بەفەرمانى گۆران ئەدهەم ى قایمقام ئمڕۆ تە قە لەخۆپیشاندەرانى هەڵەبجە كراوە
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
سەر لەئیوارەى ئمرۆ هێزەكانى پێشمەرگە لەنێو بازاڕى هەڵەبجەى شەهیددا تەقەیان لەخۆپیشاندەران ى شارەكە كردوو لە ئاكامیشدا 5 كەس لە خۆپیشاندەران بریندار بون و 2 كەسیش گیانیان لەدەست دا كە یەكێكیان سەر بەهێزە ئەمنیەكانەو ئەوى دیكەشیان كادرى هەڵسوڕاوى بزوتنەوەى گۆڕانە بەناوى(ئیبراهیم ئەحمەد)هەروەها لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە هێرشیش كرایە سەر پەیامنێرى كەى ئێن ئێن و بریندار كرا.
ئەو هێزانەى كە تەقەكەیان لە خۆپیشاندەران كردوە لەلایەن ئەگبەر ئێناخى یە وە سەر پەرشتى دەكرین و بە فەرمانى ڕاستەو خۆى گۆران ئەدهەم ى قایمقامى هەڵەبجەو ئەگبەر ئیناخى تەقەیان ل خۆپیشاندەران كردوە .
هەرچەندە هێزە ئەمنیەكان دەیانویست بڵاو بەخۆ پیشاندەران بكەن ,بەڵام تادەهات خۆپیشاندەران ژمارەیان زیاتر دەبوو ,هەر ئەم ئێوارەیەش كەمپینى قایمقام تۆمان قبوڵ نى یە لەلایەن ئەنجومەنى كاتى خۆپیشاندانەكانى هەڵەبجەوە ڕاگەیەندراو خۆ پیشاندەرانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد كە بەفەرمانى گۆران ئەدهەم ى قایمقامى شارەكەیان تە قە لە خۆپیشاندەران كراوەو هەموو ئەو دەنگۆیانەشیان ڕەتكردەوە كە لەلایەن ئەوانە وە تە قە لە هێزى ئەمنى كرابێت .
جێگەى ئاماژە پێكردنە دوێنى هەردوو مەڵبەندى یەكێتى و یەكگرتووى ئیسلامى لەهەڵەبجەى شەهید كۆبونەوەیان كردوەو ڕێككەوتون لەسەر ئەوەى كە چیتر ئەندامانى یەكگرتوى ئیسلامى بەژدارى خۆ پیشاندان نەكەن و ئمڕۆش لە كۆى 10 ئەندامى ئەنجومەنى كاتى خۆ پیشاندانەكانى هەڵەبجە 4 كەسیان دەستیان لە ئەنجومەنەكە هەڵگرتوە كە ئەندامى یەكگرتوى ئیسلامى بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست