تكایە با تاڵە بانى نەچێتە بەغدا ، چونكە حەیاى كورد دەڕوا!
Wednesday, 24/03/2010, 12:00
لە دواى هە ڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى عێراقەوە یەكێتى و پارتى وا خۆیان نێشاندەدەن كە كورد هیچ كێشە یەكى نى یە تەنها دانانەوەى جەلال تاڵەبانى نەبێت بە سەرۆكى كۆمارى عێراق ، لە یەكێتى و پارتى وایە كە كورد ێك ببێتە سەرۆك كۆمار ئیدى ئە مە هەموو شتێكە بۆ كورد ، ئەوان واتە پارتى و یەكێتى هێندەى سەیرى پۆست و پلە وپایە دەكەن نیو هێندە باسى كەركوك و ناو چە دبڕاوە كان ناكەن ، بە بێئەوەى هیچ بۆچونێكى ئۆپۆزسیۆن وەربگرن لەهەرێمدا بەناوى ئەوانیشەوە قسە دەكەن ، باشە دانانەوەى جەلال تاڵەبانى بە سەرۆك كۆمار خێرى تێدایە یان جێبەجێكردنى ماددەى 140 ؟ یان لەلایەكى ترەوە ئەم دوحزبە بەرەى ئۆپۆزسیۆنیان بە بەعسى و ئێرانیزم و ئیخوان الموسلمین بە جەماوە رەكەیان دەناساند ، ئەى خێرە ئمڕۆ ئاوا بەناوى ئەوانیشەوە قسە دەكەن و لە گەڵ مالكى و عەلاویدا كۆدەبنەوە ؟ لە هەموى مەزهە لە تر ئەوە یە كە هەموو كوورد هێندە كورسى بەدەست نەهێناوە تالەڕووى بێت داواى پۆستى سیادى بكات كە چى پارتى لەلایەك لەگەڵ عەلاویدا دانیشتن دەكات و باسى پێكهێنانى حكومەتى داهاتووى عێراق دەكات یەكێتیش لەلا یەكى دیكەوە دانیشتن لەگەڵ نورى مالكى دەكات و داواى پێكهێنانى حكومەتى داهاتوى عێراقى لەگەڵ دەكات !!!
ئەگەر بڕوانینە ئەم دیمەنانە بەڕوونى نیشانى دەدات كە ئەمجارەش ئەم دووحزبە ناتوانن هێلانە مێروولەیەكى ناوچە دابڕاوەكان بهێننەوە بۆسەر هەرێمى كوردستان نەك كەركو ك و شەنگال وخانەقین ، باشە كورد گریمان هاوپەیمانى كرد لەگەڵ مالكی یان عەلاویدا و جەلال تاڵەبانیش بویەوە بەسەرۆك كۆمار ،ئەى ئەو كاتە ئەو بەڕیزانە پێمان ناڵێن بەرنامە یان چى یە بۆكەركوك ؟ ئەگەر ئێستە شەڕى ئەوە لەگەڵ عەرەبدا بكەن كە تاڵەبانى ببێتەوە بەسەرۆك كۆمار كەشتێكى ڕەمزیە ئەى بەیانى چۆن دەتوانن شەڕى بودجەى كوردستان و گرێبەستە نەوتیەكان بكەن ؟ ئەوەى نابێت لەبیرى بكەین تەمەنى جەلال تاڵەبانى یە لەسەرۆك كۆماریدا كە لەچوارسڵى ڕابردوودا لەبەغداد بووە ، ئایا چ خاسیەتێكى بۆكورد هەبووە ؟ لەساڵانى ڕابردوودا ئیمە وتمان ئەگەر سەرۆك كورد بێت ئەوائێمە دەحەسێینەوە و زەبروزەنگى ڕژێمى بەعسمان لەبیردەچێتەوە ، بەلام بەپێچەوانەوە كەتاڵەبانى چوویە بەغداد پڕۆژەى دابەشكردنى كەركووكى پێشكەش كرد بەسەر كوردو عەرەب و توركماندا خۆ ئەگەر بهاتایەو ئەو پڕۆژەیەى تاڵەبانى دەنگى لەسەربدرایە ئەوا دەمێك بوو خوداحافیزیمان لەكەركوك كردبوو ، وتمان ئەگەر سەرۆك كوردبێت ئیدى ئێمەش حسابى مرۆڤى پلەیەكمان بۆدەكرێت ، كەچى نەمان زانى كاكى تاڵەبانى تاریق ڕەمەزانى بكوژى هەزاران شەهیدى هەڵە بجە مان بۆئازاد دەكات ، وتمان تاَلەبانى لە بەغداد مافى ڤیتۆى هەیەو هەربڕیارێك لەدژى كورد دەربچێت ڤیتۆى دەكات ، بەڵام نەمان زانى ئەو یاسایەى هەڵیژاردنى نەخوێندبوویەوە كەخەریك بوو كورد بەقوڕدابەرێت ، ئێمە وتمان تاڵبانى لە بەغداد بێت كەس ناتوانێت بستێك زەوى كوردستان داگیربكات ، بەڵام نەمان زانى كە لەهاوینە هەوارى دووكان خانوو تاپۆ دەكاتە سەر تاریق هاشمى و عادل عەبدوالمەهدى ،ووتمان باتاڵبانى لە بەغداد بێت هیچ نا داواى تۆزێك پارە دەكات بۆمندالە شەهیدەكانى هەڵە بجە نەوەى ئەنفالەكان ، بەڵام نەمان زانى بودجەى كوردستان دابین دەكات بۆ نوێكردنەوەى یاریگاى شەعبى بەغداد ،ئەمەیە كوردایەتیەكەى یەكێتى وپارتى بۆیە شەڕى سەرۆك كۆمارى دەكەن لەگەڵ عەرەبدا ، من دەڵیم خودایە تاڵەبانى نەبێتەوە بەسەرۆك كۆمار بۆئەوەى كەركوك بێتەوە سەر كوردستان ، من دەڵێم خودایە تاڵەبانى نە چێتە بەغدا ، بۆئەوەى ئەو تۆزە حەیایەى كەكورد هەیەتى نەڕوا ، ئێوەش بڵێن ئامین .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست