کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەڕان وردەكارى قۆرخكردنى پۆستە حكومیەكانى گەرمیان لەلایەن عەدنانى حەمەى میناوە ئاشكرادەكات

Sunday, 29/07/2012, 12:00










ئەو بابەتەى كە لە گۆڤارى (گەڕان) دا بڵاوكرایەوە ، دەزگاى ئاسایش لەگەڵ ئەو نووسینەى لەسەر مەحمود سەنگاوى نووسرابوو، كۆیكردەوە و نەیهێشت كەس بیكڕێت


گەڕان : كاوە گەرمیانى
ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتى تۆمەتبار دەكرێت بەوەى دام و دەزگاكانى گەرمیانى قۆرخكردووە، دەیەوێت دۆست و نزیكەكانى خۆى لەپۆستەكاندا دابنێت تا بەویستى خۆى هەڵیانسورێنێت.
لەبەرانبەردا عەدنانى حەمەى مینە ئەو ئەندامەى سەركردایەتى یەكێتى كە تۆمەتبار دەكرێت، تۆمەتەكان رەتدەكاتەوە.
بەپێى بەدواداچوونێكى گۆڤارى گەڕان، ژمارەیەكى زۆر بەڕێوەبەرى دام و دەزگاكانى گەرمیان لەلایەن عەدنانى حەمەى میناوە دانراون، چونكە ناوبراو دەیەوێت هەموو پۆستەكانى گەرمیان بۆ بەرژەوەندى شەخسى قۆرخ بكات.
سەرچاوەیەكى ئاگادار بۆ گەرانى روونكردەوە، سالار محیەدین كە لەسەردەمى بەعسدا سەرۆكى شارەوانى بووە، لەلایەن عەدنانى حەمەى میناوە كراوەتە جێگرى پەروەردە و ئێستاش دەیەوێت بیكاتە سەرۆكى وەبەرهێنانى گەرمیان.

هەروەها موقەدەم شوان محەمەد بەرێوەبەرى پۆلیسى دارستان گەرمیان بەهەمانشێوە لەلایەن عەدنانەوە دانراوە، كە ناوبراو كاتێك عەدنان وەزیرى كۆمەڵایەتى بووە پۆستى بەرێوەبەرى گرتووخانەى معەسكەر سەلامى پێدرابووە.

سەرچاوەكە، وتى"كاتێك عەدنان لەوەزارەت نەما شوانەى هێنایەوە بۆ گەرمیان".
هەروەها یونس ى جێگرى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پێشتر بەرپرسى ماڵى گەنجانى كەركوك بووە، دۆستى عەدنانى حەمەى مینا بووە و گومان دەكرێت ئەو هێنابێتى.
هەروەها سەربەست ئەحمەد كەپۆستى هەیە لەگەڵ زاخۆ كەبرازایەتى و پۆستى لەبەرێوەبەرایەتى كارەباى هەیە نزیكن لەعەدنانى حەمەى میناوە، ئەمە جگە لەوەى بەڕێوەبەرى نەخشەدانانیش عەدنانى حەمەى مینا دایناوە.

سەرچاوەكە، وتیشى"عەدنانى حەمەى مینا پێشتر ویستوویەتى براكەى بكاتە بەرێوەبەرى ئاسایشى گەرمیان، هەروەها ئێستا هەوڵدەدات براكەى تریشى بكاتە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان".
بەوتەى سەرچاوەكە، عەدنان هەوڵیشیداوە بەرێوەبەرى پۆلیسى گەرمیان لاببات و خزمێكى خۆى لەشارەزوورەوە بهێنێت لەجێگەكەى داینێت.
لەمبارەیەوە شوان محەمەد بەرێوەبەرى پۆلیسى دارستان و یەكێك لەو كەسانەى عەدنان دایناوە، بەگەڕانى وت"هەموو كەسێك خەڵكێك هەیە تەقیمى بكات، بەڵام من نازانم كاك عەدنان تەقیمى كردم یان نە".
وتیشى"فەخرى پێوەدەكەم عەدنانى منى دانابێت".
قۆرخكاریەكانى عەدنانى حەمەى مینا، لەكاتێكدا نەك خەڵكى ئاسایى دەڤەرەكە بگرە بەشێكى زۆر لەكادیرانى یەكێتى گەیشتوونەتە ئەو بروایەى، ناوبراو خزمەتى بەرژەوەندیەكانى خۆى دەكات نەك حیزبەكەى.
هاوكات رۆژنامەنوسان و رۆشنبیرانى گەرمیانیش لەبەیاننامەیەكدا هۆشداریان داوەتە یەكێتى، كە قۆرخكاریەكان و بەكارهێنانى پۆستەكان بۆ بەرژەوەندى شەخسى گەرمیان بەرەو وێرانە دەبات.
سەرچاوەیەك لەرۆژنامەنوسانى گەرمیان، بەگەڕانى وت"ئێمە بەدەنگى بەرز فەزاحەتەكانى بەرپرسان ئاشكرادەكەین، كەچى هەندێك خەڵكى بچووك دەیانەوێت پەیامەكان بچوك بكەنەوە و مەسەلەكە ببەستنەوە بەكێشەى عەشایەریەوە".
سەرچاوەكە، وتیشى"ئێمە بەڵگەمان لایە لەسەر گەندەڵى و قۆرخكارى دام و دەزگاكان گەر ئەوان راست دەكەن با وەڵامیان بۆ ئەمانە هەبێت".
هەروەها هۆشداریشیدا گەر ئەو بەرپرسانە بیانەوێت بۆ شاردنەوەى گەندەڵی و قۆرخكاریەكانیان پەنا ببەنە بەر لایەنى تر، شتى زۆر گەورە و ئابروبەر ئاشكرا دەكەین.
لەكاتێكدا شوان محەمەد بەشانازیەوە باسى لەنزیكێتى خۆى لەگەڵ عەدنان دەكات، بەڵام لاى خۆیەوە عەدنانى حەمەى مینا ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى، وتى"بەخوا هیچكامیان ناناسم".



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە