کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە گەرمیان بەشداربوانى ئەنتەرنێت لە كۆمپانیاكان نیگەرانن

Monday, 16/08/2010, 12:00


بەشداربوانى ئەنتەرنێت لە گەرمیان،نیگەرانن لەو كۆمپانیایانەى كە هێڵی ئەنتەرنێت دابەشدەكات،پێیان وایە هێڵەكانیان بەبەردەوامى دەبڕدرێت و خێرایشى وەك و شارەكانیترى هەرێم نییە.
ئاوارە مەحمەد رۆژنامەنووسێكى دانیشتوى كەلارە گلەى لەو كۆمپانیانە دەكات كە هێڵەكانیان بەبەردەوامى دەبڕدرێت و بە ئاسانیش سودى لێوەرناگرێت،ناوبراو دەڵێت"رۆژانە لەبەر ئیشوكارەكەم ئەنتەرنێت بەكاردەهێنم،بەڵام زۆر بێزاری كردووم،تا نوسینێك دەنێرم یەك كاتژمێری پێدەچێت،ئەمەیش جیاوازیەك هەیە لە نێوان خێرای هیڵی ئەنتەرنێت لە كەلارو هەولێر و سلێمانى،چونكە ئەو شارانە بەباشی كیلۆبایت ئەدەنە هاوڵاتیان".ئەو رۆژنامەنووسە جەختى لەسەر ئەوەیش كردەوە كە نرخەكانیشی زۆرگرانە لەچاوە لاوازى هێڵەكە،ئەو وتیشی" لە چەند وڵاتێكى جیهانى كە لە خولەكێك چەند دادەگرێت،نرخەكانیشیان سی دولار تێ ناپەڕێ،ناوبراو باسی لەوەیشكرد چەند ساڵە لە چاوەروانى ئەو هێڵەی هێنراوەتەوە بەدالەى كەلار تەواوبكرێت ببەسترێت بە تەلەفوناتى ناوخۆی كەلارەوە،ئەگەر ئەو كۆمپانیایە بو قازانجى خۆی بەكارى نەهێنێت.
هاوڵاتییەكى دیكە بەناوى مەحمەد ئەحمەد كە لەسەرەتای دامەزراندنى ئەنتەرنێت لە كەلار بەشداربووە،باسی لەوەكرد لایەنى خراپی زۆرە بەهەفتە ئەنتەرنێتەكەى دەبڕدرێت لە رۆژێكیشدا دوو كاتژمێر هێڵەكەى نییە،ئەو كێشەكە ئەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەى هێڵ دابەشدەكەن،ئەوانیش كە لەسەرى كاردەكەن پسپۆرنین،زۆرجار تەلەفۆنەكانمان بە بیانوى كارەبابڕین هەڵناگرن،داونلۆد و خێرایی ئەنتەرنێتەكە بەبەراورد لەگەڵ ئێراندا كە دراوسێمانە بە تەراكتۆریش نایەتە پیش چاویان.
هاوكات لە راپرسییەكیشدا بەشداربووانى ئەنتەرنێت ئاماژە بەوەدەكەن كە لەماوەى مانگێكدا 200كاتژمێر ئەنتەرنێتیان دەبڕدرێت،بە ئاسانیش سود لە هێڵی ئەنتەرنێت وەرناگرن.سەبارەت بەو راپرسییەش ئەندامێكى كۆمەڵەى پەیام،قەیس ئەنوەر كە بەو راپرسییە هەستاون بە ئاوێنەى ڕاگەیاند"كە راپرسیەكەیان لەناو بەشداربوانى هێڵی ئەنتەرنێت لە كەلار ئەنجامداوەو تێیدا سەد فۆرم دابەشكراوەو ماوەى هەفتەیەك گەڕاوەتەوە كە 80% پێیانوایە لەمانگێكدا 200 كاتژمێر هێڵەكانیان دەبڕدرێت.(40%)ى بەشداربوان بە ئاسانى سود لە هێڵی ئەنتەرنێت وەرناگرن".قەیس لە درێژەى قسەكانیدا وتیشی"هەوڵ دەدەین ئەو ئەنجامانە لە گەڵ یاداشتنامەیەكدا ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەكانى حكومەتى هەرێمى بكەین،بۆ بەدواداچوونى زیاترو دۆزینەوەى چارەسەرێكى گونجاو بۆ ئەو مەبەستە كە ناڕەزایەتى بەشداربوانى ئەنتەرنێت هەیە لە خزمەتگوزارییەكانى ئەو دوو كۆمپانیایە.
ئارام حەسەن یەكێكى دیكەیە لە بەشداربوانى هێڵی ئەنتەرنێت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەو ئامێرانەى هێنراونەتە كوردستان بۆ هێڵی ئەنتەرنێت ئامێرێكى دواكەوتووەو زۆر كۆنە،ناوبرا باسیشی لەوەكرد حكومەت چاودێر ئەو كۆمپانیانە ناكات،تا بەباشی هێڵەكانیان دابەش بكەن بەسەربەشداربواندا،ئارام لەوبارەیەوە دەڵێت" ئەگەر ئەو بەشداربووە هێڵەكەى لەسەر سێرڤەرێكى باش بێت وەكو هێڵێكى ئەورپا،كە لە ئایپێك پێكهاتووە كۆمەڵێك ژمارەى حیسابی تێدایە،هەركەسێك ژمارەى تایبەتى خۆی هەیە،ئەم ژمارەیە ئەگەر لە هێڵێكى سێرڤەرێكى ئەوروپا هەبێت ئەبێت 16 هەزار كیلۆ بایتى هەبێت كە دەكاتە 16 گێگا،بەڵام هێڵەكانى كوردستان بە هەر هەموویەوە یەك سێرڤەرى هەیە و یەك ئایپی هەیە،بەم ئایپیە دابەشدەكرێت بەسەر بەشداربواندا كەبەرزترینیان لەم ناوچەیە 30 كیلۆ بایتە،ئەگەر بێیتە سەر راستى هەر بەشداربویەك پارەی 16 كیلۆ بایت دەدات،بەڵام ئەوەندەى نادرێتێ".
ئاوێنە پەیوەندى كردە خاونى كۆمپانیاى زانا كە هێڵی ئەنتەرنێت دابەش دەكات لەكەلار،بەڵام خاوەنەكەى ئامادە نەبوو لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێكدا بدات.
دەربارەى دابەشكردنى هێڵی ئەنتەرنێت بۆ ماڵان و شەریككردنى بەرپرسان لە كۆمپانیاكە بەرپرسی كۆمپانیاى ئایكیو، رۆژگار مەحمەد لە لێدوانێكیدا بە ئاوێنەى راگەیاند" پرۆژەمان بۆ ماڵان هەیە هێڵی ئەنتەرنێت رابكێشین،هیچ بەرپرسێكیش شەریكى ئێمە نییە".
لەبارەى لاوازى هێڵی ئەنتەرنێت لە كەلار وتى"لە ئێستادا هیچ قسەیەكم نییە".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە