چەند خزمى بەرپرسێك بەنایاسایی موچەى كەمئەندام وەردەگرن
Monday, 13/06/2011, 12:00
لە بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى كۆمەڵایەتى گەرمیان هەشت كەس كە خزمى بەرپرسێكن و كەمئەندام نین موچەى كەمئەندامییان وەرگرتووەو بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتییەكەش رایدگەیەنێت لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەكەن.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانە كە دەست سایتى ئاوێنە كەوتووە،ناوى هەشت كەس لە خۆدەگرێت كە خزمى بەرپرسێك بوون و مووچەى كەمئەندامیان وەرگرتووە،دواى ئاشكرابوونى ئەوەى كە كەمئەندام نین،لەسەر داواى خۆیان داوادەكەن مووچەكەیان ببرێت".
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتى چاودێری كرمەڵایەتى گەرمیان راگەیاند"دەست لەكاركێشانەوەى (ف،ر) لەماوەى رابردودا لەسەر ئەوەبووە كە دەركەتووە ئەو ناوانەى بەنایاسایی كردووە هەندێك كەس و لایەن ناچاریانكردووە دەستلەكاربكێشێتەوە،وتیشی"لەو بەڕێوەبەرایەتییە سیستەمى موچەوەرگرتن تەنیا بە ئیمزایەك بوەو بۆیە هەموو فێڵێكى تێدا كراوە".
سەرچاوەكە روونیكردوە كە هەندێك ناوى وەهمى لەو بنكەیە هەبووە،كە پێشتر ئەوەیش شێوازى وەرگرتنى مووچەكەى گۆریوە،بۆ ئەوەى كەس هیچ بۆشاییەك شك نەبات و ناوە وەهمییەكان دەربكەون".
لاى خۆیشیەوە بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی چاودێریو كۆمەڵایەتى گەرمیان،هێرش فەیزوڵڵا لە لێدوانێكیدا بە سایتى ئاوێنەى راگەیاند"لەوبارییەوە لێكۆڵینەوە دەكەین و كەموكورتى لە كەس قبوڵ ناكەین".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست