کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەى سوكایەتیكردن بە تەرمى پەكەكە دەكات .

Tuesday, 20/07/2010, 12:00


كۆمیتەى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان لەگەرمیان لە بەیاننامەیەكدا نیگەرانى خۆیان لە بەرامبەر سووتاندنى پارچەكردن و شێواندنى تەرمى گەریلاكانى پەكەكە دەردەبرن و،لە بێدەنگى حكومەتی هەرێمیش لە بەرانبەر ئەو كارەى هێزكانى توركیا بە گومانن.
لە بەیاننامەیەكى كۆمیتەى گەرمیانى پارتى چارەسەر كە كۆپییەكى نێردراوە بۆ سایتى ئاوێنە تێدا ئاماژەیان بەوەداوە بێ دەنگى ڕاى گشتى جیهان و رێكخراوەكانى مافی مرۆڤ لە بەرامبەر بەكار هێنانى چەكى قەدەغەكراو و بەزاندنى یاساى شەڕ لە بەرامبەر هێزەكانى گەریلا،گەلی كورد دەخاتە گۆمانەوە.هەروەها جەختیش لەسەر ئەوەدەكەنەوە دەوڵەتى توركیا ددان بە هەبوونى كوردان دانانێت لەكاتى سەردانەكەى سەرۆكى هەرێمى كوردستانە بۆ توركیا ئەوە ئاشكرا بووە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە"بێ دەنگى حكومەتى هەرێمى كوردستان بە سووتاندن و پارچەكردن و شێواندنى تەرمى گەریلاكانى كورد و دەستگیركردنى منداڵانى كورد و راپێچكردنیان بۆ زیندان،گەلی كورد دەخاتە گۆمانەوە كە ئەم هێزانە بەشدارى پیلانى پاكتاوكارانەى نەیاران بوون".
لە بەشێكى ترى بەیاننامەكدا هاتووە"ئەو شەڕەى لە كوردستان پەیڕەو دەكرێت،شەڕێكى گشتگیرە كە ئامانجى پاكتاوكردنى ناسنامەو كەلتوورى نەتەوەیی كوردانە،بۆیە ئەو وێنانە زەنگێكى مەترسیدارن بۆ گەلی باشوورى كوردستان كە دەوڵەتى تورك ددان بە هەبوونى كوردان دانانێت كە ئەمەشیان لەكاتى سەردانەكەى سەرۆكى هەرێمى كوردستانە بۆ توركیا ئەوەى بە ئاشكرا سەلماند.
لە كۆتایی بەیاننامەكدا داوا لە حكومەتى عێراق و هەرێمى كوردستان دەكەن بەشدارى پیلانى چەپەڵ و پاكتاوكارانەى دژى كورد نەكەن،داوایش لە سەرجەم دامو دەزگا حیزب و حكومیەكان و رۆشنبیران و گەنجان دەكەن بۆ ڕاوستاندنى ئەو شەڕە خوێناویە ناڕەزایەتى خۆیان دەرببڕن.
دەبێت بوترێت وەك ناڕەشەبزانى دەربرین لە بەرانبەر بەزاندنى سنورەكانى هەرێم و هێرشكردنە سەر گەریلاكانى پەكەكە،لەناو بازارى كەلار كۆمیتەى كەلارى پارتى چارەسەر گونگرەیەكى رۆژنامەوانیان سازداو داواى هەڵوێست وەرگرتنیان بەرامبەر دەوڵەتى توركیا كرد.
كوردستان عەلی قادر ئەندامى كۆمیتەى پارتى چارسەر لە گەرمیان بە سایتى ئاوێنەى راگەیاند"بەبۆنەى هێرشەكانى تۆركیا بۆ سەر گەریلاكانى پەكەكە ئەم كۆنگرەمان ئەنجامداوە،كە گەلی كورد بێدەنگە لە ئاستى.خەڵكى گەرمیانیش پشتگیرى خۆیان دەربڕی داواى هەڵویستیانكرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە