کافیه دۆلار کچه‌که‌ی بۆ منداڵ بوون ده‌بات بۆ سوید
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
بۆ زانیاریی دایکی ره‌هه‌ند و خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان، ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین، که به‌ر له مانگێک کوردستانپۆست، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌یشت، که کچه‌که‌ی عومه‌ر فه‌تاح له سویده و پێیان ڕاگه‌یاندووه که سکی دوو گیانه‌یه و دوو کوڕی ده‌بێت، ئێمه به گرنگمان نه‌زانی و به پێویستمان نه‌زانی وه‌کو هه‌واڵ بڵاوی بکه‌ینه‌وه.*********************************************
که‌س ئینکاری ناکات له که‌مو کوڕی و پیس و پۆخڵی و بێ خزمه‌تی و نه شاره‌زایی هه‌ندێک له دکتۆر و سیسته‌ر و موزه‌میده‌کانی کوردستان، که‌س نییه ڕێگه‌ی که‌وتبێته نه‌خۆشه‌ی منداڵ بوونی سلێمانی و گله‌یی و گازنده‌ی نه‌بووبێ. به‌ڵێ ئێمه‌ش پێمان خۆشه بچین له وڵاتێکی ئه‌وروپا، کوڕه ئێران، منداڵمان ببێت. ناحه‌قی ناگرم (عمر عادل فتاح) خۆی ده‌زانێت وڵاته‌که‌ی یان ڕاستتر بڵێین شاره‌که‌ی سلێمانی چه‌ند وێرانه و چه‌ند نه‌خۆشه‌کانی بێ خزمه‌ته و، چه‌ند ده‌رمانی به‌سه‌رچو و چه‌نده ئامێری ده‌ستی دوو هاتۆته ئه‌م شاره و خه‌ڵکی هه‌ژاری گیرۆده کردووه.
ناحه‌قی ناگرم داده کافیه خۆی ده‌زانێت ژنانی شاره‌که‌ی به چ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه ژه‌نگاوییه‌کانی نه‌خۆشه‌ی منداڵ بوون منداڵیان ده‌بێت.
سکرتێری یه‌کێتی ژنانی کوردستان خۆی ده‌زانێت ژنانی کڵۆڵی ئه‌م شاره به چ شێوازێک ئیهانه ده‌کرێن له‌لایه‌ن دکتۆرو په‌رستاره‌کان و به بێ ناز و بێکه‌س ده‌ناڵێنن.
ئه‌ی چۆن، ئه‌مان خۆیان ده‌سه‌ڵاتدارن، ده‌زانن حاڵی نه‌خۆش و نه‌خۆشه‌کان وایه بۆیه کچه نازداره‌که‌ی خۆیان ده‌به‌ن بۆ سوید بۆ منداڵ بوون:
١- باشه له‌وێ منداڵه‌که ئه‌بێت به سویدی
٢- دایکه‌که به سه‌لامه‌تی نه‌جاتی ئه‌بێت
٣- لێره زۆر قه‌ره‌باڵغه، له‌به‌ر ژنی گه‌رمیانی و ژنی هه‌ڵه‌بجه‌یی و ژنه بێ پاره‌کانی تر،ئه‌وانه‌ی که ناتوانن بچنه نه‌خۆشه ئه‌هلییه‌کان بۆ منداڵ بوون.
ئه‌ی چۆن! نه‌وه‌ک له نه‌خۆشه ئه‌هلییه‌کاندا کچه‌که‌ی ئه‌مان به ته‌نیشت کچه شه‌هیدێکه‌وه منداڵی ببێت، خوا نه‌خواسته ده‌رمانه ئێکسپایه‌ره‌کانی بۆ به‌کاربێنن، یان میکرۆبێ یان بڕێ له‌و دوکه‌ڵه‌ی تانجه‌رۆی بچێ به قورگا، یان یه‌کێ له‌و پۆلیسانه‌ی نه‌خۆشه‌ی منداڵ بوون له‌کاتی چونه ژوره‌وه‌دا بچێ به گژیاندا و نه‌هێڵی له‌گه‌ڵ کچه‌که‌یاندا بچنه ژوره‌وه.
جارێكیان خزمێکمان بۆی گێڕامه‌وه ووتی چوومه لای دکتۆره‌یه‌ک بۆ عیاده‌که‌ی ووتم سکم پڕه، دوو ساڵیشه منالێکی ترم بووه،ووتی دۆکتۆره پێی ووتم: تۆ مانگای یان مێرده‌که‌ت! دڵنیات ئه‌که‌مه‌وه سه‌د له سه‌د ئه‌مریت.
جا ئه‌مه قسه‌ی شاره‌زای دۆکتۆره‌کانی کوردستان بێت و ویژدانی مرۆڤ دۆستی دۆکتۆره‌کانی ئیمه ئاوه‌هابێت،چۆن عمر فه‌تاح و کافیه کچه‌که‌یان نابه‌ن بۆ سوید بۆ منداڵ بوون!
ئه‌مان له بواره‌کانی مافه‌کانی ژناندا کارده‌که‌ن، ده‌بێت وابن!
دایکی ڕه‌هه‌ند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست