دكتۆر فاروق ڕەفیق بۆ كوردستانپۆست : یەكێتى حزبێكە پرەنسیپە ئەخلاقیەكانى لەدەست داوە.
Thursday, 31/03/2011, 12:00
گفتوگۆ ى كەیوان هەورامى :تایبەت بەكوردستانپۆست. لەم گفتوگۆیەى كە كوردستانپۆست لەگەڵیدا سازى داوە ،نوسەرو توێژەرى بوارى فەلسەفى دكتۆر فاروق ڕەفیق باس لە چەواشەكاریەكانى ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى دەكات و تیشك دەخاتە سەرئەوەى كە میدیاكانى یەكێتى لەدەرەوەى ئەخلاقى ڕۆژنامەگەریدان و چەواشەكارو تۆمەت دروست كەرن ، هەروەها باس لەوەش دەكات كەیەكێتى وەكو ئەوەى كەئەندامى ڕێكخراوى سۆشیال دیموكراتە ئەخلاقى لەدەست داوە
**********************
كوردستانپۆست :یەكێتى نیشتیمانى كوردستان هەڵمەتێكى ئیعلامى دەست پێكردوە بۆ سەر جەنایتان ,ئایا وەڵامى ئێوە چى یە بۆ یەكێتى و ڕاگەیاندنەكانى؟ د.فاروق ڕەفیق :ماوەیەكى زۆرە یەكێتى هەڵمەتى ئیعلامى ناڕەواى بۆسەرمن دەست پێكردوە ,وەڵامى سەرەكیشم ئەوەیە بۆیان كە ئێمە وەكو هاونیشتیمانیەك لەگەڵ هاونیشتیمانیەكانى ترداین و دیفاع لەماف و داخوازیەكانى هاونیشتیمانیەكانمان دەكەین ,وەڵامى من بۆیەكێتى ئەوەیە كە باپەیڕەوى ئەخلاقى ڕۆژنامەگەرى بكات , دیارە تازەترین كاریان لە بەرامبەر مندا ئەوەیە كە هەندێك قسەم لەكەنالى كوردساتەوە پیشان دەدرێن و بەش بەش قسەكانم پەخش دەكرێن ,بایەكێتى و كوردسات هەموو ئەوبەرنامەیەى من بەسەر یەكەوە بلاو بكەنەوە ئەوكات من سوپاسیان دەكەم ,پێویستە ئەوان بەئەخلاقەوە كاربكەن ,نەك ڕستە ڕستەى دیمانەكە دەربهێنن و بڵاوى بكەنەوە ,دیارە ئەوكارەى كوردسات لەدەرەوەى ئەخلاقى ڕۆژنامەگەریدایە , حەزدەكەم ئەوەبڵێم كە ئەم قسانەى من كردومن نهێنیەك نین كە تا پێویستى بەكەشف كردن بێت ,من ڕادیكاڵترم لەهەموو ئەوبزوتنەوانەى كە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەكەدا هەن ,من ڕادیكاڵترم اەهەموو ئەو بۆچونانەى كەهەیە , من داواى گۆڕانێكى سەراپاگیرم كردوە لەهەرێمدا , من شەش مانگ پێش ئێستا لەفەرهەنگى هەولێردا وتارێكى فەلسەفیم نوسیوە و باسم لەوەكردوە كە گۆڕینى سەرەكى بریتى یە لەگۆڕینى دنیابینى ,بریتى یە لەگۆڕینى كەلتورى ,گۆڕینى كۆمەڵایەتى ,من ڕادیكاڵترم لەبزوتنەوەى گۆڕان , من لەگەڵ گۆڕانێكى سەراپایى كەلتورو بۆچون و بوراى ئابورى كۆمەڵایەتیدام ، لەبەر ئەوە ئەمە شاراوە نى یە كەمن داواى گۆڕینێكى وادەكەم ، من لەوبەرنامەیەى كوردساتدا لەسەر وشەى گۆڕین قسەم كردوە ،گۆڕینى پانادایل ,گۆڕینى بیركردنەوە ، لەبەر ئەوە ئەم كارەى یەكێتى بەرامبەر بەمن هەوڵێكى پوچە و پێویستە كوردسات وەكو خۆى ئەو بەرنامەیە بڵاوبكاتەوە بۆئەوەى هەموو خەڵكى كوردستان بزانن من چیم وتوە,میدیاى حزبى میدیایەكە بەپێى بڕیارى حزب كاردەكات و لەدواجاردا خەریكى چەواشەكردنى خەڵكە ،خەریكى دروست كردنى بوختان و درۆیە .
كوردستانپۆست:میدیاى یەكێتى واتۆپیشان دەدات كە پێشتر لەدژى بزوتنەوەى گۆڕان قسەت كردوە و ئێستە بویتەتە كادرى ئەو بزوتنەوەیە .ئایا ئەمە تاچەند ڕاستە؟ د.فاروق ڕەفیق : من ڕەخنەم لەگۆڕان گرتوە ,من ڕەخنەم لێى نەبوە كەداواى گۆڕینى كردوە ,من ڕەخنەم لیى هەبوە كە داواى گۆڕینى سەراپاگیرى نەكردوە ,من ڕخنەم لێى هەبوە لەبەر ئەوەى جەختى نەكردۆتەوە لەسەر گۆڕینى بیركردنەوەى دنیابینى ,ڕەخنەم لێگرتوە لەسەر ئەوەى كە داواى گۆڕینى مۆدێلى حزبى سیاسى نەكردوە, من ڕەخنەم لەسەر ئەوە لێگرتوە كە جەختى لەسەر گۆڕینى سیستەمى كۆمەڵایەتى نەكردۆتەوە ,ڕەخنەى من لەگۆڕان ئەوەبوە كەوتومى تائەوكاتەى كەپێویست بوە بەدواى گۆڕانكاریەكاندا نەچوە , من داكۆكى لەبزوتنەوەى گۆڕان دەكەم كەهەبن ,بەڵام وەكو فاروق ڕەفیق تائەم ساتەى كە تێیدام و قسەلەگەڵ ئێوەدادەكەم سەربەخۆم و پەیوەنیم لەگەڵ هیچ هێزێكى سیاسیدا نى یە ,من ئینتیماى حزبیم نى یە ,بەڵام داواى گۆڕانێكى سەراپا گیرى دەكەم ,لەبەر ئێمەو گۆڕان لەشوێنیكدا یەك دەگرینەوە ئەویش ئەوەیە كە هەردوكمان داواى گۆڕان دەكەین .
كوردستانپۆست : ئیستەش سورى لەسەر ئەوەى كە داوابكەیت نەهێڵرێت ڕاگەیاندنى دەسەڵات بێتە مەیدانى سەراى ئازادیەوە ؟ د.فاروق ڕەفیق : باڕاگەیاندنى دەسەڵات بێتە مەیدانەكە بەس خەڵكى چەواشە نەكات ، بائەوان بەوێنەیەكى بچوكەوە نەگیرسێنەوەو بەڕاستى و دروستى دەنگى خۆپیشاندەرانى مەیدانى ئازادى بگەیەنن ، ئەوان تائێستا نەهاتونەتە ناو مەیدانى ئازادى بۆ گواستنە وەى دەنگى خەڵكى خۆپیشاندەر بە دونیا و وێنە گشتیەكە بگوازنەوە،بەڵكو ئەوان چەواشەى خەڵكیان كردوە بۆیە میدیایەكى چەواشەكارن , من لەم مینبەرەى ئێوەوە ڕایدەگەیەنم كە ئەم میدیاحزبیانەى دەسەڵات ,ئەم میدیایانە سەرقاڵى سوككردن و سوكایەتى كردنە بەكەسە جدیەكانى ئەم كۆمەڵگایە و وە سەردەمى ئەم میدیا حزبیە بەسەر چوو
كوردستانپۆست : باشە یەكیتى چ سیراعێكى بەرامبەر بەتۆ هەیە ؟ بۆچى لەبەرامبەر تۆدا هاتۆتە دەنگ كەتاكێكی ئەم كۆمەڵگایەیت ،لەكاتێكدا ئەوان كێشەیان لەگەڵ گۆڕان یەكگرتووو كۆمەڵدا هەیە؟ د.فاروق ڕەفیق : مایەى شەرمە ,مایەى سەر سوڕمانە كەحزبێك بەخۆى بڵێیت سۆشیال دیموكرات لەكاتێكدا كە قسە بەنوسەرو باحیسێكى فەلسەفى دەدات ،ئەمە بێجگە لەوەى كەماوەى مانگێك زیاترە پارتى لەولاوە هیرش دەكات ، یەكێتى هەر لەڕێگەى كوردساتەوە سوكایەتى ناكات ،بەڵكو دنیایەك دەزگاى ترى هەیە كەلەڕێگەى ئەوانیشەوە خەریكى جنێودانە ،یەكێتى خاوەنى چەندگۆڤارێكە كە كەسى شەریف نەماوە لەڕێگەى ئەم گۆڤارانەوە جنێوى پێنەدرێت و سوكایەتى پێنەكرێت ,ڕاگەیاندنى یەكێتى خەریكى تڕۆكردنى كەسایەتى منە ,بەڵام خودى ئێمە لەمەیدانى ئازادى گەورەترین وەڵامە بۆ یەكێتى و دەزگا ئیعلامیە چەواشەكارەكانى , زۆر حەیف و موخابن كە حزبێك بەخۆى بڵێت سۆشیاڵ دیموكرات كەچى دژى عەقڵ بێت , دژى ڕاستى بێت ,دژى ئەوكەسانەبێت كەداكۆكى لەدادپەروەرى و ئازادى خەڵك دەكەن ,ئەمە شورەییە بۆ یەكێتى نیشتیمانى .
كوردستانپۆست : بەهەزاران كەس لەكوردستان خۆپیشاندان دەكەن بۆچى لولەى تفەنگى یەكێتى و پارتى ڕووى بەس تەنها لەتۆ یە ؟ د.فاروق ڕەفیق :من واى دەبینم كە ئەوان هەوڵى پوچ دەدەن ، ئەوان وا دەزانن كەمن لەمەیدانى ئازادى هانى خەڵك دەدەین بۆ خۆپیشاندان , بەڵام لە ڕاستیدا شتەكە وانى یە ،خەڵكى بۆ بەدەستهێنانى مافەكانى هاتۆتە سەر شەقام ،گریمان بەیانى من سەردانى سەراى ئازادى ناكەم ، ئایا بەسەر دان نەكردنى من خۆپیشاندەران واز دێنن ؟بێگومان نەخێر ئەوان بۆلاى ئێمە نایەن ,ئەوانیش و منیش بۆ داواكردنى مافە كانى ئەم گەلە لەسەراى ئازادین ,ئەم كارانەى یەكێتى بەرامبەر بەمن دەلالەتە بۆ ئەوەى كە یەكێتى عەقلى لەدەست داوە ,بەڵێ عەقڵى لەدەست داوە ،یەكێتى حزبێكە پرەنسیپە ئەخلاقیەكانى لەدەست داوە ، یەكێتى نیشتیمانى بەم كارانەى خۆى خاڵى كردەوە لە هەموو ئەخلاقێك و پرەنسیبێكى ئەخلاقى، باشە جەخت كردنەسەرمن لەلایەن یەكێتى یەوە چ مانایەكى هەیە ؟ تەركیز كردنەسەرمن لەلایەن دەسەلاچت و یەكێتى یەوە كارێكى هەڵەیە ، ئەمە چەواشەكارى یە لەبەرامبەر ئەو هەموو داواكاریانەى كەخەڵك هەیانە ، بیست ساڵە ئەمانە حوكم دەكەن ،حوكمێكى پڕلەهەڵەدەكەن ، حوكمێك دەكەن كەپڕیەتى لە گەندەڵ ،پڕیەتى لەدزى ،پڕ لەشكست ، من وەكو نوسەرێك بۆچونى تایبەتى خۆمم هەیە ،من دیفاع لەنوسینەكانم ئەكەم لەوكاتەوەى دەست بەپرۆسەى نوسین كردوە هەتا ئیستا ، لەبەر ئەوە ئەم كارەى یەكێتى كارێكى پوچە كەبەرامبەر بەمن دەیكات ، ئەم كارەى یەكێتى دەیكات تەناها ئیهانە كردن ى یە بەرامبەر بەمن ،بەڵكو ئەمە ئیهانەكردنە لەبەرامبەر بەهەموو خۆپیشاندەران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست