کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك لە (كاوە گەرمیانی) یەوە

Monday, 30/07/2012, 12:00


پاش ئەو هەڕەشەو جنێوە پیس و ناشرینانەى كە بەرامبەر من دەریبڕى، مەحمود سەنگاویی، ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەكێتى نیشتمانى، بۆ پاساویی ئەو فەزاحەتەى كە كردی، هەستاوە بە بڵاوكردنەوەى تۆمارێكى دەنگى لە پەیجی تایبەتى خۆی كە باس لەو كێشەیە دەكات. ئەو تۆمارە چەند خاڵێكى تیایە كە بەپێویستم زانیی روونكردنەوەیان لەبارەوە بدەم:

1. لەسەرەتاى قسەكانییدا مەحمود سەنگاوی تەشهیر بە من دەكات بەوەى كە من "مناڵ و مەزنم و رۆژنامەنووس نیم"، من وەڵامى ئەم قسەیە نادەمەوە چونكە كاك مەحمود ئەوەندە رۆشنبیر و شارەزا نییە، تا حوكم لە سەر رۆژنامەنووسیی من بدات، تەنها ئەوە دەڵێم ئه‌گه‌ر من رۆژنامەنووس نەبم چۆن دەبمە ئەندام لە سەندیكاى رۆژنامەوانانى نێودەوڵەتى؟

2. كاك مەحمود خۆی بەوە دەنوێنێت، که‌ زۆر بە پەرۆشى پێشمەرگە و شەهیدانە، كەچى بیری چوو، هەفتەیەك پێش ئێستا بە رییز جنێوی بە شەهیدێكى پێشمەرگە داوە، ئەویش باوكمە، ئەگەر مه‌حمود سه‌نگاوی ئەوەندە دۆستى پێشمەرگە و شەهیدانە، دەبوو حورمەتى منى بگرتایە نەك بەو شێوەیە جنێو بدات.

3. كاك مەحمود لە قسەیەكى سەیردا، كە تەنها لە نوكتە دەچێت، باس لەوە دەكات، گوایه‌ من "دەستم لەپشتە بە تایبەت تیرۆرستا!" ئەگەر وایە بۆ نایخەیتە روو؟ كوانێ بەڵگە؟ دیارە كاك مەحمود لێی تێكچووە، چونكە ئەوە من نەبووم، كە بەشداریم لە سوڵحى لێخۆشبوونى كەسانێكدا كرد، كە بەتۆمەتى تیرۆر حوكم دراون، بەڵكو ئەو بوو.
من لەوبارەوە هیچی تر ناڵێم، چونكە دۆسیەكەمان لەدادگایەو ئەم پاكانەیەى لە تۆمارە دەنگیەكەدا دەیەوێت بیكات، با لە دادگا بیسەلمێنێت.

29l7l2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە