بەیانامەیەك لە گروپى گەنجانى سۆران بۆ راى گشتى
Saturday, 12/03/2011, 12:00
لە كاتێكدا هەرێمى كوردستان بەرەو قۆناغێكى گرنگ هەنگاو دەنێت و پێدەنێتە وەرچەرخانێكى نوێ لە دنیاى سیاسەت و پیادەكردنى بنەما دیموكراسیەكان بۆ داواكردنى ماف و داخوازییەكانى خەلك , ئیمە لە گروپەكەمان وێراى دوپات كردنەوەى پشتگیریمان بۆ داخوازییەكانى چین و توێژە جیاجیاكان لە مەیدانى سەراى ئازادى بۆ كوردستان ئەم مەیدانە بە هى هەموو كوردستان ئەزانین و هەموومان بروامان واییە ئەبێت سەراى ئازادى لە گشت شاروشارۆچكەكان دروست بێت تاكو لەو سۆنگەیەوە خەلك داواى ماف و داخوازییەكانى خۆى بكات , وە لەكاتێكدا لە سنورى شارۆچكەكەمان دا دەست درێژى ئاشكرا بە بەرچاوى خەلك كراوەتە سەر بارەگاى گۆران وسوتێنراوە كە هەموو خەلك شایەتى دەست درێژى پارتى بۆ سەر ئەو بارەگایە دەدات وە لەهەمان كاتیشدا لە رێگاى كورتەنامەى مۆبایل دەیان جار هەرەشى كوشتن بۆ ئەندامان و لانگرانى یەكگرتوو و كۆمەل ئەكرێت ئەمە جگە لەوەى كە هەرەشەش لە هەندێك مامۆستایى ئاینى دەكرێت كە لە وتارەكانیان پشتگیرى لە داواى رەواى خەلك كردووە خۆپێشاندانى بە ئەركێكى گرنگ داناوە , بۆیە ئێمە وەك گروپى گەنجانى سۆران حكومەتى هەرێم بە بەرپرسیارى سەرەكى ئەم قەیرانە و ترسان وتۆقێنە ئەزانین هەر حالەتێكى نەخوازراویش لە سنورى سۆران ئەیخەینە ئەستۆى حكومەتى هەرێم و بەرپرسانى پارتى .
ئێمە بەرپرسانى سنورى سۆران ئاگادار ئەكەینەوە كە گروپەكەمان ئاگایى هەیە لەو گەندەڵیانەى كە كراون و چۆن موڵك و ماڵى هاولاتیانى بەش مەینەتى ئەو شارۆچكەیە رۆژانە بەدزى ئەبرێت و چۆن بەناهەق دەیان دۆنم زەوى بەناحەق داگیركراون بەناوى وەهمى تاپۆكراون بەناوى دەیان پرۆژەى وەهمى پارە وەرگیرا و دزراوە ئێمە لە گروپەكەمان زۆربەى ئەو بەلگانەمان لایە كە ئەیسەلمێنن دزى و گەندەلى كراوە و هەیە
لە داهاتوو ئەیخەینە روو ئیتر بۆ پێشەوە كاروانى دژە گەندەلى
گروپى گەنجانى سۆران
11/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست