ئایا سەرۆكى هەرێم تەنها زانكۆ بە شوێنێكى پیرۆز دەزانێ ؟ یان دەستەى تەكنیكیش
Wednesday, 09/02/2011, 12:00
سەركردە دۆراو گەندەڵەكان لە كاتى تەنگژەى سیاسى و ترسدا یەكسەر دان بە بوونى گەندەڵى دەنێن و باسى چاك كردن و چاك سازى دەكەن , هەر وەكو لە تونس پێش راكردنى زین العابدین بە دوو رۆژ ووتى (سەرۆكى نیە هەتا هەتایە) وە لە میسریش حسنى مبارك سى ساڵە بێ جێگرە وە هیچ كاتێكیش باوەڕى بە ئۆپۆزسێۆن نەبوو بەڵام وا ئێستا داوادەكات لەگەڵیان دابنیشن و چاك سازى بكەن .
لە كوردستانیش دواى بڵاوبوونەوەى داواكاریەكانى گۆڕان , دەسەلات داران یەكسەر باسى كەمو كوڕی وگەندەڵى و دەست تێوەرادانى حزبیان كرد و وایان پیشان دا ئەوان لێان بێ ئاگان و چارەسەرى كەم وكوڕیەكان دەكەن , وەك بڵیى ئەمە یەكەم جارە قسەى وا بۆ خەلك دەكەن و لە بیریان چووتەوە چەند جارى تر ئەم قەوانەیان بۆ لێداوین بەتایبەتى پێش هەڵبژاردنەكان زۆر ئەم باسانە دەكەن , تا لە 23/ 7/2010 فازل میرانى ووتى سەرۆكى هەرێم دەستەى نەزاهە پێك دەهێنێ و لێپێچینەوە لەگەل گەندەڵەكان دەكرێت , تا ئیستا یەك كەسى گەندەڵ پێى نە وتراوە لەپشت چاوت دوو برۆ هەیە.
سەرۆكى هەرێم دەڵیت من زانكۆ بە شوێنێكى پیرۆز دەزانم, جا ئەگەر وایە با بەو پیرۆزیە بمێنێتەوە و مرۆڤى پاك و كورد پەروەرو بێ لایەن و بە توانا بێنە گۆرەپانى خزمەت كردنى میللەت و چیتر مشەخۆرەكان شهادە تەزویرەكان ماڵ و مناڵى كورد بەقوربانى گیرفانیان نەكەن , زۆر جار دەڵێت (یەك بەڵگەمان بۆ بێنن تا ئیجرائات بكەین) ئەگەر نیازتان وایە باچەند بەڵگەیەكتان لەسەر سەرۆكى دەستەى خۆێندنى تەكنیكى(د. كەوسەر عزیز) بدەینێ.ئینجا خۆتان و خواى گەورە .
1- بەهەر سێ پەیمانگاى تەكنیكى (بەردەرەش , خەبات , چۆمان) یەك ئوتومبیلیان نیە بۆ راپەراندنى كارەكانیان , بەڵام دوو براكەى (د. كەوسەر عەزیز) كە ناویان (شوان و احمد)ە لە دەستەى خۆێندنى تەكنیكى شوفێرن و هەر یەكەیان دوو ئوتومبێلی دەستەى خۆێندنى تەكنیكیان لە ئەستۆ دایە.
2- بۆ ماوەى یەك ساڵ هەردوو جێگرەكەى خۆى د. نجیب و د. جودت وەكالەت كردیانى بە راگر بۆ پەیمانگاى تەكنیكى (بەردەرەش , خەبات) تا هەموو تمویلەكانیان وەرگرت سەرفیان كرد بەناوى پێداویستیەكان. پاشان دوو كەسى لاوازى وەك د. بختیار كە كوڕە رفیق حزبیە كردى بە راگرى پەیمانگاى بەردەڕەش و د. عفان كرا بە راگرى پەیمانگاى خەبات .
3- ئەگەر دیموكراتیەت و هەڵبژاردن و منافسەى زانستى و نەزاهە هەیە چۆن مامۆستایەكى داوێن پیسى وەكو ((مامۆستا ئومێد كە ئافرەتیكى ئیش كەرى پەیمانگا بە شێوەیەكى ناشیرنى بینى لەگەل قوتابیەكى كچ و جارێكیانیش بەبەر چاوى قوتابیان لەگەل (سەروەر كە ئەندام ناوچەى زانكۆیە كە تا ڕاپەڕین ناوى سدام بوو) پێكەوە خەریكى هەمان كاربوون لەگەل كچێكى تر)) بە ئەمر دەكەى بۆ راگرى پەیمانگاى پزیشكى (معهد تبى) كەچى چوار دكتۆرى بڕوانامە و پلە بەرز تر پاك تر داواكاریان پێش كەش كردووە وە هەموویانت فەرامۆش كراون .
4- زۆر دكتۆر و ماستەرى پسپۆرى عەرەب هاتوون بۆ دامەزاندن و نقل هەموویانت دەكردوون و دەڵیت من عەرەب دانامەزرێنم , كەچى هەر دوو كچە عەرەبەكەى دكتۆر محمودى (سەرۆكى دەستە تەكنیكى عێراق) ت دامەزراندن وە خاوەن بڕوانامەى بەرزیش نین ؟؟
5- رۆژى 5/2 (د. گەیلان) ت بە وەكالەت كرد بە ڕاگرى كۆلێجى تەكنۆلۆجى , بەڵام خۆ بەرێزیان تا مانگى 1 / 2011 پارتى نەبوو و لەبەر ئەوەى ماستاو چى بەرێزتان بوو و تۆش داوات لێكرد فۆرمى پارتیاتى پڕ بكاتەوە بۆ ئەوەى ناوچەى زانكۆ ڕێگرى نەكەن لەم پارتیە تازەیە(ستانداردە) بۆ راگرایەتى, تا كۆتایى ساڵى 2009 د. گەیلان دەیووت بشمرم نابمە پارتى . بەڵام ...
6- كەوسەر عزیز دكتۆراى هەیە لە زمانى كوردی و كراوە بە سەرۆكى دەستەیەكى زانستى . بۆ ؟ شهادە قرانە لە كوردستان ؟؟ بۆ چى ئیفادە زانستیەكانى بۆ دەرەوە وڵات هەر بۆ خۆیەتى و بەس ؟ بۆ كاروبار ئەدەبیش هەر ناوى مەهێنە پشكى شێر بۆ بەرێزیانە .
لێرەدا وا دەبینین كەوا زۆر كار و دامەزراندن و پلە و پایە هەیە لە كوردستانى ئازاد دیموكرات پەیوەندى بە بڕوانامە و عشیرەت و حزبایەتى و خانەدانى نیە . تەنها مزاجیە و لەگەل ماستاو چیاتى . چونكە بە دەیان كوڕە شەهیدى سەنگەر هەیە بڕوانامەى وەكو ئەمانەیە و باشترە كەچى كەوسەر فایلدار بە فەرمانبریش وەریان ناگرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست