کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەواڵى بەپەلە ،لەهەڵەبجەى شەهید شەڕى یەكێتى و پارتى دەست پێدەكات .

Thursday, 02/12/2010, 12:00


دواى ئەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان بڕیارى كردنەوەى 380خانوى دا بۆبنەماڵەى شەهیدەكانى پارتى و ئەوبڕیارە كەوتە بوارى جێبەجێكردنەوە ، بەڵام ئاسایشى یەكێتى دەستى بەسەر ئەو پارچە زەویانەدا گرتوەكە وابڕیاربوو خانوەكانیان لەسەر دروست بكرێن و ناهێڵێت هیچ كرێكارووەستایەك كار لەوخانوانەدا بكات ، بەبیانوى ئەوەى ئەو پارچە زەویانەموڵكى خەڵكى دیكەن و پارتى داگیرى كردوون ،كادرێكى باڵاى لقى 12 ى پارتیش لەهەڵەبجە لەوبارەیەوە بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند ، كە سەرجەم ئەو زەویانەى وابڕیاربووە بنەماڵەى شەهیدەكانیان خانویان لەسەر دروست بكەن لەڕێگەى شارەوەانى یەوە بەشێوەیەكى یاسایى وەریانگرتون و موڵكى كەس نین ، وەهەروەها ئاماژەى بۆئەوەشكرد كەیەكێتى شەڕیان پێدەفرۆشێت و ووتى " یەكێتى بەم كارانەى شەڕمان پێدەفرۆشێت بۆیە ئەگەر پێویست بوو وەڵامى دەدەینەوە ، شەڕى ئەوە كەخۆى ناتوانێت خزمەتى خەڵك بكات و ناشیەوێت ئێمە خزمەت بكەین لەسنورى ئەودا ، ئەوكادرەى پارتى كەبەپێویستى نەزانى ناوەكەى بڵاوبكەینەوە ئەوەشى ووت كە ئەوان لەداهاتویەكى نزیكدا سەرجەم ئەو خانوانە تەواو دەكەن ئەگەر بەشێوەیەكى زۆرە ملێش بێت .
[email protected]
  هەڵەبجەى شەهید 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە