مەسعود بارزانى تۆچیت ؟ بێنەماچ
Tuesday, 21/09/2010, 12:00
هەمووجارێك دواى تەواو بونى شانۆگەریەكان دەچم بۆلاى دەرهێنەرو ئەكتەرەكان و ئەملاو ئەولایان ماچدەكەم و دەست خۆشیان لێدەكەم ، خۆشترین كاتى ژیانیشم ئەوكاتانەن كەلەدواى تەواو بونى نمایشەشانۆییەكانم خەڵكى دەست خۆشیم لێدەكەن و داواى كارى باشترم لێدەكەن ، ڕاستە مەسعود بارزانى ئێستە سەرۆكى هەرێمى كوردستانە ،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سیناریستێكى زۆر باشیشە ، كاك مەسعود یەكەمینجا بە نوسینى سیناریۆى 31 ى ئاب دەستى كرد بەكارى هونەرى و دواتریش وەكو ئەكتەر هەربۆخۆشى ڕۆڵى لەو فیلمەدا بینى فیلمى 31 ى ئاب باسى لە خێلێك دەكرد كە سەرۆكەكەیان دەیان فرۆشێت بە دوژمنەكەیان ، ساڵێك پێش ئێستاش ئەو هونەرمەندە ، ڕۆڵێكى كۆمیدى لەشانۆیەكدا بینى كە لەگەڵ جەلال تاڵە بانى دەستە برایدا پێكەوە بوون وڕۆڵى سەرەكیان دەبینى ، لە پەردەیەكدا دەبوو ئەم دوو دەستە برایە لەنێو هۆڵێكدا كە میوانێكى زۆرى تێدابووقفڵى بۆرى نەوتى كوردستان بەربدەنەوە ،میوانەكان نەیاندەزانى كە ئەم دووپیاوە ئەكتەرن ، بۆیە دەبوو ئەكتەرەكان بەوردى ئاگایان لەخۆیان بێت و ڕۆلەكە بەسەركەوتوویى بگێڕن ، ئەكتەرەكان بەحسابى خۆیان بەژدارى كۆبوونەوەیەكیان كردبوو ، بەڵام لەدواجاردا كۆبوونەوەكە دەبوویە شانۆیەكى كۆمیدى ،خاڵە كۆمكیدیەكەى فیلمەكەش لەوێداوو كە دەبوو قوفڵى نەوتەكەبەربدەنەوە ، بەڵام لەبرى ئەوەى بەریبدەنەوە گرتیانەو ، بێگومان ڕۆڵەكەیان بە سەركەوتوویى گێڕاو هەرچى میوانى بیانیش هەبوون لەنێو هۆڵەكەدا دەستیان كرد بە پێكەنین .
وەك وتم مەسعوود بارزانى سیناریست و ئەكتەرێكى كۆمێدى بێوێنەیە ، هەربۆیە چوارمانگ ێش ئێستا هەستا بەنمایش كردنى فیلمێك كە فیلمەكەش باسى لە گەنجێكى هەژار دەكرد كە خوێندكارى زانكۆبوو ، لەفیلمەكەدا ئەم كوڕە گەنجە عاشقى كچى سەرۆكى ووڵاتەكەى دەبێت ودەیەوێت هەرچۆنێكى كردوە بیكەپڵێنێت بۆئەوەى مشتێك پارەى لێڕاكێشێتەوە ، بەڵام لەبەرئەوەى كوڕەكە پێشتر دەستى لەگەڵ ڕژێمى بەعسدا تێكەڵ كردوە و جاشیەتى كردوە ، سەرۆكى ووڵاتەكەى ڕازى نابێت كچەكەى خۆى پێبدات ، هەربۆیەش دواتر كەدەزانێت كچەكەى خەرێكە عاشقى ئەوكوڕە دەبێت ، كوڕەكە دەكوژێت و دەیبات لەوڵاتێكى دوور فڕێى دەدات ، لەبەر ئەوەى كەس نەزانێت ئەو دەستى هەبوە لەكوشتنەكەدا و ئەو پیاوە سیناریستە بۆئەوەى كوڕەكوژراوەكە لەدڵى كچەكەى خۆى دەركات ، بەكچەكەى دەڵێت ئەو كوڕەى تۆدەتویست ، شەمشەمە كوێەكان شەوێك هاتن و بردیان بۆ هێلانە تاریكەكەیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست