لەسەر دۆسیەى (سەردەشت عوسمان)یەكەم سكاڵا لەدژى ڕۆژنامەنووس ناسح عبدالرحیم تۆمار كرا
Tuesday, 01/06/2010, 12:00
دواى ئەوەى پارێزەرێكى لقى 12ى پارتى دیموكراتى كوردستان بەناوى (كارزان سلام) تۆمەتى كۆمەڵایەتى و ئەخلاقى خستە پاڵ ڕۆژنامەنوسى شەهید(سەردەشت عوسمان) و بەوە تۆمەتبارى كرد كە لەسەر مەسەلەى ئەخلاق كوژراوە ، ڕۆژنامەنوس ناسیح عبدالڕەحیم بەگژیدا چویەوەو لەماڵپەڕى كوردستان پۆست ئەم كردارە قێزەونەى محامیەكەى پارتى ئیدانەكرد، دوابەدواى ئەوە ئەو پارێزەرەى پارتى وپاراستن لەبەڕێوەبەرێتى پۆلیسى شارى هەڵەبجەى شەهید سكاڵا لەدژى(ناسح عبدالڕەحیم)ى ڕۆژنامەنوس تۆماردەكات و لەڕۆژى 31/5/2010كە دەكاتە ڕۆژى یەك شەممە(ناسیح عبدالڕەحیم) دواى ئەوەى لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادار دەكرێتەوە و پاشان دەچێتە بەردەم دادگاى هەڵەبجە و دادوەر بەكەفالەتى 400 هەزار دینارى چاپى عێراقى ئازاد دەكرێت ، ڕۆژنامەنووس ناسح عبدالرحیم بە كوردستان پۆستى ڕاگەیاند كارزان سەلام لە كۆبوونەوەكەى ڕۆژى 7ى5 كە بۆ ئیدانەى تیرۆركردنى سەرەش عوسمان ڕێكخرابوو هەوڵى ئەوەى دا كە تۆمەتى ئەخلاقى و كۆمەڵایەتى بداتە پاڵ سەردەشت عوسمان هەر بۆیە منیش لە كوردستان پۆست ئەو هەوڵە چەپەڵەى ئەوم بڵاوكردەوە كەچى لەبرى ئەوەى داواى لێبوردن لە خانەوادەى سەردەشت عوسمان و هەموو ڕۆژنامەنووسان بكات چوو داواى یاسایی لەسەر تۆمار كردووم. جێگەى ئاماژە پێكردنە چەند ڕۆژنامەنوسێك كە لە ڕاگەیاندن و میدیا ئەهلیەكاندا كار دەكەن لە سنورى هەڵەبجە پشتیوانى لە كارزان سلام دەكەن ،سەبارەت بەو حاڵەتە ناسح عبدالرحیم ووتى بەلامەوە ئاساییە كەسانێكى وەها داواى یاساى لەسەرم تۆمار بكات بەڵام ئەوەى بەلاى منەوە نیگەرانە ئەوەیە كە چەند پەیامنیریكى میدیاى ئەهلى وەك (هاوڵاتى و ئاوێنە و ڕادیۆ نەوا)لەبرى ئەوەى دژى تۆمەت خستنە پاڵ سەردەشت عوسمان هەڵوێست وەرگرن كەچى پشتگیرى ئەو كەسە دەكەن كە تۆمەتى ئەخلاقى و كۆمەڵایەتى بۆ سەردەشت عوسمان هەڵواسى كە ئەمەش شورەییە بۆ ئەو دەزگاو ڕاگەیاندنە ئەهلیانەى كە خاوەنى ئەو جۆرە كەسانە بێت.
ئەمەى خواەوە لینكى بابەتەكەى ڕۆژنامەنووس ناسح عبدالرحیم
پاراستن سەردەشت عوسمانى تیرۆر كردووە, لقى 12 ى پارتى و محامیەكەى (كارزان سەلام) سەلماندیان
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6ab0f6dc
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست