کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند هه‌واڵێکی گرنگ..

Wednesday, 05/01/2011, 12:00



زیاتر له‌ 100 هه‌زار ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ كه‌ ماون چه‌ند وه‌زاره‌تێك بدرێت به‌ ئافره تان
ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌سه‌ر لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: وه‌ك ئافره تان زیاتر له‌ 100 هه‌زار ئیمزایان كۆكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ كه‌ ماون چه‌ند وه‌زاره‌تێك بدرێت به‌ ژنان.
لانه‌ محه‌مه‌د عه‌لی‌ وتی‌: "رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو سه‌عاتێك به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا له‌ناو په‌رله‌مان، ئیمزاكان راده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێت به‌ فشارێك بۆ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران تا چه‌ند وه‌زاره‌تێك بدرێته‌ ئافره تان ".
وتیشی‌: "هه‌رچه‌نده‌ پێشتر سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ڵێنیانداوه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت بدرێت به‌ ژنان، به‌ڵام تائێستا نه‌دراوه‌ و ئه‌و ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یه‌ش بۆ بیرخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌".




له‌ ساڵى 2010 دا به‌به‌راورد به‌ساڵى 2009، رێژه‌ى گه‌شتكردن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى‌ 12% زیادیكردووه.
ئه‌و ئاماره‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌ییدا خرایه‌ڕوو كه‌ بۆ تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، رێكخرابوو.
له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌ییه‌دا ئه‌وه‌ خرایه‌ڕوو له‌ ساڵى 2010 دا 3644 گه‌شت رێكخراوه‌و 61180 گه‌شتیار له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه‌ گه‌شتى هاتن‌و چوونیان ئه‌نجامداوه،‌ به‌وه‌ش ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌به‌راورد به‌ساڵى 2009، 12%، زیادیكردووه.
‌به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: له ‌به‌شى نشینگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ له‌ ساڵى 2010 دا 164 پاسپۆرت‌و فیزه‌ى ساخته‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووى قانون كراونه‌ته‌وه‌.
له‌ ئامارێكى تردا ئه‌وه‌ خرایه‌ڕوو، به‌شى گومرگى فڕۆكه‌خانه‌ له‌ ساڵى 2010 دا 1,540،000 تۆن كاڵاو شمه‌كى جۆراوجۆرى گومرگ كردووه‌.











چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى ووڵاتانى عه‌ره‌بى سه‌ردانى شارى به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانى ئه‌و ووڵاته‌تاوتوێى دواین گۆڕانكارییه‌سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه‌بكات.
له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، (عه‌مرو موسا) ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى ووڵاتانى عه‌ره‌بى رایگه‌یاند: شه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ردانى شارى به‌غدا ده‌كات و چاوى ده‌كه‌وێت به‌گه‌وره‌به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌و ووڵاته‌و دواین پێشهاته ‌سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه‌ده‌خه‌نه‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌.
ناوبراو ووتیشى: یه‌كێك له‌باسه‌سه‌ره‌كییه‌كانى نێوان كۆمكارى عه‌ره‌بى و عێراق مه‌سه‌له‌ى ئاماده‌سازى كردنى گرێدانى لوتكه‌ى داهاتووى عه‌ره‌بییه‌كه‌بڕیار وایه‌له‌ئازارى داهاتوو له‌شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.





دوو ته رمى دوو خوشك له ناحیه‌ی شۆڕش له‌ نزیك چه‌مچه‌ماڵ به‌ كوژراوی دۆزرانه‌وه‌
ته‌رمی 2 كچی دانیشتوی ناحیه‌ی شۆڕش له‌ نزیك چه‌مچه‌ماڵ به‌ كوژراوی دۆزرانه‌وه‌، كه‌ هه‌ر 2 كچه‌ خوشكی یه‌كترین، به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ دوێنیوه‌ سه‌عات 6:30 خوله‌كه‌وه‌ هه‌واڵمان پێدراوه‌ كه‌ 2 كچ له‌ ناحیه‌ی شۆڕش دیار نه‌ماون ‌و ئه‌مڕۆ هه‌ردو كچه‌كه‌ به‌ كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه‌.
عه‌مید دارا عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ئاشكراى كرد سه‌عات 6:30 خوله‌ك ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ 2 كچ له‌ ناحیه‌ی شۆڕش دیار نه‌ماون، دواتر ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر دو كچه‌كه‌ به‌ گوله‌ كوژراون ‌و ته‌رمه‌كانیان له‌ نزیك شاری چه‌مچه‌ماڵ فڕێدراون، یه‌كێك له‌ كچه‌كان خوێنداكاری پۆلی ده‌یه‌می ئاماده‌ییه‌ ‌و ئه‌ویتریشیان كچی ماڵه‌وه‌یه‌ ‌و خوشكی یه‌كتریشن.
وتیشی: دواتر ته‌رمه‌كانیانمان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون له‌ سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت، چاوه‌ڕێ ئه‌نجامی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ریی ده‌كه‌ین ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیشمان ده‌ستپێكردوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی تاوانی كوشتی ئه‌و دو كچه‌ی ئه‌نجامداوه‌.



به‌ پێی‌ ئامارێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوودا 4169 ڕووداوی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ تۆماركراوه‌.
له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌ كۆی‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ 205 بریندارو هه‌روه‌ها 71 مردووی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌".
به‌ پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ ساڵی‌ ڕابردوو زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ڕوویداوه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ سووتانی‌ پوش و په‌ڵاش و پاوان بووه‌.
له‌ ساڵی‌ 2010 گه‌وره‌ترین ئاگر له‌ هۆتێل سۆمای‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌وته‌وه‌ كه‌ تێیدا 28 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە