کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان بە لیستی سەربەخۆداده‌به‌زێت

Tuesday, 03/02/2009, 12:00


بزووتنه‌وه‌ی رابوون تێبێنی: ئه‌م وتاره‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی رابوون"ه‌وه‌ بۆمان نێردراوه‌.
نەوشیروان مستەفا لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان بە لیستی سەربەخۆداده‌به‌زێت
بەرهەم ئەحمەد. سلێمانی:له‌ ڕۆژنامه‌ی کوردستان ڕاپۆرته‌وه‌
نەوشیروان مستەفا بەنیازە بۆهەڵبژاردنەكانی ئایندە لەپەرلەمانی عێراق و كوردستان بە لیستی سەربەخۆ دابەزێت و بێ هیوا بووە لە پڕۆسەی چاكسازی وەكو ئۆپۆزیسیۆنی هەردوو حكومەتیش، كاری سیاسی دەكات. دوێنێ 2/2 سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان راپۆرتی راگەیاند كە نەوشیروان مستەفا بڕیاری داوە لە هەڵبژاردنی 19/5/2009 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە لیستێكی سەربەخۆ دابەزێت. ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان راپۆرت ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە نەوشیروان مستەفا لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كوردستاندا بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداری دەكات و لەمەودواش وەكو ئۆپۆزیسیۆن مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا دەكات. ئەو سەرچاوەیە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە بۆچی نەوشیروان مستەفا بە لیستێكی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنەكاندا بەشداری دەكات، گوتی كاك نەوشیروان بێ هیوا بووە لە چاكسازی لە ناو یەكێتی و هەروەها حكومەتدا، بۆیە ئەو بڕیارەی داوە. سەرچاوەكە گوتیشی من تەسەور دەكەم كە لە كورسییەكانی پەرلەماندا كە ژمارەیان 38 كورسییە، نەوشیروان مستەفا 18 كورسی بە دەستبهێنێت. هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكرد كە ئەو لیستەی نەوشیروان مستەفا لە كۆمەڵێك خەڵكی شارەزاو پسپۆڕ لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا پێكدێت. سەرچاوەكە گوتیشی نەوشیروان مستەفا تا ئێستا ناوی پاڵێوراوەكانی ئامادە نەكردووە، بەڵام لە داهاتوویەكی نزیكدا ناوەكان ئامادە دەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان.
هەروەها ئەو سەرچاوە باسیشی لەوە كرد كە نەوشیروان مستەفا دوا بەدوای هەڵبژاردنەكان وەكو ئۆپۆزیسیۆن مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی كوردیدا دەكات. ئەم هەڵوێستەی نەوشیروان لە كاتێكدایە كە لە كوردستان كەسان و لایەنی دیكەش خەریكی خۆئامادەكردنن بەلیستی سەربەخۆ بچنە هەڵبژاردنەوە بۆ پەرلەمانی ئایندە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە