتگیرى كردنى دەسەڵاتداران , چونكە ئەمانە غەریزەى پارە پەرستى وشاردنەوەى حەقیقەتەكان بووەتە سروشت وتەبعێكى لێكدانەبڕاو لەنێو ناخى ودڵ ودەروونیاندا , واتا ئەم بوارە وایكردووە كە حەقیقەت وبەهاى شتەكان لەدیدى ڕۆشنبیەركان دا وون بووە وتەنها چاویان بە بەرژەوەندى كەسێتى وموڵكى حیزبى بەرایى دێتەوە,جارێكیان پرسیارییان لەفەیلەسوفى بەناوبانگى فەرەنسى (ڤۆلتێر) كردبوو دەربارەى ئەوەى كەبۆچى دەست بەردارى رَەخنە گرتن وڕووبەڕووبوونەوە وهێڕش كردنى سەر دەسەڵاتدار نابێت كە لەكاتێكدا خاوەنى چەندین زەوى زار وموڵكیەكى تایبەتى بوو, ئەویش لەوەڵامدا ووتى (ئەگەر دەست بەردارى كارە ڕەخنەییەكانم ببم ئەوا خەڵكى بەڕۆشنبیرى زۆڵم ناودەبات چونكە حەقیقەتەكان ژێر پێى دەخرێن) ئەگەر تێبینى ئەم ووتەیەى ڤۆلتێربكەین دەبینین ڕەخنە ونووسین ولێكوڵینەوە ڕوشنبیرێكانى كردووەتە وەسیلەیە لەپێناو دۆزینەوەى ئامانجێكى پیرۆز كەئەویش حەقیقەتى شتەكانە بەڵام بەداخەوە لاى بەناوڕۆشنبیرەكانى حیزبە دەسەڵاتدارەكانى ئێمە بەپێچەوانەوەیە حەقیقەت بووەتە دوا پلەى كارەكانیان ولەنێو بەرژەوەندى مادى وحیزبى ڕووت دا نگرۆ بووە, بۆیە ڕۆشنبیرە زۆڵەكانى حیزبە كوردییەكان بەلایانەوە گرنگ نیە كە بەچ شێواز وچۆن هەوڵێك سەردەكەون ئەوەندەى بەلایانەوە گرنگە كەچ پارە وپلەوپاییەكى ماددى وكەسێتى بەدەست دەهێنى یاخود بڵێن لاى ئەوان سەركەوتووى لەسەر ناحەق باشترە لە ژێركەوتووى لەسەر حەقیقەتى ودروستى شتەكان , ئەمەش گەورەترین گرفت وقەیرانە كەزۆربەى هەرە زۆرى ڕۆشنبیرە حیزبیەكانى كوردستان تێیكەوتوونە , ئەگەر تێبینى بكەین لەم ووتانەى سەرەوە كەئێمە باسى دەكەین لەچەندین كار وچالاكى وپلەوپایەى نووسەران وڕۆشنبیران بەشێوازێكى واقیعى دەردەكەوێت , وەكو ئەوەى كەلەڕابردوودا كۆمەڵێك نووسەر ومامۆستاى زانكۆ وموعیدەكانى چەندین نامەى حیزبى و ماكیاژى دەسەڵاتیان خستووەتە ڕوو ,ئەمانە بەدواى ئەو بابەتانەدا دەگەڕان كەهەوێنى وەسف كردن وڕازاندنەوەى كارەكانى سەركردە وبەرپرسە حیزبیەكانە , كاتێك كەخوێندكارى بەشى مێژووى زانستە مرۆڤایەتیەكانى زانكۆى سلێمانى بووم , كۆمەڵێك مامۆستامان هەبوو بەناوى (سەروەت عبد الرحمان وئاكۆ عبدالكریم شوانى وشوان عوسمان مستەفا وپشكۆ حەمە تاهیر ود.كمال علی وسەرجەم هاوشێوەكانیان وبەجكە حیزبیەكانى سەرجەم كۆڵیژ وبەشەكانى تر...هتد)كە بەئاشكرا شانازییان بەحیزبى بوونى خۆیانەوە دەكرد وئەوەى كەسەر بەحزبەكەى ئەوان نەبووایە چاویان پێدا نەدەكرایەوە وبەرایى نەدەهاتەوە , ئەم جۆرە مامۆستایانە ئێستاش خۆیان بە ئەفلاتۆن ونیوتن وئەنشتاین ونیچە وئەلبێركامۆ وپێغەمبەریش ناگۆڕنەوە لەكاتێكدا بەواسیتەى حیزبى وبەبابەتى فول حیزبى نامەى ماستەر ودوكتۆراكەیان وەرگرتووە , ئەم جۆرە بەناومامۆستایانە بەلایانەوە گرنگ نیە كەتاچەندێك حەقى زانست ومەعریفە ومێژووى كورد پیشێل دەكەن وزانیارییەكان بەشێوەیەكى ناڕاست دەلێنەوە ودەینووسنەوە , بەلایانەوە گرنگ نیە ڕەخنەى توند و پێداچوونەوەى دروست بۆ نامەیان بكرێت وپۆزشیان لەسەر بهێنرێتەوە , ئەمانە دووشتیان بەلاوە گرنگە یەكەم : بەدەست هێنانى نامەكە وبوون بەماستەر لەڕێگەى واستە وئامێرى حیزب وكلكە لەقێ دەسەڵاتەوە , دووەم : ڕازى كردنى حیزب بەومانایەى كەئەوبابەتانە هەڵبژێرن كەتیایدا وەسفى حیزب دەكا وبەشان وشكۆى حیزب دا هەڵدەدا وەكو ئەوەى بینیمان كە چەندین مامۆستا لەكۆلێژى ناوبراو دەربارەى مێژووى حیزب وخەباتى شاخى حیزبەكان بەشێوەیەكى دەروێشانە باس وخواسى داستانە بەناوقارەمانەكانى حیزبیان دەگێڕایەوە بەبێ ئەوەى تۆزقاڵێك باس لە وخاڵانە بكەن كەجێگەى ڕەخنەى حیزببن ویاخود هەموو ئەو هەوڵ وخەوش وكەم وكوڕییانە دەركەن كەبوونەتە مایەى دواخستنى ودابڕانى حیزب لەكۆمەڵگە وئەو هۆكارانەى كەواى كرد خەڵكانێكى زورى كردە دوژمنى حیزب ,بەكورتى ئەم مامۆستایانە بۆچى نەیانتوانى لەنێو نامە بەناوماستەرەكانیاندا كەم وكوڕى وخراپیەكارەكان وهۆكارەكانى تێكدانى پەیوەندى نێوان حیزب وكۆمەڵگا بخەنە ڕوو , دیارە هەر كاتێك ئەم كارەیان بكردایە ئەوا بێگومان مەبەستە چەپەڵ وبۆگەنەكانیان سەرى نەدەگرت ولەهیچ كون وقوژنێكى زانكۆدا جێیان نەدەبووەوە جگە لەوش لەتاوتوێ كردن ولێكۆڵینەوەكەى دا پلەى باش وزۆرباش ونایاب وەرناگرن چونكە هەر مامۆستایەك ڕەخنە لەمێژووى سیاسەتى حیزبەكان وخەباتى شاخیان بگرێت بێگومان لەگفتوگۆكردنى نامەكەى دا خراپترین پلەى پێ دەدرێ ولەوانەشە سوكایەتى پێبكرێ ئەمەیە ئەو زانكۆ وبەش وكۆلێژانەى كەكوردستان شانازى پێوەدەكائەمەیە ئەو زانكۆیەى كەماجستێر ودوكتۆر بەرهەم دەهێنێ كەهیچ سوودێكیان بۆكۆمەڵگە نیە , ئەوەى كە زۆر نیگەران وتووڕەمان دەكات ئەوەیە كەئەم نامە حیزبیانە وئەتروحە دەسەڵاتدارە ئێستاش بەردەوامە وەك بینیمان لەم ماوەیەدا لەژێر پەردەى ئەو حیزبەكەى بارزانى دا نامەیەكى دیكەى حیزبى دەركەوت لەسەر "مێژووى بارزانى وڕۆل وشوێن وهەڵوێستى لەڕووداوە مێژووییەكان دا" ئەوەى مایەى سەرنج وتێبینى بوو لەم بابەتەدا بوونى كەسایەتى كەمال مەزهەر بوو كەبەداخەوە ئەو وەك زاناى مێژوو ناوى دەركردووە نەیتوانى ووشەیەكى ڕەخەكرانە لەكردەوە وهەڵوێستە كانى بارزانى دا بخاتە ڕوو , نەیتوانى ووتەیەك بدركێنێت كەپێچەوانەى بەرژەوەندى حیزب وپارتەكەى بارزانى بێت , ئێ خۆناكرێ نامەیەكى ماستەر بەسەر چەندین دوكتۆ وپسپۆرى مێژوودا بچێت بەبێ ئەوەى ڕەخنەیەك توند لەومێژووە پڕ سەقەتەى كورد نەگێرێت ,تۆبڵیى كەماڵ مەزهەریش پێش ئەوەى مێژوونووس بێت حێزبى نووسێكى پلە یەك بوو بێت !!!!
" بەداخەوە زۆربەى ڕۆشنبیرە حیزبیەكان تەنها پلەو پایە وماددى وحیزبی وناوبانگیان بەلاوە گرنگە نەك ڕەچاوكردنى لایەنى زانستى وڕەخنەگرتن لەئەداى حیزب وچالاكیەكانیان , نەك تەنها ئەمەش بەلًَكو ئامادەن لەپێناو پەرستنى حیزب دا كەسایەتى وعیلم وئەخلاق وشەرەفى نەتەوەیى ومێژووى ووڵاتەكەشیان بفرۆشن وبدۆڕێنن !!!! "
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست