کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرمانبەران و دەسەڵاتداران هەندێكیان ئۆتۆمبێلی حكومەت بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكار دەهێنن

Monday, 03/05/2010, 12:00


زۆرێك لە هاوڵاتیانى گەرمیان نیگەرانن، بەو ئۆتۆمبێلانەى كە حكومین و لەدواى دەوامى فەرمى لە سەیرانگەكان لەلایەن شۆفێرەكانیانەوە بەكار دەهێنرێت،پێیان وایە ئەو ئۆتۆمبێلانە موڵكى حكومەتن و بۆ ئیشوكارى فەرمانگە دانراوە نەك بۆ ئیشی شەخسی.لەبەرامبەریشدا سەرۆكى شارەوانى كەلار دەڵێت"ئەو ئۆتۆمبیلەى شارەوانى كەلار كە لەناو بازاڕدا بینراوە جل شۆرى فەرمانگەى پێبووە".
عەبدوڵڵاو مەحمەد هاوڵاتیەكى دانیشتوى كەلارە ئاماژەى بەوەدا ئەوكەسەى ئۆتۆمبێلی حكومى بەكاربهێنێت بۆ كارى شەخسی،لەرووى یاساییەوە كارێكى نەشیاوە"پێویستە ئەو كەسانەى كە بەرپرسن لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و سزاى یاسایی بدرێن"،ناوبراو جەختى لەسەر ئەوەیش كردەوە كە زۆرجار ئۆتۆمبێلى حكومەت بۆ سەیرانگاو بازاڕەكان لە دواى دەوامى فەرمى بەكارى دەهێنرێت"چەندین جار وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بە كتابی رەسمى ئەمەیان راگەیاندووەو جێبەجێش ناكرێت".
ئامانج عەلی گەنجێكى ترى شارى كەلارە لەرێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى كار دەكات،ئەوەى رونكردەوە كە ئەم بابەتە چەندین جار لە كۆڕو ۆرك شۆپدا باسی كراەو بێئەنجام بووە،ئەو وتیشى"دواى ئەم چەند ساڵە ئەوەمان بڵاوكردوەتەوە كە هیچ گۆڕانكاریەك روى نەداوەو هەمانشت دوبارە دەبێتەوە،ئەمەیش گەندەڵیەكە كە موڵك و ماڵی حكومەت بەكار ئەهێنرێت بۆ بەرژەوەندى شەخسی ،زۆرجاریش دەبینرێت لەكاتى رۆشتنیان بۆ سەیرانگاكان و شەوانەیش بۆ گەڕان بەكاردێت.ناوبراو باسی لەوەیش كرد ئەو ئۆتۆمبێلە ئەگەر خراپ بێت بەرپرس نییە لەسەرى و بەپارەى حكومەت چاكى دەكاتەوە.دەربارەى حكومەتى كابینەى شەش لە رێگرى كردن لە ئۆتۆمبێلى حكومەت بۆ كارى شەخسی ئەو وتى"تا ئێستا حكومەتى كابینەى شەش هیچمان لێ نەبینیوە".
بیلال عومەر خوێندكارێكى ترى دانیشتوى شارى كەلارە ئاماژەى بەوەكرد ئەو ئۆتۆمبێلانە موڵكى گشتین، دەبێت قبوڵنەكرێت بەكار بهێنرێت بۆ ئیشی شەخسی گوتى"زۆرجاریش كە ئەم ئۆتۆمبێلانە وەردەگەڕێن لەسەر بودجەى میللەت بۆیان چاك دەكرێتەوە كە كارێكى نەگونجاوە موڵكى گشتى و دەوڵەت لە بەرژەوەندى كەسێكدا بخرێتە كار،هەركەسێك ئەم كارە بكات،دەبێ بەكەمتەرخەم بەرامبەر میللەتەكەى بزانێ.
لەبارەى ئەو ئۆتۆمبێلەى شارەوانى كەلار كە لەدواى دەوامى فەرمى لەناو بازاڕى كەلار بینراون،سەرۆكى شارەوانى كەلار جەواد وادى رایگەیاند" ئەو ئۆتۆمبێلە كە بینراوە لەناو بازاڕ جل شۆرى فەرمانگەى هێناوە".
لێپرسراوى بەشی نەمامگەى شارەوانى كەلار ئاراز مەحمەد محمود ئەوەى رەتكردەوە كەوا جلشۆر لەشارەوانى كەلار هەبێت، وتیشی" هیچ شارەوانیەك نییە جل شۆری تێدا بێت،كرێكارەكان بە بەردەوامى جلەكان لەلاى خۆیانە رۆژانەیش لەماڵ دەیشۆن.پێوست ناكات شارەوانى جل شۆرى تێدابێت،چونكە (یەلەكێكى) ئاسانە كرێكارەكان لەبەرى دەكەن،ناكرێت هەموو رۆژێك كرێكارەكان ببەیتەوە بۆ شارەوانى".
جەبارمەجید پێنج ساڵە كرێكارى شارەوانى كەلارە ئەوەیش ئەوەى رەتكردەوە كە شارەوانى كەلار جل شۆرى هەبێت،وتیشی"ئێمە لەماڵەوە ئەو جلانە دەشۆین،خوا نەكات شارەوانى جلشۆری دابین كردبێت بۆمان.راست نییە هەركەسێك بڵێت شارەوانى جلشۆرى تێدایە".
دەربارەى ئەو فەرمانبەرانە و دەسەڵاتدارانەى كە ئۆتۆمبێلی حكومەت بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكار دەهێنن،كاوە مەحمود وتەبێژى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاوێنە رایگەیاند"حكومەت رێنمایی دەركردوە كە نابێت لەدواى دەوام هیچ ئۆتۆمبێلێك بەكار بهێنرێت،دەبێت پۆلیسی هاتۆچۆ داوا لەوكەسانە بكات كە ئۆتۆمبێلى حكومى دەركردووە،ئایا بڕیارى دەركردنى هەیە یاخود نا".
ئەو ئۆتۆمبێلە،ئۆتۆمبیلى شارەوانییە لەدواى دەوامى فەرمى لەناو بازاڕى كەلار بەكار هاتووە بۆ كارى شەخسى






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە