کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"ئۆباڵى تیرۆرى سەردەشت عوسمان لە ئەستۆى سەرۆكى هەرێمدایە"

Saturday, 08/05/2010, 12:00


بەشێك لە رۆژنامەنوسانى گەرمیان نیگەرانى خۆیان لە بەرامبەر تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان دەردەبرن و ئاماژە بەوەدەكەن تا ئەو كاتەى تاوانبار دەستگیر دەكرێن،ئەو تاوانە دەخەنە ئەستۆى سەرۆكى هەریم و حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان.
لە بەیاننامەیەكى گروپێك لە رۆژنامەنوسان و رووناكبیرانى گەرمیان كە كۆپییەكى نێردراوە بۆ سایتى ئاوێنە تێدا ئاماژەیان بەوەداوە لە پایتەختى هەرێمى كوردستانەوە رۆژنامەنووسان تیرۆر دەكرێن.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە"رفاندنى رۆژنامەنوسى لاو (سەردەشت عوسمان)لە هەولێر و دۆزینەوەى تەرمەكەى لە نزیك شارى موسڵ،دەلالەت لە تاوانێكى نەخشە بۆ دارێژراوى زۆر ترسناك دەكات،بەتایبەت لە كاتێكدا كە ئەو رۆژنامەنوسە لەناو جەرگەى پایتەختى هەرێم و لە سنورى ئەو دەسەڵاتەى كە دەسەڵاتدارانى ئێمە هەمیشە خۆیان بە دیموكراسیەتەكەیەوە هەڵدەكێشن رفێنراوە و دواتر تیرۆر كراوە".
لە بەشێكى ترى بەیاننامەكدا،هاتووە"ئۆباڵی ئەم تاوانە دەخەینە ئەستۆى سەرۆكى هەرێم و حكومەت و دەزگا ئەمنیەكان،تا ئەو كاتەى تاوانباران دەستگیر دەكرێن و بۆ راى گشتى ئاشكرا دەكرێن،چونكە تیرۆر كردنى سەردەشتى جوانەمەرگ لەكاتێكدایە كە تاكو ئێستا بكوژەكانى (سۆرانى مامە حەمە)نە دۆزراونەتەوە و دەسەڵاتدارانى هەرێمیش لەو رووەوە بێدەنگن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە