پەرلەمانى كوردستان بڕوانامەى ساختە بۆئەندام پەرلەمانێكى فراكسیۆنى كوردستانى دروست دەكات .
Sunday, 05/12/2010, 12:00
تایبەت بەكوردستانپۆست .
سایتى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان ، بڕوانامەى تەزویر بۆئەندام پەرلەمانێكى لیستى كوردستانى دروست دەكات كە سەر بە پارتى دیموكراتى كوردستانە .
بەپێى ئەوزانیاریانەى دەست پەیامنێرى كوردستانپۆست كەوتون (فازل بەشارەتى)ئەندامى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان لە فراكسیۆنى كوردستانى كە كەسێكى پارتیە، خاوەنى هیچ بڕوانامەیەك نى یەو لەقۆناغى سەرەتایى خوێندندا دەستى لەخوێندن هەڵگرتوە و تەنانەت نوسینى عەرەبیش ناتوانێت بەتەواوى بخوێنێتەوە ، بەڵام ماڵپەڕى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان لەكاتى بڵاوكردنەوەى پڕۆفایلى ئەندامەكانى پەرلەماندا ، بڵاوى كردۆتەوە كە ئەم ئەندام پەرلەمانە ى سەربەڕێبازى بەرزانیزم، هەڵگرى بڕوانامەى سێ ى ناوەندیە ، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەو ئەندام پەرلەمانەى پارتى خاوەنى هیچ بڕوانامەیەكى خوێندن نى یە ، بەو پێیەش دەردەكەوێت كە ماڵپەڕى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان بەدەر لەوەى كە خەریكى بڵاوكردنەوەى قسەى ناڕاستە ، هەوڵى دروستكردن وبڵاوكردنەوەى بڕوانامەى تەزویرى داوە بۆ ئەندام پەرلەمانێكى بەرزانیزم ، جێگەى ئاماژە بۆكردنە ئەو ئەندام پەرلەمانەى لیستى كوردستانى لەلیژنەى كاروبارى پێشمەرگەدایە لەپەرلەمانداو بەرپرسى نوسینگەى هەڵەبجەى پەرلەمانى كوردستانیشە .
(ئەمەى خوارەوە لینكى سایتى پەرلەمانى هەرێمى كوردستانە ، سەیركەن چۆن پەرلەمان بڕوانامەى تەزویرى بۆ (فازڵ بەشارەتى دروست كردوە) ؟!!! .
http://perleman.org/default.aspx?page=Parliamentmembers&idm=6535 [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست