هەڵبژاردەى عێراق و بەلێنەكانى ڕوژدى سەعیدى عادل المتحدە..
Sunday, 05/12/2010, 12:00
لەو ڕۆژانە بۆ پتر دەخستنى ڕێكلام و قسە بێ بنەماكانیان لە كۆمپانیاى عادل المتحدەى لقى عەولێر روژدى سەعیدى سەرپەرشتیارى كۆمپانیاكە كۆنگرەیەكى رۆژنامە نووسى سازكرد و دوواى كۆمەلێك قسەى زل و بریقەدار بۆى دەركەوت هاوڵاتى ئەمرۆى كوردستان ئەوە نین بە قسە بێ كردارەكانیان بخەڵەتێن و بجولێنەوە.بۆیە بۆ زیاتر خۆشیرین كردن و پینە كردنى هەموو ئەو بەلێن و ڕێكلامانەى هەر لە دروستكردنى كۆمەڵگاى گەنج نشین و چەندین یەكەى نیشتەجێبوون بۆ هەژاران دابوویان و هیچیان لێ شین نەبوون. بۆیە ئەوجارە ویستى وەها نیشان بدات پاڵپشتى وەرزشى ناوچەكەیە و خودان گیانى وەرزشیە بۆیە بە مەزەندە زۆر هەلەكەى وەكو موژدەیەك بە ڕۆژنامەنووسانى ئامادەبووى ڕاگەیاند كە لەسەرەتاى پاڵەوانیەتى كەنداوى عەرەبى ئەم دوواییە پاڵشتى ماددى گەورەى هەڵبژاردەى عێراق دەكات بۆ بەدەستهێنانى ئەو جامە. سەبارەت بەو مەسەلەیە بەلێنى دا قسەكەى جێ بە جێ بكات. لەو كاتەدا یەكێك لە هاوكارە رۆژنامەنووسەكانم بۆ رەتكردنەوەى بەلێنى لەو جۆرە كە لە بوارى وەرزشى نادروست و مەحالە بە دڵنیاییەوە بچیتە ناو هەر پێشبڕكێیەكەوە. بە تایبەت لە بوارى تۆپى پێ چونكە ئەنجامەكان زۆربەى كات چاوەڕوان نەكراوە.كەس نەیزانى كاك ڕوژدى لەسەر چ بنەمایەك ئەو بەلێنەى دا.وەلێ ئەو رۆژنامەنووسە بریكارى لقى هەولێرى كۆمپانیاكەى خستە ناو هەڵوێستێكى نەشاز و نەویستراو كاتێك لێى پرسى :ئەى بۆ پاڵپشتى یانەیەكى كوردستانى وەكو یانەى هەولێر و دهۆك ناكەى كە ئێستا بەشدارن لە پاڵەوانیەتى ئاسیا ئەگەر ئیوە نیازتانە هانى وەرزش بدەن و لە خەمى ئەو مەسەلەیە دانە. جگە لەمەش ئێمە پێش ئەوەى عێراقى بین كوردى كوردستانین ئەگەر خاك و خەڵك و دۆزى میللەتەكەمان لەلا گرینگ و بە بایەخ بێت..ئەگەر نا هەموو قسەكانمان ڕێكلامێكە و جگە لە بازركانى پێوەكردنى خاك و سەرمایەى ماندووبون و داهاتووى ئەو كوردستانە لە لایەن بێگانە پەرستێكەوە زیاتر هیچى دیكە نیە. ئەمە سەڕەڕاى بانگەشە بۆ دروستكردنى كۆمەڵگاى لاوان بە نرخێى هەرزان و رەمزى. كە دوواى تەنها سەعاتێك لە لایەن حكومەت و كارگێڕانى كۆمپانیاكەش ئەم پرۆژەیە بە درۆ خرایەوە و تەنها بە قسەى بریقەدار و بێ بنەما وەسف كرا چونكە بازرگانى ئەم ووڵاتە تا ئەمرۆ هیچ پرۆژەیەكى بۆ خزمەتى خەلكى كەم دەرامەت و هەژار بەرهەم نەهێناوە و تەنها ئامانجیان پڕكردنى گیرفانە لەبن نەهاتووەكانیانە لەسەر حیسابى خەلكى ووڵاتەكەیان و بردنى ئەو سەرمایە بۆ دەرەوەى وڵات و بەهەدەردانیان.
نەگەیشتە هەفتەیەكیش بەلێنەكەى سەبارەت بە هەڵبژاردە بێ ئاست و ئەنجامەكەى عێڕاقیش شكستى هێناو هەڵبژاردەكە لە كەنداوى عەرەبى دەركرا دەرەوە لەسەر حیسابى هەڵبژاردەى كوەیت.. بە كاك روژدى دەڵێین هەموو ئەو بەلێنانە بلقى سەر ئاو بوون. ئاگاداربە لە داهاتوودا بەلێنەكانت بە هەستیاریەوە بدە چونكە ئەمرۆ پتر لە هەموو كاتێك خەڵكى كوردستان چاو كراوە و ئاشنان بەوەى كێ خزمەتى خاك و وولاتەكە دەكا و كێ بە نیازە بە فروفێل و ساختەكارى گیرفانەكانى پڕبكات......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست