مەسعود بارزانى كەى خەجاڵەت دەبێت ؟
Saturday, 14/08/2010, 12:00
مۆلیدەى كارەباى گەڕەكێكى فڵانشار لەكاركەوت بۆیە خەڵكى ئەوناوچەیە خۆپیشاندانیانكرد ، لەبەرئەوەى خەڵكى هەولێر كەمدەرامەتە ئیبراهیم تاتلیساس موبەریدەیان بە سەدەقە و خێر پێدەدات ،دواى ئەوەى ڕۆژنامە نوسێك لەسەر كچەكەى سەرۆكى نوسى كوژرا ، دواى ئەوەى ژنێك خەریكى ماتۆڕى ئاوەكەى ماڵەوەیان دەبێت كارەباى ماتۆڕەكە دەیگرێت و دەمرێت .
ئەمە مانشێتى هەواڵى گەلێك ڕۆژنامەو تەلەفزێۆنە كە ڕۆژانە دەیانبینین و دەیانبیستین ، سەیرى ئەم ڕسوایەى دەسەڵاتە گەندەڵ و خوێنمژەكەى ئاغاى مەسعود بارزانى ، خودایە ئەم كارەساتانە بۆ ؟ لەوبڕوایەدا نیم هەموو ئەوروپا لەوڕۆژەوەى دروست بوە تا هەنوكە یەك هەواڵى لەمشێوەیە لەیەك ڕۆژنامەیدا بڵاو بوبێتەوە .! (موەلیدەى كارەباى ئەهلى) سەیرى ئەو ناوە بكەن كەمەدرەسەكانى بەرزانیزم و جەلالیزم دایانهێناوە ، (موبەریدەكردن بەخێر بۆخەڵكى كەمدەرامەت)سەیرى ئەم ڕستەیە چەندە كاریكاتێریە من بیستومە پارەو گەنم دەكرێت بەخێر ، نەك موبەریدەو خێر!!!!!، كێ لەئێوە تائێستا بیستویەتى موبەریدە بكرێت بەخێر ؟؟؟ خوابكات شتى تریش نەبینین ، من نازانم ئەمەى لەم هەرێمە چكۆلانەیەدا بەرچاوم دەكەوێت لەهیچ قاموسێكدا بونى نیە ، خۆئەگەریەكێكم بناسیایە لەوانەى كە لەكتێبى گینسدا شتە سەیرەكان تۆمار دەكەن ، هەموو ئەم هەواڵانەم بۆدەنارد تا تۆماریان بكات ، خودایە ئەم مەدرەسەیەى بەرزانیزم ئەم هەموو وشە سازیەى بۆچى یە ؟ئەم هەموو فەلسەفانە لەكوێوە هەڵقوڵان ؟ چەندە ڕسواییە فەلسەفەى پێشكەوتن لێبدەیت و ڕۆژانە پێشانگاى نێودەوڵەتى بۆ كۆمپانیا بیانیەكان بكەیتەوە , كەچى میللە تەكەت لەسەر پچڕانى كارەباى موەلیدەى گەڕەك خۆپیشاندان بكات ، حەیاچونە توێژینەوە لەسەر دیموكراتى بكەیت و كەچى ڕۆژنامە نوسیش بكوژیت ، شەرمەزاریە وڵات خەریكە ئاو بیبات و ژنى داماو قوڕبەسەریش كارەباى ماتۆڕى ئاو بیگرێت و بیكوژێت ، حەیاچونە دنیایەك كۆمپانیاى بیانى لە هەرێمدابن و خەریكى ئیستسماربن ، بەڵام هێشتا خەڵكانێك هەبن و لەبەر ئەوەى كەمدەرامەتبن دەبێت كابرایەكى تورك خێرو سەدەقەیان پێبكات و موبەریدەیان بۆبكڕێت ، باشە ئەم سەرۆكەى ئێمە ئەم هەواڵانە ئەبیستێت ؟ ئەگەر ئەیانبیستێت و دەیانبینێت بۆچى خەجاڵەت نابێت ؟ ئەگەر درك بەم نەهامەتیانەى خەڵكە ژێردەستە كەى دەكات بۆچى بێدەنگە ؟ دەبێت بپرسین و بڵێین ئەمە كەى ئەو دەسەڵاتەیە كە سەدان و هەزاران كەس خۆى بەكوشت دا بۆ ى؟ باشە سەرۆك بۆچى ئاگاى لەڕۆژنامەنوسێك هەیە كەباسى كچەكەى بكات ، ئەى بۆچى ئاگاى لەو هەموو دزیى و تاڵانى یە نیە كە دەست و پێوەندەكانى دەیكەن ؟ جەنابى مەسعود بارزانى كاتێك قسە دەكات خەریكە میللەتێك قەرزار باردەكات ، بەڵام ناتوانێت ئاوى خواردنەوەیان بۆ دابین بكات , ئەگەر سەرۆكایەتى وەكو مەسعود بارزانى بەڕیبكرێت ئەوا گوڕنەتەڵەیەكى ئەفریقیش دەتوانێت بەڕێوەى ببات ، ئەگەر ئەمە سیستەمى حوكمڕانیەكەى بێت چ جیاوازیەكى هەیە لەگەڵ سیستەمى حوكمڕانیەكەى ێەدام حسین ؟ سەیرە سەربارى ئەم هەموو نەهامەتیانە مەسعود بارزانى شانازى بەوەوە دەكات كە بەدەنگى خەڵك هاتوەتە سەر كورسى , بەڵام كاتێك دەچێتە نێو هۆڵى پەرلەمانە قەستینەكەیەوە هەڕەشە لەو گەلە دەكات كە چەپڵە یان بۆلێداو خستیانە سەركورسى ، شەرمیش ناكات بەدیار چاوى هەموو دونیاوە دەڵێت خۆم بەبە ختەوەر دەزانم چونكە خزمەتى گەلەكەم دەكەم .ئیمە دەپرسین كام خزمەت ؟ ئەوەى دەبابەى بەعسیان بۆدێنیت ؟ یان مۆلیدەى كارەباى ئەهلى ؟ بان موبەریدەى توركى ؟ یان ڕاِقیسەى فارسى ؟؟؟.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست