کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەوێڵە لەپێگەى ئیسلامیەكانەوە بۆمەرزى تلیاك و كۆبونەوە نهێنیەكانى جەلال تاڵەبانى - تایبەت بەكوردستانپۆست

Friday, 02/07/2010, 12:00


تەوێڵە یەكێكە لەناوچەسنوریەكانى هەرێمى كوردستان ،هاوسنورە لەگەڵ كۆمارى ئیسلامى ئێراندا،ئێستەگەورەترین لادێى كوردستانەونزیكەِى 850خێزانى تێدادەژین،لەڕووى ئیداریەوە سەربەناحیەى بیارەى ناوچەى هەورامانەو 90 كیلۆمەتر لەشارى سلێمانیەوە دورە،خەڵكى ئەم ناوچەیە ڕۆژانە لەڕێگەى مەرزێكى ئیقلیمیەوە خەریكى كارى قاچاخین،پیاوەبەتەمەنەكانى تەوێڵە ناوى لادێكەیان بۆدوسەرچاوەى جودادەگێڕنەوە،سەرچاوەى یەكەم ئاماژەبۆئەوە دەكات كە ناوى تەوێڵە لە تەوێڵى مرۆڤەوە وەرگیراوە ،بەڵام سەرچاوەى دووەم باس لەوەدەكات كەناوى تەوێڵە لەوشەى (تویل)ەوە هاتوە كەوشەیەكى عەرەبیەو بەماناى دووردێت،بەپێى سەرچاوە مێژووییەكان تەوێڵە لەپێش لەدایك بونى حەزرەتى مەسیحەوە ژیانى تێدابوە وئاینى زەردەشتیان پەیڕەو كردوە .

تەوێڵە پێگەى ئیسلامیەكان.

ڕەگوڕەچەڵەكى ئیسلام لەناوچەى هەورامان و تەوێڵەدا دەگەڕ ێتەوەبۆسەرەتاكانى دروست بونى ئیسلام ودواتریش شێخەكانى تەریقەتى نەقشبەندى لەو ناوچەیەدا پەیامى ئیسلامیان گەیاندوە، كە هەنوكەش خانەقاو تەكیەى شێخەكان لەتەوێڵەدا هەیەو ڕۆژانە چەندین كەس سەردانى ئەو شوێنەدەكەن بۆمەبەستى تەواف،بەڵاَم وەكو ئیسلامى سیاسى لەتەوێڵەدا لەدواى ساڵانى 1980 ئیخوان الموسلمین یەكەم حزبى سیاسى دەبیت كە لەم ناوچەیەدا بەڕابەرایەتى عوسمان عبدالعزیز كۆبونەوەى نهێنى لەژێر دەسەڵاتى حزبى بەعسدا ئەنجام دەدەن،دواترو لەساڵى 1996ەوە لەدواى نەمانى پارتى دیموكراتى كوردستان لە هەڵەبجەو هەوراماندا ئەم ناوچەیە دەكەوێتە ژێرچنگى بزوتنەوەى ئیسلامى تاساڵى 2003وشەڕى ئازاد كردنى عێراق لەلایەن ئەمریكاوە،وەك زۆرێك لەتەوێڵەییەكان ئاماژەى بۆدەكەن ئەوەى لەتەمەنى ئەم حزبەدا لەم دەڤەرەدا ڕووى داوە هیچى كەمتر نەبوە لە وڵاتى ئەفغانستان وسەردەمى ڕێكخراوى تاڵیبان،دانامحمد كەتەمەنى 30ساڵ بوو باسى لەوەكرد كەئەوكاتەى ئیسلامیەكان لەم ناوچەیەدابوون توشى كارەساتى زۆر نالەبارو بێزراوبونەتەوە لەلا یەن چەكدارە ئیسلامیەكانەوە،دانا وتیشى "ئەوانەى كەئیسلامیەكان دەیان كرد زۆردوربوو لە ئیسلامەوە ،بزوتنەوە سەرانەى لێدەسەندین چەندین كەسى بێسەروشوێن كردو ئەنفالى كردن ،ئەوهاوڵاتیە ئاماژەى بۆئەوەش كرد كەهیچ جۆرەئازادیەك لەسەردەمى ئەواندا لەتەوێڵەدا بەدى نەكراوە.بزوتنەوەحزبێكى ئیسلامى نیمچە توند ڕەوە بەپا ڵپشتى كۆمارى ئیسلامى ئێران لەساڵى 1984ەوە دروست بووە ملاعوسمان عبدالعزیز یەكەم ڕابەرى ئەم حزبەبوە لەساڵى 2001دا بزوتنەوە لەكۆنگرەى مزگەوتى تەوێڵەدا توشى شكست بویەوەو چەند تاقمێك لەم حزبە جیابونەوە كەئەوانیش هەریەك لەكۆمەڵى ئیسلامى وتاقمى تیرۆرستى جندالاسلام بوون،جیگەى ئاماژە پێكردنە بزوتنەوەى ئیسلامى كەئێستە لەلایەن ملا ێیق عبدالعزیزەوە ڕابەرایەتى دەكرێت وخاوەنى 2 كورسى پەرلەمانى كوردستانە.

تەوێڵە مەرزى تلیاك.

لەدواى هاتنى هێزەكانى ئەمریكا بۆعێراق ئاوابونى خۆرى ئیسلامیەكان لەتەوێڵە دەستى پێكرد كەچەندین ساڵ بوتیشكى دەدایەوە ،لەدواى ڕاوەدونانى گروپى انێارالاسام

لەلایەن سوپاى ئەمریكاو هێزەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستانەوە لەنەورۆزى 2003دا پێگەى ئیسلامیەكان لەوناوچەیەدا هەڵكەندرا،بەلام ئەوەى جێگەى ئیسلامیەكنى گرتەوە (تلیاك)ە كەتائەمڕۆش بونى لەو ناوچەیەدا بەردەوامەو تە وێڵەش بۆتە مەرزێكى هێنانى تلیاك (دیوان) كەناوى خوازراوى گەنجێكى تەوێڵەیە ئەوەى بۆ كوردستان پۆست ئاشكراكردكەچەندین كەس بازرگانى بەتلیاكەوە دەكەن وبەكارى دەهێنن لەكاتێكدا كەچەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییە كانەوە دەست گیركراون وبەبێ هیچ لێكۆ لینەوەیەك ئازاد كراونئەوگەنجە ئەوەشى وت زۆربەى ئەوكەسانەى كەكارى ئاڵوگۆڕى تلیاك دەكەن لەوناوچەیەدا سەربە یەكێتى و پارتین لەناو ئەوانەشدا چەندین پێشمەرگەى كۆنى هەردووحزبى تێدایە، هەروەها ئەوەشى وت كەئەوانەى كەتلیاك لەئێرانەوە ئاودیوى تەوێڵە دەكەن سەرجەمیان (ئێرانین)و گومانى ئەوەشیان لێ دەكرێت سەر بە ئیتلاعاتى ئێرانبن ئەوگەنجە بەڵگەى ئەوەى بۆ قسەكانى هێنایەوە كەلەساڵى (2004)گەنجێكى ئێرانى لەسەر خاڵى سنورى نێوان ئێران و تەوێلەدا دراوەتەبەر دەست ڕێژى گولەى هێزەكانى ئاسایشى تەوێڵەو دواى دەر كەوتووەكەتلیاكى پێبووە ئەوگەنجە ئەوەى نەشاردەوە كەچەندین كەس لەگوندەدا ئالودەى تلیاك بوون ،

سەرچاوەیەكى ئەمنى كەنەى ویست ناوى ئاشكرابكرێت بەكوردستان پۆستى وت "تائێستا چەندین كەسمان بەتلیاكەوە گرتووەو بەردەوامیش دەبین لەسەردەستگیركردنیان و ئەوانەى كەدەستگیركراون سەرجەمیان لێكۆڵینەوەیان ڵەگەڵداكراوە.بەڵام لەبەرئەوەى كەخەڵكى ناوچەكە بوون و ناسراوبوون ئازاد كراون

(سۆران على)توێژەرى كۆمەلایەتى و مامۆستاى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى هەڵەبجە لەوبارەیەوە وتى"زۆربەى ئەوكەسانەى كەتلیاك بەكاردێنن بەشێوەیەك لەشێوەكان بێكارن ئەمە بێجگەلەوەى كەئاستى ڕۆشنبیرى ناوچەكەش كاریگەرى هەیەو پێویستە حكومەت وڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى خەڵكى ئەوناوچانەش ئاگاداربكەنەوە لەمەترسى ئەوماددە بێهۆشكەرانە.

كۆبونەوە نهێنیەكانى جەلال تاڵەبانى لەگەڵ سوپاى قودس لە تەوێڵە.

كۆمارى ئیسلامى ئێران دەوڵەتێكى ئیستیخباراتیە ،یەكەم وڵاتە لەهەمووجیهاندا كەوەزارەتێكى تەرخان كردبێت بۆكاروبارى سیخوڕى ،كەوڵاتانى دیكەى جیهان تەنهادەزگایەكیان هەیە،وەزارەتى ئیتڵاعاتى ئێران هەرچەندە كارى سیخوڕى لەنێوخۆى ئێرندا ئەنجام دەدات بەڵام جیالەوەش سوپاى قودس بونى هەیە كەشانبەشانى وەزارەتى ئیتڵاعات كردەكات وئیشى سوپاى قودس گواستنەوەى زانیاریەكانى دەرەوەى وڵاتى ئێرانە بۆناو ئێران وئەم سوپایە كەبەبەشە ئیستیخباراتیەكەى سوپاى پاسداران ناسراوە (قاسم سلێمان)سەركردایەتى دەكات،

لە15/9/2009دابەسەردانێكى نهێنى و كتوپڕجەلال تاڵەبانى سەرۆك كۆمارى عێراق سەردنى تەوێڵەى كرد,بەپێى ئەوزانیاریانەى كەلەسەرچاوە هەواڵیەكانەوە بڵاوبونەوە تاڵەبانى لەم سەردانەدا لەگەڵ قاسم سلێمان ى سەركردەى سوپاى قودس كۆبونەوەى ئەنجامداوە ولەكۆبونەوەكەدا سلێمان داواى لەتالەبانى كردوە كە حكومەتى عێراق نابێت حكومەتى سوریاتێوەگلێنێت لەتەقینەوەكانى عێراقدا.جێگەى ئاماژەبۆكردنە تاڵەبانى ئەمە یەكەمین جارى نی كەكۆبونەوەى لەم جۆرە لەتەوێڵەدابكات بەڵكو لەساڵى 2008دا بەهەمان شێوە كۆبونەوەیەكى دیكەى لەم ناوچەیەدا ئەنجامداو تائێشتەش هیچ لێدوانێكى لەبارەى ئەم كۆبونەوانەوە بۆڕاگەیاندنەكان نەخستوەتە روو. جیالەوەش لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا تاڵەبانى كۆبوونەوەیەكى دیكەى لەماڵى جەمیل هەورامى لەتەوێڵە سازكرد لەگەڵ چەندكەسێك لەدەسەڵاتدارانى وڵاتى ئێران كەتائێستاش كەس نازانێت مەبەست لەو كۆبونەوانەش چى یە،جیگەى ئاماژە پێكدنە تاڵەبانى لەم سەردانانەیدا لەلاى خەڵكى ناوچەكە واخۆى نیشان دەدات كە بۆسەردانیان هاتوەو پارەیان پێدا دەبەخشێتەوە.



[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە