کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهۆی دیار نەمانى (59) ملیۆن دینار، هەشت فەرمانبەرى خانەنشینى گەرمیان دراون بەدادگا

Thursday, 01/09/2011, 12:00






بەپێی ئەو بەڵگانەى لەبەردەستى لڤیندان لە فەرمانگەى خانەنیشینى گەرمیاندا بڕی (59،323،750) ملیۆن دینار دیارنییەو لەوبارەیەشەوە وەزارەتى دارایى و ئابووری بەڕێوەبەرایەتى (گشتى دیوان/س)هەشت فەرمانبەرى ئەو فەرمانگەیە داوەتە دادگاى لێكۆڵینەوەى گەرمیان.
لە نوسراوێكى نهێنى وەزارەتى دارایی ئابورى و بەڕێوەبەرایەتى گشتى دیوان/س كە بەژمارە (7) لە ڕۆژى (10/1/2010)،بە ئیمزاى (بایز سەعید مەحمەد)وەزیری دارایی و ئابوورى لەسەرەو پاڵپشت بەو دەسەڵاتەى كە پێیدراوەو لەبەر ڕۆشنایی و پێشنیارى كۆنووسی لیژنەى لێكۆڵینەوەى پێكهاتبوو بە فەرمانى وەزارى ژمارە (18610) لە رۆژى(13/8/2009) بۆ پەسەندكردنى بڕیارەكان بۆ دادگاى لێكۆڵینەوەى گەرمیان".
لە نوسراوكەدا ناوى هەریەك لە فەرمانبەر(ا م ا، ش ع خ ، س م ع ، ا ا م ، ب م ع ، خ ا ا ، م ع ی ، ن م ع) هاتووە،كە بەپێی برگەى (سێیەم) لە ماددەى (10) لە یاساى (انچباگ موڤفى الدولە 14لسنە 1991) لەبەر ڕۆشنایی ماددەكانى (289 و 315) لە یاساى سزادانى عێراقى ژمارە (111)ى ساڵی 1969 لەبەر ئەوەى ئەو فەرمانبەرانە هەڵساون بە وەرگرتنى مووچەى خانەنشینان و پەنجەمۆركردنى لیستى مووچە لەبری خاوەنەكانیان بەبێ ئاگادارى خۆیان".
بەپێی یاداشتى كۆنووسی لیژنەى لێكۆڵینەوەى تایبەت بەڕاپۆرتى سەرۆكایەتى دیوانى چاودێری دارایی ژمارە (284) لە(23/7/2009) لەسەر كارەكانى بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى گەرمیان،كە بەفەرمانى وەزاری ژمارە (18610) لە 13/8/2009 پێكهێنراوە.
لە كۆنوسەكەدا ئاماژە بە راپۆرتى سەرۆكایەتى دیوانى چاودێری دارایی دەكات، كە بڕی (306624750) سێ سەدو شەش ملیۆن و شەش سەدو بیست و چوار هەزار و حەوت سەدو پەنجا دنیار خەرجكراوە بۆ بنكەى خانەنشینى كەلار بەبێ هیچ پسووڵەیەك یاخود لیستێك كە لەلایەن ئەو بنكەیەوە (پەنجەمۆر یاخود ئیمزا كرابێت).
دواى لێكۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم پەیوەندیدارانەوە بۆیان دەركەوتووە كە بڕی (613269750)شەش سەدوو سیازدە ملیۆن و دوو سەدو شەست و نۆ هەزار و حەوسەدو پەنجا دینار هاتووە لەبەروارى(31/8/2008)چۆتە سەر حیسابی ژمارە (29) لە بانكى كەلار تایبەت بەخانەنشینى كەلار،كە بریتیبووە لە (306624750)جیاوازى مووچەى خانەنشینان لە 1/1/2008 تاكو (31/7/2008) هەروەها بڕی (306645000) مووچەى ئەنفال بۆ مانگى (8/2009)".
هاوكات لەبەروارەكانى (31/8 ، 1/9 ، 2/9 ، 3/9 ، 18/9) بڕی (618000000)شەش سەدوو هەژدە ملیۆن دینار لەبانكى ناوبراو لەلایەن بنكەى خانەنشینى كەلارەوە ڕاكێشراوە".
لە بەشێكى ترى كۆنوسەكەدا ئاماژە بەنووسراوى ژمارە (63) لە 12/8/2009 دەكات كە لە بنكەى خانەنشینى كەلارەوە ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى گەرمیان كراوە، كە هاوپێچەكەى (79) لاپەڕەیە كەناوى خانەنشینەكان و بڕی جیاوازییەكانیانى تێدا دیاریكراوە لەگەڵ پەنجەمۆر بەرامبەر هەرناوێك،دواى وەرگرتنى وتەى پەیوەندیداران بۆیاندەركەوتووە كە ئەو پەنجەمۆرانە لەو (79)لیستەدا كراوە لەلایەن چەند فەرمانبەرێك ئەنجامدراوە و دانیان پێداناوە كە ئەوان پەنجەمۆرەكانیان كردووە،هەروەها فەرمانبەر (ش ع خ)یش دانى بەوەداناوە كە فەرمانبەر (ف ت ح) لەگەڵ ئەوان پەنجەمۆرى كردووە،بەڵام ناوبراو لەوتەكانیدا نكۆڵی لەوە دەكات".
لە كۆنووسەكەدا ئەوە روونكراوەتەوە كە سەرجەم ئەو بڕە پارەیەى كە لەو (79) لیستەدا دیاریكراوە بریتیە لە (247301000)، بەڵام چەندین خانەنشین دواى ئەوەى وتەیان وەرگیراوە دانیان بەوەداناوە كە ئەوبڕە جیاوازییانەى بۆیان هاتووە وەریان نەگرتووە و داواى مافی خۆیان دەكەن.
لە كۆنوسەكەدا هاتووە"لەبەر ئەوەى سەرجەمى پارەى سەرفكراو بۆ جیاوازى مووچەى خانەنشینەكان (306624750)واتا بڕی (59323750) دەمێنێتەوە كە بەپێی وتەى خەزنەدارى سەرەكى (ب م ع) دواى ڕاكێشانى پارە لە بانك و دابەشكردنى بەسەر خانەنشینەكان هەر پارەیەك مابێتەوە لێپرسراوى بنكە لێى وەرگرتووە و خستوویەتییە قاسەیەكى بچووكەوە و كلیل تەنها لاى ئەو بووە، ئەو بڕە چارەنووسی لەلایەن لیژنەكەمانەوە نادیارە".
لەكۆنوسەكەدا ئاماژە بە خاڵی (8)ى یاسایی راپۆرتى سەرۆكایەتى دیوانى چاودێری دارایی دەكات،كە داوایانكردووە لیژنەیەك لەوەزارەتەوە پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە بەرپرسان لەو سەرپێچیەى كەكراوە كە فەرمانبەر (ج ع ع) بەشدارى لەكەمكردنەوەى نهێنیداكردووە بۆ بەكرێدانى ئۆتۆمبیلەكەى بۆ فەرمانگەى حكومى".
لە بەشێكى ترى كۆنوسى لیژنەى لێكۆڵینەوەكەدا پێشنیاریانكردووە چەند فەرمانبەرێك كە دانیان ناوە بەوەى كە لەجیاتى خانەنشینەكان خۆیان پەنجەمۆریان كردووە بەپێی ماددەى (17) لە بڕگەى (2) لە یاساى ژمارە (14)ى ساڵی 1991 (انچباگ موڤفى الدولە) هەریەك لە فەرمانبەران (ئ م ئ،ش ع خ،س م ع،ن م ع،م ع ئ،ف ت ح)دەستیانپێلەكار بكێشرێتەوە و بدرێن بەدادگا بەپێی مادەى (289) لە یاساى سزادان.
لە كۆنوسەكەدا هاتووە"لەبەر ئەوەى چەندین خانەنشینكراو وتەیان وەرگیراوە لەلایەن لیژنەكەمانەوە و دانیان بەوەداناوە كە جیاوازى مووچەكانیان وەرنەگرتووە و داواى مافی خۆیان دەكەن و ئەو خەزنەدارانەى كە جیاوازیەكەیان لەلابووە چەند فەرمانبەرێك بووە.
لە بەشێكى تری كۆنوسەكەدا بڕی (59323750) دینار چارەنووسی نادیارەو بە پێی ووتەى فەرمانبەر (ب م ع) كە خەزنەدارى سەرەكى بووە ئاماژەى بەوەداوە كە هەرپارەیەك مابێتەوە بە دەر لەوناوانەى لە (79) لیستەكەدا هاتووە سەرجەم پارە ماوەكە تەسلیم بە لێپرسراوى بنكە (س م م)كراوە بەبێ ئەوەى هیچ پسووڵەیەكى دەورەو تەسلیم هەبێت لە نێوانیاندا،ناوبراو لەوتەكانیدا ئاماژە بەوەدەكات كە كلیلى (قاسە) كە لاى لێپرسراوى بنكەكە بوووە چەندینجار داواى گەڕانەوەى كردووە بۆلاى خۆی،بەڵام سودى نەبووە و دیارنەمانى ئەو بڕە پارەیەش دەچێتە بوارى تاوانەوە،كە پێشنیاریانكردووە هەردوو ناوبراو (ب م ع،س م)بەپێی یاسایی (انچباگ موڤفى الدولە) دەست لەكار بكێشرێتەوەو بدرێن بەدادگا و بەپێی ماددەى (315) لەیاسای سزادان،هاوكات لە وتەكەى لێپرسراوى بنكەى خانەنشینى كەلار (س م م) ئاماژەى كردووە كە خۆی بەپێی ئەو لیستەیە جیاوازیەكانى دابەشكردووە،هەروەها لیستێكى پێشكەش بەلیژنەى لێكۆڵینەوە كردووە،بەڵام بەوتەى سەرجەم خەزنەدارەكان بەپی ئەو لیستەى كە (79) لاپەڕەیە خەزنەدارەكان دابەشیان كردووە".
بەپێی زانیاریەكانى لڤین،ئەو فەرمانبەرانە كە دراون بەدادگاى لێكۆڵینەوەى كەلار،وەزارەتى دارایی بەدەم دادگایكردنەكەوە نەهاتووەو دادگاى لە لێكۆڵینەوەى كەلار ناچاربووە ئەو دادگاییە دوابخات".
دەربارەى بەدادگایكردنى ئەو فەرمانبەرانەو هۆكارى بەدەمەوەنەچوونى دادگایەكانیان،لڤین،بەبەڵگەكانەوە سەردانى بەڕێوەبەرى نوێی خانەنشینى گەرمیان (پشتیوان محەمەد رەشیدو دادوەرى دادگاى لێكۆڵینەوەى كەلار (دڵشاد عیسا عەبدولرحمان)ى كرد،بەڵام كەسیان ئامادەنەبوون لەوەبارەیەوە هیچ لێدوانێك بدەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە