کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


برایەكى وشیار زێًبارى بەنایاسایى تاوانبارێكى گەورە لە گرتووخانەى مەحەتەى هەولێر ئازاد دەكات

Thursday, 22/07/2010, 12:00


برایەكى هوشیار زێبارى وەزیرى دەرەوەى عێراق كە لە هەمان كاتدا دەكاتە براى حەمایەلخانى ژنى مەلا موستەفا كە دەكاتە خاڵى مەسعود بەرزانى هەفتەى ڕابردوو لە گرتووخانەى مەحەتەى شارى هەولێر تاوانبارێكى گەورە بەناوى (تەها خوا كوركى) بەشێوەیەكى نایاسایى لە زینداندا ئازاد دەكات و هەڕەشەش لە بەڕێوەبەر و فەرمان بەرەكانى نێو گرتوخانەكە دەكات و پێیان دەڵێت من ئەم پیاوە ئازاد دەكەم هەركەسێكیش قسە بكات زمانى دەقرتێنم سەرچاوەیەكى ئاگادار لە گرتووخانەى مەحەتەى هەولێرەوە بە كوردستانپۆستى ووت هەفتەى ڕابردوو برایەكى وشیار زێبارى لە گەڵ چەند چەكدارێكدا خۆیان بەنێو گرتوخانەكەدا كردوو تاوانبارى گەورە تەها خوار كوركیان لە گەڵ خۆیاندابردیان و لە دەرەوەى زیندان ئازاد كرا ، لەبارەى ئەوەى كە ئایا ئەو تاوانبارە لە سەر چ تاوانێك دەستگیركراوە ؟ سەرچاوەكە ووتى تەها خواكوركى چەند مانگێك لەمەو بەر دواى ئەوەى پیاوێكى فڕاندبوو وە شەێت ملیۆن دینارى عێراقى لێ سەند بوو وە لە هەمان كاتدا هەرٍِەشەى كوشتنیشى لێكردبوو ، بۆیە دەستگیركراو دادوەریش بڕیارى دا بوو بە پێى یاسایى دژە تیرۆر دادگاى بكات بەڵام دواجار بەشێوەیەكى نایاسایى لە لایەن ئەو برایەى وشیار زێباریەوە ئازاد كراوە ...
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە