کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوسینگەى تایبەتى پەرلەمانتارێكى پارتی جیاوازى نیرومێ لەزمانى عەرەبیدا ناكات

Tuesday, 08/02/2011, 12:00


نوسینگەى تایبەتى راگەیاندنى پەرلەمانتار لانە محەمەد سەید عەلى حافز لە لسیتى كوردستانى كە لەسەر لیستى پارتیە بۆ پارێزگاى سلێمانى جگە لەوەى جیاوازى نیرومێ لەزمانى عەرەبیدا ناكات شارزایى ئەوەشى نیە كە حافز وشەیەكى عەرەبیە .
ماوەیەكە بلاوكراوەیەك بەناوى نوسینگەى تایبەتى راگەیاندنى پەرلەمانتار لانە محەمەد سەید عەلى حافز ئاراستەى راگەیاندنەكان دەكرێت و بێ ئەوەى ئاماژە بەناوى ئامادەكارى هەواڵەكە بدرێت ئەم ناونیشانەیەى لەسەرە "ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان 07701549482 - [email protected]" بەڵام ئەگەر بەوردى بنۆرینە ئەو بڵاوكراوەیە ئەوەمان بۆ بەدیار دەكەوێت كە ئامادەكارى هەواڵەكە و نوسینگەى تایبەتى راگەیاندنى پەرلەمانتار لانە محەمەد سەید عەلى حافز بەهیچ جۆرێك شارەزایى لە زمانى عەرەبیدا نیە چونكە لەزمانى عەرەبیدا بۆ رەگەزى مێ "النائب" بەكاناهێنرێت ، بەڵكو دەگوترێت "النائبە" هەروەها وشەى حافز كە دەكاتە باوكى باپیرى لانە وشەیەكى عەرەبیە و دیسان ناوبراو كەوتۆتە هەڵەیەكى گەورەوە و وایزانیوە هەر كوردیە بۆیە لەجیاتى لەعەرەبیەكەیدا بنوسێت حافڤ بەهەمان شێوەى كوردیەكە نوسیویەتى حافز بۆیە هیوادارین ئەگەر نوسینگە تایبەتیەكەى ئەو خاتوونە پەرلەمانتارە عەرەبیش نەزانێت عەیبەى تێدانیە با خۆى بۆیان راست بكاتەوە !!!!! ، هەروەكو باشتریش وایە پەرلەمانتارانى كورد لەعێراق كەسانێك كاریان لەگەڵدا بكات كە زمانى عەرەبى شارەزابن بۆى نەبین بەگاڵتەچى عەرەبەكان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە