مەحمود سەنگاوى و لاهور تاڵەبانى سوڵح بۆ ڕفێنەرانى كوڕەكەى ئەحمەدى فاتم دەكەن
Thursday, 26/07/2012, 12:00
گهڕان نهێنییهکان ئاشکرادهکاتدواى رفاندنى خالیدى كورى ئەحەى فاتە لە رۆژى 13/12/2007 لەلایەن چەند پلەدارێكى دەزگاى دژەتیرۆر ، تا ئێستا پلەدارەكانى دەزگاى دژە تیرۆر دەستگیر نەكراون.
بەپێی زانیاریەكانى گەڕان، لەچەند رۆژى ڕابردوودا لاهور تاڵەبانى سەرۆكى دەزگاى دژەتیرۆر و مەحمود سەنگاوى رۆیشتوونەتە ماڵی ئەحەى فاتە و داواى سوڵحى عەشایەریان لێكردووە.
دواى سوڵحكردن لە ئەحەى فاتە، لەكاتێكدا تاوانبارەكان بەمادەى چوارى تیرۆر بڕیارى دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام دەستگیر ناكرێن و ئازادانە دەسورێنەوە.
چۆنیەتى رفاندنى كوڕەكە
لەرۆژى 13/12/2007 چەند پلەدارێكى دەزگاى دژە تیرۆرى یەكێتى خالدى كورى ئەحەى فاتە دەرفێنن، دواتر لەرێگەى تەلەفۆنەوەو لەبەرانبەر ئازادكردنیدا داواى پەنجا دەفتەر دۆلار دەكەن.
دواى چەند رۆژێك هێشتنەوەى لەجێگەیەكى تایبەتدا لەخانەقین، ئاسایشی گەرمیان ئەو جێگەیە ئاشكرا دەكات كە كورەكەى ئەحەى فاتەى تێدا شاردراوەتەوە و پیلانەكە ئاشكرا دەبێت.
دواتر پێنج لە تۆمەتبارەكان دەستگیردەكرێت ، بەڵام سێ كەسیان كەپلەدارى دەزگاى دژە تیرۆرن بەپێی مادەى تیرۆر بڕیارى دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە تائێستا دەستگیرنەكراون و بەپێش چاوى خەڵكیەوە دەسورێنەوە.
سەرچاوەیەكى ئاگادار لەدۆسیەكە، بەگەڕانى وت:" ئەو پلەدارانەى دژە تیرۆر كە كوڕەكەى ئەحەى فاتەیان رفاند نەك دەرنەكران، بەڵكو پلەكانشیان بەرز كرایەوە".
سەرچاوەكە وتى " ئەو مەسەلە لەناو خەڵكى كەلاردا یەكێتى توشی عەیبەیەكى گەورە كردووە، چونكە دەركەوت كە بەرپرسان لەپشت تیرۆر و هەموو كارە ئابروبەرەكانەوەن".
یەكێتى سوڵح بۆ رفێنەرەكان دەكات
دواى تێپەربوونى چەند ساڵێك بەسەر رفاندنى كوڕەكەى ئەحەى فاتەدا ، تۆمەتبارەكانى دژەتیرۆر نەك دەستگیر نەكراون ، هەوڵ دەدرێت سوڵحیان بۆ بكرێت.
سەرچاوەیەكى ئاگادار لەمەسەلەكە كەنەیویست ناوى بڵاوبكرێتەوە ، رونیكردەوە هەفتەى رابردوو لاهور تاڵەبانى و مەحمود سەنگاوى رۆیشتوونەتە ماڵی ئەحەى فاتە و داواى سوڵحیان لێكردووە ، تا پلەدارەكانى دژە تیرۆر نەكرێن و لێیانخۆش بێت، بەوتەى سەرچاوەكە ئەحەمەى فاتە وتوویەتى سوڵح ناكەم ، چونكە رفێنەرانى كورەكەم لەپێش چاوى خەڵك دەسورێنەوە و یاساش نایانگرێت.
هەروەها وتووشیەتى تا دەستگیرنەكرێن و نەزانم كێ لەپشتیانەوەیە سوڵح ناكەم".
بەپێ زانیاریەكانى گەڕان ، رۆژى 14 مانگ ئەحەى فاتە لەگوندى ساڵەح ئاغا لەگەڵ رفێنەرانى كوڕهكەیدا دانیشتووەو دواتر لە رۆژى 15 مانگ لەدادگا تەناولی بۆ كردوون.
لاى خۆیەوە ئەحمەدى حاجى فاتم زانیاریەكانى گەڕانى پشتراستكردەوە، وتى " رۆیشتوومەتە بەردەم دادوەرى لێكۆڵینەوە لە رفێنەرانى كورەكەم خۆش بووم ، لەلایەكى ترەوە سەرچاوەیەكى ئاگادار وتى " هەوڵدەدرێت سزاى پێنج دەستگیركراوەكەى تریش سوك بكرێت و حوكمەكانیان بگۆڕدرێت".
تێبینی کوردستانپۆست: پاش ئهوهی گۆڤاری گهڕان رۆژێک پێش بڵاوبوونهوهی گۆڤارهکه، له فهیسبوکدا ریکلام بۆ ئهم ههواڵه دهکات و وێنهی بهرگی گۆڤارهکه بلاودهکاتهوه، مهحمود سهنگاوی تهلهفون بۆ سهرنووسهری گۆڤارهکه (کاوه گهرمیانی) دهکات و تێر جنیوی بازاڕی دهکات، بۆ رۆژی دواییش ئاسایش بهناو بازاڕدا دهگهڕێت و ههموو گۆڤارهکه کۆدهکاتهوه، تا نهکهونه دهست خوێنهر و ئهم بابهته نهبینن. کوردستانپۆست زانیاریی ئهوهی دهستکهوت، که ئیستا مهحمود سهنگاویش چووه له دادگا سکالای دژی ئهو گۆڤاره تۆمارکردووه.http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=03bac605
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست