کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تارمایى حیزب تەلەفزیۆنى (ئایندە) ى لەگەرمیان خنكاندووە !!

Monday, 26/03/2012, 12:00




لەڕاستیدا مەبەستمان لەووشەى ستراتیژ زیاتر ئامانج ونەخشەى داهاتوویى تەلەفزیۆنەكەیە ، كەئایادەیەوێت بەچ ئاقارێكدا كاربكات وهەنگاو بەرەو كویێ بنێت ، دیارە قسەكردن لەسەر ئەم بابەتە پێویستى بەكۆمەلێك بەلًَگە ودەستنووسى نهێنى وزانیارى ووردى نێو خودى بەرێوەبەرایەتى تەلەفزیۆنەكە هەیە ، بەلاًَم ئەم كەرەستە وكەل وپەلانە دەست نادات بۆئێمە وپێدەچێت داواكردنى ئەم شتانەش لاى ئێمە عەیبە بێت ! بەهەرحاڵ دیارە ئیًَمە وەك هاوڵاتییەكى ئاسایى ئەم كۆمەڵگە لەئەنجامى بینین وتەماشاكردنى بەرنامە وپرۆگرامەكانى ئەم تەلەفزیۆنە زۆرشتى ناڕێك ونادروست ودواكەوتووییمان بەرچاو دەكەوێ ، مەبەست لەخستنە ڕووى ئەم خاڵە خەوش وكەم وكوڕییانە ئەوەنیە كە تەلەفزینەكە لەكاربخەین بەڵكو من قەناعەتم بەچاكسازى هەیە نەك ڕووخاندن ، پێش هەموو شتێك ئەم تەلەفزیۆنە ناوێكى هەڵبژاردووە بۆخۆى كە پێچەوانەى هەموو هەنگاو وپرۆگرام و كارەكانیەتى ، ئایندە واتا گرنگى دان بەدواڕوژ یاخود ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو بوارێكى پێشكەوتووتر وعەقلانیتر وشارستانیەتى تر هەنگاوبنێن بەڵام بەداخەوە ئەوەى بەشەوان تەماشاى ئەم تیڤیە بكات هیچ مۆركێكى ئایندەى وداهاتووانە وئومێدى دواڕۆژ وسبەییانەى پێوە نیە ، بەڵكو هەمیشە وهەموو شەوێك هەنگاوێك بۆ دواوە دەچێت وباشتر وایە ناوى (ڕابردوو) لەخۆیى بنێت ،چونكە هەمیشە بەحەكایەت و چیرۆكە دووبارەبووەكانى پیًَشمەرگایەتى وێنەیەكى سیاسى ترسناكى بە گەرمیان بەخشیوە ، شەوێك نیە گوێمان لەگۆرانى (هۆكاكى پێشمەرگە)ى حەمە جەزا و(سڵاوى گەرمى دڵى پڕئومێدى پێشمەرگە) مەرزیە نەبێت ، شەو نیە باسى ئەوە نەكرێ كەكەلار چۆن ڕزگاركراوە وكێ ڕزگارى كردووە وپێشمەرگەكانى یەكێتى نیشمانى چۆن كەلارییان ڕزگاركردووە ، هەرپێشمەرگەیەك باسى داستان وڕۆژە دلێرەكانى خۆى دەكات لەكاتێكدا ئێستا پێشمەرگە وەك ئەوەى كەهەبووە لەسەردەمى خەباتى سیاسى مێژووى كورددا بوونى نەماوە!!جگە لەمەش بەردەوام باسى سەردانى پیاوە سیاسیەكان دەكرێت فڵان بەرپرس سەردانى فیسار بەرپرسى كرد شێخ وئاغا وسەیدەكانى كەلار وایان كرد وادەكەن كاتێك نەمانبیست باسى نووسەرێكى كارا ومامۆستایەكى بەئەزموون وشاعیرێكى هەڵكەوتوو ومۆسیقاژەنێك بكات!! ، بەداخەوە ئایدۆلۆژییایەكى زەق وجاڵجاڵۆكانە بەسەر تۆڕەكانى ئەم تەلەفزیۆنەدا زاڵەكەواى لێكردووە مۆركى بیركردنەوە وهەڵوێستى مرۆیى وئازادى وبابەتیبوون ووواقیعیەتى لەدەست داوە ، من گوتوومە وئێستاش دەیڵیم هەركاتێك حیزب وهەر لایەنێكى سیاسى هەڕەشەى كۆمەڵكوژى كرد جێگاى مەترسى نیە ، بەڵكو گوێگرەكان وچەپڵەلێدەرەكان دەیكەنە كوتەكێكى مەترسیدار واتا هەمیشە لەهەواداران وگوێڕایەڵانى حیزب دەترسم نەك سەرپەشتیكەرانى ئەوانەى كەبەعسیان سەرخست سەدام وعەفلەق نەبوو بەڵكو هەواداران وخەڵكە بێدەنگەكە بوون ، لەم قسەیەوە دەبێ ئەوە بڵێین كە پێویستە ئەم تەلەفزیۆنە لەم چوارچێوە كلاسیكى وجەهالەت ومێگەلى وگێلێتیە دەرچێت وپێ بخاتە نێو قۆناغى بەخەبەرهاتنەوە وئاشكراكردنى هەڵەكانى ڕابردوو و ڕەخنەگرتن لەسەرجەم هەڵە سیاسیەكانى مێژووى خەباتى سیاسى پارتەكان ، ئەگەر ئەمەشى بۆنەكرا با ڕۆڵى چاودێریكەرێكى واقیعى بەسەر پارتەكەیەوە ببینێ ، بەداخەوە واهەست دەكەم ئەم قسانەى منە زۆر دوورە لەواقیعەوە ؟ دەكرێ بپرسین بۆچى ، لەبەرئەوەى ئەوەى كەحوكم دەكات لەمانەوە ودرێژە پێدانى كارەكانى ئەم تەلەفزیۆنە ووشە ومەعریفە و ڕاستى وپرەنسیبەكانى حیزب وپارتى سیاسى نیە بەڵكو ماددە وئیمتیازاتى تایبەتى شەخێیانە وبەرژوەندى ئابورییە كەبەدەست حیزبەوەیە!! واتا گرنگ ئابورییەكەیە نەك سەرەتاگەكانى(مەبادیئەكان) ى پارتەسیاسیەكە ، ئەوەشى لەپرۆگرامەكانیدا بۆ حیزب ئەنجام دەدرێ هەموو كەس ئەگەر بۆساتێك تەماشاى پرۆگرامەكانى بكات ئەوا بەڕوونى دەزانێت كە پاڵنەرى ماددى بەسەر كارمەندەكانیان دا زاڵە چونكە هیچ گونجاندن ولێك تێگەیشتن ومەبادئێكى عەقڵى وواقیعى لەنێوان پرۆگرام وئەداى پێشكەشكردنەكانى دا نیە ، هەروەها ئەفكارى سیاسى و هێزى حیزبى و ڕابردوو پەرستى زۆر بەسەر بەرنامەكانى دا زاڵە لەكاتێكدا دەتوانێت ئەم دیاردەیە كەم بكاتەوە ولەبرى ئەمە بەرنامەیەكى زانستى ومێژووى وكۆمەڵایەتى وجوگرافى باس بكات ، بەرنامەى گفتوگۆى كراوە سازبكات ومینبەرێك بێت بۆ لیك نزیك كردنەوەى دەنگە جیاوازەكان چونكە دەتوانێ لەم ڕێگەیەوە لەژێر كارییگەرى تارماییەكانى حیزب تۆزێك خۆى كاڵتر بكاتەوە !؟ هەرچەندە زۆر بێئومێدم كەئەم كارە بكات !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە