رێكخراوى (چواردەى چوار) لەكاتێكدا مۆڵەتى رەسمى لەلایەن حكومەتى هەرێمەوە وەرنەگرتووە،بەڵام ماوەى حەوت مانگە مۆری دروستكردووە،بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك لە ئەندامەكانى دەستیان لەكاركێشاوەتەوەو سكرتێرەكەیان بەدروستكردنى مۆری ساختە تۆمەتبار دەكەن، سكرتێرەكەش دەڵێت"مۆڵەتەكەمان تەنها واژووى وەزیری ماوە". لەمانگى...
لەماوەى 19 ساڵی حوكومڕانى هەرێمى كوردستان تا ئێستا یەك وەزیر دەستى لەكارنەكێشاوەتەوە،لەكاتێكدا بوونى ئەو هەموو كەموكورتى ئەو سەدان بەڵگانەى لە رۆژنامەو گۆڤارەكاندا لە سەر تێوەگلانى بەرپرسە حكومى و حزبیەكان لە گەندەڵی دەخرێنە روو،لە بەرامبەردا لەماوەى شەش ساڵی حكومڕانى عێراقدا،نۆزدە وەزیر بەهۆی نەبوونى...
لڤین: لەماوەى پێشوودا هەشت رێكخراو كۆمەڵەو گروپی گەرمیان،بۆ بەدادگایی گەیاندنى ستافی پێشووى سەرۆكایەتى شارەوانى كفری كە تێوەگلاون بە گەندەڵی،(1080) هەزار و هەشتا واژۆی خەڵكى كفریان كۆكردەوەو ئاراستەى داواكارى گشتى وەزارەتى دادى هەولێریان كردووە،بەرپرسانى شارەوانى بەفیڕۆدانى زەوى و سەروەت و سامانى گشتى...
كۆمیتەى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان لەگەرمیان لە بەیاننامەیەكدا نیگەرانى خۆیان لە بەرامبەر سووتاندنى پارچەكردن و شێواندنى تەرمى گەریلاكانى پەكەكە دەردەبرن و،لە بێدەنگى حكومەتی هەرێمیش لە بەرانبەر ئەو كارەى هێزكانى توركیا بە گومانن. لە بەیاننامەیەكى كۆمیتەى گەرمیانى پارتى چارەسەر كە كۆپییەكى نێردراوە...
لەگەڵ بەستنى كۆنگرەى كۆمەڵی ئیسلامى گروپەكانى ناو مەڵبەندى 7ى كۆمەڵ،لە ململانێدان و دڵشاد گەرمیانى لە رێگاى برایەكیەوە فەرمان بە گروپەكەى خۆی دەدات،وتەبێژى كۆمەڵیش نكۆڵی لەوە ناكات كە كێشەى گروپەكان لەناو مەڵبەندى گەرمیان هەبووە. بەر لە كۆنگرە مەڵبەندى كۆمەڵی ئیسلامى ڕووبەرووى لێكترازان دەبێتەوە،بەپێی...
بهپێی ئامارێكی بنكهی پۆلیسی نهخۆشخانهی گشتی كهلار، لهماوهی شهش مانگی رابردوودا 10 گهنج بهحاڵهتی جۆراوجۆر خۆیان كوشتووه، لهم راپۆرتهدا زۆرێك لهگهنجانی ئهو ناوچهیه دهڵێن "بێكاریو بێزاری لهژیان"، هۆكاری بیركردنهوهیانه لهخۆكوشتن."ویستم بهخواردنی دهرمانی ئاژهڵ كۆتایی...
لە ژمارەى (123)ى گۆڤارى لڤین ڕاپۆرتێك لەسەر(براوەى تاكە كورسییەكەى كورد لەدیالە، داواكراوى دادگاى كەلار)ە بڵاوكراوەتەوە، تیایدا ناوى منیش هاتووە گوایە بەحیساب بە گەندەڵیی دوكانێكم پێدراوە. من لێرەوە رایدەگەیەنم ئەو دووكانەى كە چەند جارێكە هەندێك كەس دەیانەوێت بۆ شكاندنى كەسایەتى من بەكارى بهێنن، بەمافێكى...
خوێنەرانى بەڕێز بابەتێك بەناوى منەوە بەناونیشانى (وەڵامێك بۆ هاوبیرانى شەهیدانى قەڵەم)لە سایتى كوردستان پۆست بڵاوكراوەتەوە كەتێدا هاتووە" كاتێك سامان گەرمیانى لە گەرمیاندا بەعسى بەزەل زەلە هێنا بوو لەگەڵ تیپەكەیدا 51 گەرمیان خۆیان كرد بوو بە فیداى كوردستان،هەروەها دەڵێن سامان گەرمیانى دزنیەو گەندەڵیش...
لە ناحیەى رزگارى زیاتر لە 60 پارچە زەوى دراوە بە ئەندامانى هێزى پێشمەرگەو خەڵكى دانیشتووى دەرەوەى ناحیەى رزگارى،لەبەرامبەردا هاوڵاتیان و رێكخراوەكانى ناحیەى رزگارى لە دەڤەرى گەرمیان توڕەو نیگەرانن لە دابەشكردنى زەوى بەو شێوەیە،داوادەكەن سەرۆكى شارەوانى ناحیەى رزگارى لەوبارەیەوە رونكردنەوە بدات دەنا هەڵویست...
بەشێك لە رۆژنامەنوسانى گەرمیان نیگەرانى خۆیان لە بەرامبەر تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان دەردەبرن و ئاماژە بەوەدەكەن تا ئەو كاتەى تاوانبار دەستگیر دەكرێن،ئەو تاوانە دەخەنە ئەستۆى سەرۆكى هەریم و حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان. لە بەیاننامەیەكى گروپێك لە رۆژنامەنوسان و رووناكبیرانى گەرمیان كە كۆپییەكى نێردراوە بۆ...
زۆرێك لە هاوڵاتیانى گەرمیان نیگەرانن، بەو ئۆتۆمبێلانەى كە حكومین و لەدواى دەوامى فەرمى لە سەیرانگەكان لەلایەن شۆفێرەكانیانەوە بەكار دەهێنرێت،پێیان وایە ئەو ئۆتۆمبێلانە موڵكى حكومەتن و بۆ ئیشوكارى فەرمانگە دانراوە نەك بۆ ئیشی شەخسی.لەبەرامبەریشدا سەرۆكى شارەوانى كەلار دەڵێت"ئەو ئۆتۆمبیلەى شارەوانى كەلار...
لە كۆی ئەو زەوییانەى كە تا ئێستا شارەوانى ناحیەى رزگارى لە گەرمیان دابەشیكردوون،مامۆستایانى ناحیەكە تەنها (30) پارچەیان پێدراوە لە كاتێكدا وەك خۆیان باسی دەكەن چەندین پارچە زەوى بەسەر خەڵكى ئەملاودا دابەشكراوە. لە یاداشتنامەیەكدا كە 250 واژۆى مامۆستایانى ناحیەى رزگارى لەگەڵدایەو دانەیەكى دەست ئاوێنە...
یاساى ساڵی (1992)ى پەرلەمانى كوردستان ئاماژەى بە ئازادى رۆژنامەگەرى كردووە،لە بوارى جێبەجێكردنیشدا ئەو یاسایە ناوێكى بێ ناوەڕۆكە رۆژنامەنووس سووكایەتى پێكراوە و زیندان و غەرامەكردن و كەلەبچەكراوە،پاش ئەوەى خودى خۆم بۆ ماوەى پێنج رۆژ،بە پێی ماددەى (433)ى یاساى عێراقی تایبەت بە (تۆمەتى چەواشە)تەوقیف كرام...