چەند كادرێكى گۆڕان كار بۆ گۆڤارى بەڵگە دەكەن .
Sunday, 06/06/2010, 12:00
هەرچەندە بزوتنەوەى گۆڕان لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوودا لەلایەن گۆڤارى بەڵگەو یەكێتى نیشتیمانى كوردستانەوە چەندین تۆمەتى ئەخلاقى خرایە پاڵ نەوشیروان مستەفاو هەندێك لەكادرە باڵاكانى بزوتنەوەى گۆڕان و دەیان بابەت و هەواڵ و لەسەر كۆمپانیاى وشە بڵاو كردەوە ، بەڵام چەند كادرێكى هەڵسوڕاوى گۆڕان لەهەڵەبجەى شەهید لەچێرەوە كار بۆیەكێتى دەكەن و هاوكارى پەیامنێرەكەى گۆڤارى بەڵگە دەكەن و زانیارى وردى پێدەدەن لەسەر بزوتنەوەى گۆڕان و كۆمپانیاى وشە ، هەروەها لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا هەوڵى ئەوەیانداوە
لەڕێگەى پەیامنێرەكەى گۆڤارى بەڵگەوە لەهەڵەبجەى شەهید ، چەند بابەتێك بەناوى خوازراوەوە لەو گۆڤارەدا بڵاو بكەنەوە كەتیایاندا هێرشى توند بكەنە سەربزوتنەوەى گۆڕان و چەندین تۆمەتى بخەنە پاڵ ، هەربەپێى ئەوزانیاریانەى كەلەبەردەستدان ئەوكادرانەى گۆڕان هەوڵى ئەوەیانداوە وێنەیەكى (ئارام نجیم) ى پەیامنێرى كەناڵى كەى ئێن ئێن بڵاوبكەنەوە لەگۆڤارى بەڵگەدا،بۆئەو مەبەستەش پەیوەندیان بە فۆتۆگرافەرێكەوە كردوە كە وێنەى ئەو پەیامنێرەى لابوە كەلەوێنەكەدا ئارام نەجیم لەڤێستیڤاڵى هەوراماندا خەریكى كەڵە شاخ
بوە ، بۆئەو مەبەستەش بڕى 200 دۆلایان داوە بە فۆتۆ گرافەرەكە ، بەڵام فۆتۆگرافەرەكە وێنەكەى پێنەداون و رَازى نەبوە پێیان بفرۆشێت ، جێگەى ئاماژەپێكردنە ئەوكادرانەى گۆڕان وێنەى ئەو پەیامنێرەى كەناڵى كەى ئێن ئێن یان بۆئەوە ویستوە تالە گۆڤارى بەڵگەدا بڵاوى بكەنەوەو ئاماژە بۆئەوە بكەن كە بڵێن پەیامنێرى كەى ئێن ئێن بۆ ئامادەكردنى هەواڵ چوە بۆڤێستیڤاڵى هەورامان ، بەڵام لەوێدا كەڵەشاخى كردوە كە چارەسەرێكى سروشتیەو خوێنى پیسى ناولەش دەردەدات .
چەندین بەڵگە لەبەردەستدان كەدەیسەلمێنن ئەوكادرانەى گۆڕان چۆن و بەچ شێوەیەك كار بۆیەكێتى دەكەن و لەكاتى هەڵبژاردنەكانیشدا بەنهێنى كۆبونەوەیان لەلایەن یەكێتى یەوە پێكراوەو دەنگیشیان بۆكاندیدەكانى یەكێتى داوە لەكاتێكدا خۆیان كادرى هەڵسوراوى گۆڕان بوون . گۆڤارى بەڵگە گۆڤارێكى سەربەیەكێتى نیشتیكانى كوردستانەو مانگانە بڕى 36 ملیۆنى بۆتەرخان دەكرێت .
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست