کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەڵكى هەڵەبجە لەمەیدانى سەراى ئازادى سلێمانى یادى كارەساتى شارەكەیان دەكەنەوە

Tuesday, 15/03/2011, 12:00



لە16_3 دا مەیدانى ئازادى سلێمانى بەرگى هەڵەبجە دەپۆشێت.

رۆژى 16_3_2011 :23 ساڵ بەسەر كارەساتى كیمیابارانكردنى شارى هەڵەبجەدا تێپەڕدەكات و خەڵكى هەڵەبجەو كەس و كارى شەهیدانى هەڵەبجەش بڕیاریان داوە لەمەیدانى سەراى ئازادى سلێمانى ئەویادە بكەنەوەو لەوڕۆژەدا دەنگى خۆیان بخەنە پاڵ داواكاریەكانى خەڵكى سلێمانى و بۆ ئەومەبەستەش چەندین كەس لەبنەماڵەى شەهیدانى هەڵەبجە ڕوویان كردۆتە سلێمانى و داواى ئەوە لەدەسەڵاتى كوردى دەكەن كە داواكاریەكانى خەڵكى كوردستان جێ بەجێبكات و لەبرى ئەوەى لەوڕژەدا بەرهەم ساڵح سەردانى هەڵەبجەبكات و بەڵینى درۆ بەخەڵكى ناوچەكە بدات باشتر وایە بیتە سەراى ئازادى و دەستلەكار كێشانەوەى خۆى پێشكەش بكات.
هەرلەوبارەیەوە دكتۆر فاروق ڕەفیق ئەندامى ئەنجومەنى سەراى ئازادى بۆ كوردستانپۆست ئەوەى ئاشكراكرد كە لەو ڕۆژەدا هەموو چالاكیەكانیان تایبەت دەكەن بە یادى كارەساتى هەڵەبجەو وتى "هەمووئامادەكاریەكمان كردوە بۆئەوەى لەمەیدانى سەرا یادى هەڵەبجە بكەینەوە, لەدرێژەى قسەكانیدا فاروق رەفیق وتى "لەمەیدانى ئازادى ئەم یادكردنەوەیە لەم كاتەدا جۆش و خرۆشى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان و خۆ پیشاندەران لەبەر زبونەوەدایە و لەم مەیدانەدا كە بەرجەستەبونى ئازادى و ئیرۆسى ئازادیخوازیە , مەغزایەكى گەورەى هەیە لەوەدا كە ساڵانى پێشوتر دەسەڵاتدارانى كورد وەك ڕۆتینێك یادى ئەم كارەساتەیان كردۆتەوە و بۆ مەرامى حزبى خۆیان بەكاریان هێناوە و بۆ ڕەوایەتى بەخشینى بەدرێژەدان بە گەندەڵى و حوكمڕانە شكستخواردوەكەیان بەكاریان هێناوە ، لەكاتێكدا شارى هەڵەبجەو قوربانیانى هەڵەبجەو خێزانەكانیان پشتگوێ خستون .
فاروق ڕەفیق هێماى بۆ ئەوەشكرد كە ئەوان ئەمساڵ لەو هەلو مەرجە تازەیەدا كە باس لەبەرزبونەوەى دەنگى ناڕەزایەتى هاونیشتیمانیەكانى كوردستان دژ بەگەندەڵى و ستەمكارى و حوكمى هێزە چەكدارەكان دەكات، لەكەش و هەوایەدا كەباس لە خەونێكى شكۆدار دەكات بەدنیایەكى لێوڕێژ لە ئازادى و دادپەروەرى , كەش و هەوایەك كەبۆنى هیواو ئومێدێكى زۆرى لێدێت , ڕزگاربوون لە لەحوكمڕانى حزب .ئا لەم كەش و هەوا تازەدا ئێمە یادى كارەساتى جەرگبڕى هەڵەبجە دەكەینەوە و پێ لەسەر دادپەروەرى و ئازادى و چاكسازى دادەگرین لە هێنانەدى خەونى حەڵكى نیشتیمانپەروەرو ئازادیخواز , بەتایبەت سوردەبین لەسەر بەفیڕۆنەدانى خوێنى گشت قوربانیانى خەباتى ڕزگاریخوازانەى كوردستان .
 

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە