(ده‌رئه‌نجامي كۆره‌كاني جينۆسايد له كۆبن هاگن و مالمۆ بۆ د. سالار باسيره)
Thursday, 20/03/2014, 12:00
له به‌رواري 15 و 16. 3 .2014 له هه‌ردوو شاري كۆبن هاگن و مالمۆ/ سويد له لايه‌ن كۆمه‌له‌و ره‌وه‌ندي كورديه‌وه دوو كۆرِ سازكرا بۆ د. سالار باسيره پسپۆر له بوراي زانسته سياسيه‌كان له ژێر ناونيشاني جينۆسايد له ياساكاني رێكخراوي نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان و به نێوده‌وله‌تي كردني ، كورد وه‌ك نمونه. كۆره‌كه به پاوه‌ر پۆينت پێشكه‌ش كرا‌و به ئامێري ڤيديۆ تۆماركراو له كه‌نالي تيڤي كوردي له سويد نمايش ده‌كرێت. شاياني باسه كه ژماره‌يه‌كي به‌رچاو له جاليه‌ي كوردي به‌شدار بوون له‌و دوو كۆره‌دا. ته‌وه‌ري يه‌كه‌مي باسه‌كه له‌سه‌ر جينۆسايد بوو له رووي ياساي نێوده‌وله‌تيه‌وه به‌وه‌ي تاوانێكي نێوده‌وله‌تيه. باسي ئه‌وه‌ي كرد جينۆسايد له‌م روانگه نێوده‌وله‌تيه‌وه بۆي بروانين ده‌ستدرێژيه بۆسه‌ر ئاسايش و ئاشتي. هه‌ربۆيه ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستي ياساي نێوده‌وله‌تي مامه‌له‌ي له‌گه‌لدا بكرێت. ئه‌وه‌ش رِونكرايه‌وه كه جينۆسايد به‌ته‌نيا كێشه‌يه‌كي سياسي نيه به‌لكو ياسايشه‌و تاواني جينۆسايد گه‌وره‌تره وه‌ك ته‌نيا له داگيركردني ولاتێك چونكه سرِينه‌وه‌ي ده‌رئه‌نجامي تاواني جينۆسايد مه‌حاله يان زۆر سه‌خته.
به ياسا بووني جينۆسايد
ناوبراو ئاماژه‌ي پێدا ، رێكخراوي نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كان له سالي 1948 بريارێكي ده‌ركرد سه‌باره‌ت به رێگه‌نه‌دان و سزاداني ئه‌نجامداني كۆمه‌ل كوژي (جينۆسايد). ئه‌م برياره له ياساكاني مافـي مرۆڤي رێكخراوي نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كاندا له 9/12/1948 تۆماركراوه‌و له برياري 260 په‌سه‌ندكراوه‌و له 12/1/1951 بوه به ياساو شتێك نيه كه به رۆيشتني كات به‌سه‌ريدا له رووي ياساييه‌وه تێبپه‌رێنرێت. جينۆسايد وشه‌يه‌كي لاتينيه‌و له‌زماني ياساو سياسه‌تدا به‌كارده‌هێنرێ و به‌واتاي گه‌ل كوژي ، يان ره‌گه‌ز كوژي دێت. ده‌وله‌تي عێراق له 20ي كانوني سالي 1959 رێكه‌وتنامه‌ي جينۆسايدي مۆركردوه به‌لام حكومه‌ته‌كاني عێراق بابه‌ندي برياره‌كه نه‌بوون و سياسه‌تي جينۆسايدكردني به‌رامبه‌ر گه‌لي كورد ئه‌نجامدا. جينۆسايد له ياساكاني رێكخراوي نه‌ته‌وه يه‌كگرتوه‌كاندا له‌گشت خاله‌كانيدا پێناسه‌كراوه به ئامانجي وێرانكردن و له‌ناوبردني سه‌رجه‌م يان به‌شێكي نه‌ته‌وه‌يه‌ك، كه‌مايه‌تيه‌ك، ره‌گه‌زێك يان گروپێكي كۆمه‌لايه‌تي وئايني ئه‌نجام بدرێت به شێوه‌يه‌كي عه‌مدي و نه‌خشه‌كێشراو ، رِاسته‌وخۆ يان نارِاسته‌وخۆ.
جينۆسايد كردني كورد له‌پرۆسه جياوازه‌كانيدا
د.سالار باسيره به تێروته‌سه‌لي ئاماژه‌ي به جۆره‌كان و شێوه‌كاني جينۆسايدو تاوانه نێوده‌وله‌تيه‌كاندا ، هه‌موو ئه‌وانه‌ي له‌و ياسا نێوده‌وله‌تيه‌دا هاتوه به‌راوردي كردن به‌سه‌ر گه‌لي كوردا له رِووي جينۆسايد كردنه‌وه. له چوارچێوه‌ى سياسه‌تێكى دياريكراو ، به نه‌خشه‌و به شێوه‌يه‌كي سيستێماتيك تاوانه‌كان له‌لايه‌ن چوار ده‌وله‌ته‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه به تايبه‌ت رژێمي به‌عس دژ به خه‌لكي مه‌ده‌ني كورد له كوردستان.
دادگاي بالاي تاوانه‌كان له عێراق
سه‌باره‌ت به باسي ئه‌نفال د. سالار ئاماژه‌ي پێدا كه پرۆسه‌ي دادگايي كردني دۆسيه‌ي ئه‌نفال بريتيه له 60 دانيشتن ، 43 دۆسيه ، 8500 لاپه‌ره. دادگاي بالاي تاوانه‌كان و په‌رله‌ماني عێراق ئه‌نفال و كيمياباراني به جينۆسايد ناساند. ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سه‌يه‌كي گرنگه به ده‌ست كورده‌وه بۆ به‌نێوده‌وله‌تي كرني دۆسيه‌ي جينۆسايد ، به‌لام ده‌سه‌لاتداراني هه‌رێمي كوردستان كاري پێناكه‌ن. جگه له‌وه دادگاي تاوانه‌كان داواي راده‌ستكردني 423 تاوانباري دۆسيه‌ي ئه‌نفالي كردوه كه 258 له‌وانه كوردن به‌لام ده‌سه‌لاتي سياسي هه‌رێم هيچ كام له‌وانه‌ي راده‌ستي ئه‌و دادگايه نه‌كردوه، نه خۆيشي دادگايي كردوون. هه‌ندێك له‌وانه رێگا پێدران به ئازاديي هه‌رێمي كوردستان جێبهێلن بۆ ده‌ره‌وه‌و تێياندا هه‌ن كه پۆستي سه‌ربازيشييان هه‌يه. به‌م جۆره جه‌لاده‌كان به به‌رده‌م قوربانيه‌كاندا به ئازادي ده‌سورێنه‌وه. ئه‌نفال و كيمياباران (به‌واتا دۆسيه‌ي جينۆسايد) وه‌ك د. باسيره له كۆره‌كانيدا ئاماژه‌ي پێدا چه‌كێكي سياسي گرنكه به ده‌ست كورده‌وه بۆ ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي. به گوێره‌ي ئه‌و ناساندنه ده‌بوايه ده‌وله‌تي عێراق قه‌ره‌بووي مادي و مه‌عنه‌وي كورد بكاته‌وه به‌لام تا ئيستا عێراق ئاماده نيه بچێته ژێر باري قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ي زيانليكه‌وتوان و كه‌سوكاري قوربانيه‌كان. ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده‌كاني به‌غدا ، وه‌زيره كورده‌كان...تاد. تائيستا باسي قه‌ره‌بوو كردنه‌وه له‌گه‌ل عێراق ناكه‌ن.
گرنگي و رێگاكاني به نێوده‌وله‌تي كردني جينۆسايدي كورد
جگه له رێگاكاني به نێوده‌وله‌تي كردني جينۆسايد د. سالار باسي له گرنگي به نێوده‌وله‌تي كردني ئه‌م دۆسيه‌يه‌ي كرد بۆ كورد بۆ به‌ده‌ستهێناني زه‌مانه‌تێكي نێوده‌وله‌تي بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ي جينۆسايد كردن چونكه مێژوو ده‌كرێ خۆي دوباره بكاته‌وه ، نه‌ك به ته‌نيا له باشوري كوردستان به‌لكو له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كاني تري كوردستان له لايه‌ن ئه‌و رژێمانه‌وه چونكه جينۆسايد ته‌نيا به رێگاي كۆمه‌ل كوژيه‌وه ئه‌نجام نادرێت. هه‌روه‌ها گرنگي ئه‌م به نێوده‌وله‌تي كردنه ته‌نانه‌ت بۆ دروستبووني ده‌وله‌تي كوردي. لێره‌دا باسيره ئاماژه‌ي به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م په‌يوه‌نديه‌كاني ده‌ره‌وه‌ي هه‌رێم به ده‌ست پارتيه‌وه‌يه كه ده‌كرێ رۆلي گرنگي تێدا ببينين بۆ ئه‌م دۆسيه‌يه كه نه‌يانكردوه.
به‌لگه‌نامه‌كاني به‌عس / دواي رِاپه‌رين
سه‌باره‌ت به‌و به‌لگه‌نامانه‌ي دواي راپه‌رين له عێراق به‌رده‌ست كورد كه‌وتوون ده‌سه‌لاتي كوردي نه‌يخستونه‌ته به‌رده‌م رِاي گشتي بۆ ئه‌وه‌ي بزانرێت چي تێدا هه‌ن و كام له به‌رپرسه سياسي و سه‌ربازيه‌كاني كورد‌و عه‌ره‌بي تێيدا گلاون. ته‌نانه‌ت به‌شێكي لاي حيزبي سۆسياليست ديموكراتي كوردستانه ، حيزبه‌كه‌ي محه‌مه‌دي حاجي محمود. ئه‌و به‌لگه‌نامانه ده‌بوايه كاري ئه‌نجومه‌نێكي ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي بوايه كه له كوردستاندا نيه له بري ئه‌وه ئه‌نجومه‌نێكي ئاسايشي حيزبي هه‌يه كه له‌خزمه‌تي سه‌رۆك و حيزبه ده‌سه‌لاتداره‌كاندايه.
د. باسيره تورِه‌يه
د.باسيره تورِه‌يه له‌وه‌ي كه هه‌تا ئێستا هيچ كام له تاوانباراني كۆمه‌ل كوژي كورد نه‌هێنراونه‌ته سه‌ر شاشه‌ي ته‌له‌فزيۆن و هه‌روه‌ها ئازاد كردني تارق رِه‌مه‌زانيش ئه‌و به‌عسيه‌ي چه‌كي كيمياوي دژ به كورد به‌كارهێناو له لايه‌ن تاله‌بانيه‌وه ئازاد كرا به‌لام ده‌سه‌لاتي كوردي يادي 6ي كانون ده‌كاته‌وه‌و چاويش داده‌خات به‌رامبه‌ر 31ي ئاب.
وه‌زاره‌تي ئه‌نفال و شه‌هيدان
ئه‌وه‌ي په‌يوه‌ندي به وه‌زاره‌تي شه‌هيدان و ئه‌نفاله‌وه هه‌يه باسيره دۆكومێنتێكي نيشاندا كه وه‌زاره‌تي ناوبراو بۆ يادي هه‌له‌بجه‌ي سالي 2013 له لايه‌ن ئه‌نجومه‌ني وه‌زيرانه‌وه (5) مليۆن دۆلاري پێدراوه به‌لام كاريسه‌كه له چۆنيه‌تي خه‌رج كردنيه‌تي. به‌و پاره‌يه له رۆژي له دايك بووني مه‌لا مسته‌فاي بارزاني له 14.3 كۆنفره‌نسێك رێكخراوه گوايه بۆ جينۆسايده‌و له لايه‌ن پارتيه‌وه 300 كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ي هه‌رێم بانگهێشت كراوون و ته‌نيا 3 وتار خوێندراوه‌ته‌وه بێ بووني ته‌وسيه‌و بريار. خه‌رجي ئه‌م كۆنفره‌نسه بريتي بووه له مليۆن و نيوێك دۆلار. له 16.3 بۆ هه‌لداني چادرێك له هه‌له‌بجه كه دراوه‌ته كۆمپانيايه‌كي توركي به‌لام سه‌ر به نێچيرڤان بارزانيه‌و مليۆنێك و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلاري بۆ خه‌رج كراوه‌و وه‌زير ته‌نيا بتێك بووه له‌م شانۆگه‌ريه‌دا ، مامۆستا ئارامي وه‌زير به‌ناو وه‌زيري يه‌كيتيه به‌لام بۆ پارتي كار ده‌كات. به‌و پاره‌يه ده‌كرا ئه‌و خسته‌خانه‌يه ته‌واو بكرێت له هه‌له‌بجه بۆ چاره‌سه‌ري نه‌خۆشه‌كاني چه‌كي كيمياوي.
پرۆژه‌ي به نێوده‌وله‌تي كردني دۆسيه‌ي جينۆسايد
د. باسيره ئاماژه‌ي به پرۆژه‌يه‌كي خۆي‌دا كه پێش سال و نيوێك له رێگاي وه‌زاره‌تي ئه‌نفال و شه‌هيدانه‌وه پێشكه‌شي كردوه به ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران ، پرۆژه‌يه‌ك بۆ به‌نێوده‌وله‌تي كردني دۆسيه‌ي جينۆسايد به‌لام نه وه‌زاره‌ت و نه ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران كاري به هيچ كام له‌و جۆره پرۆژانه نه‌كردوه.
كۆتايي كۆرِه‌كان
له كۆتايي كۆره‌كه‌دا د. سالار باسيره كۆمه‌لێك وێنه‌ي نيشاندا به‌شێكي بريتي بوو له‌و گه‌شتي لێكۆلينه‌وه‌يه‌ي خۆي له ناوچه‌كاني ئه‌نفال ئه‌نجامي داوون و به 100 خوله‌كيش به ڤيديۆ مۆنتاژ كراوه. له نێو ئه‌و وينانه‌دا ئاماژه‌ي به جينۆسايد كردني هنده سوره‌كان دا ، هه‌روه‌ها هۆلۆكۆستي جوله‌كه‌كان و گه‌رِان به شوێن كۆمه‌ل كوژه‌كانيان وه‌ك ئه‌دۆلف ئايشمان له ئه‌رجه‌نتين رفێندرا بۆ ئيسرائيل به‌لام وه‌ك د. باسيره ده‌لێت تاوانباره كورده‌كان به ئازادي به‌به‌رچاوماندا ده‌سۆرينه‌وه‌و هه‌ندێكيان له‌لايه‌ن پارتي و يه‌كێتيه‌وه به تايبه‌ت پارتي گرتنيانه خۆيان وه‌ك ته‌حسين شاوه‌يس كه ئێسته به پله‌ي ليوا خانه نشين كراوه. ئه‌وه نه‌ك به ته‌نيا شه‌رميه به‌لكو وه‌ك ئه‌وه وايه ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش به‌شدار بوبێت له تاواني جينۆسايد كردني هاولاتياني خۆي.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست