ئاسایشی سلێمانی عیماد سهعدی له خانهقین ڕفاند و دواجار کوشتی
Sunday, 29/07/2012, 12:00
ئهو بابەتهی که له گۆڤاری (گهڕان)دا بڵاوکرایهوه، دەزگاى ئاسایش لهگهڵ ئهو نووسینهی لهسهر مهحمود سهنگاوی نووسرابوو، كۆیكردەوە و نەیهێشت كەس بیكڕێت گەڕان وردەكارى رفاندنى لەزیندان و دواتر ئازادكردن و كوژرانى بڵاودەكاتەوە كێ بەرپرسى گەنجینەى سوتەمەنى خانەقینى كوشت؟ گەڕان: كاوە گەرمیانى ساڵێك بەسەر كوژرانى عیماد سەعدى بەرپرسى گەنجینەى سوتەمەنى خانەقیندا تێدەپەرێت، بەڵام تائێستا بكوژانى ناوبراو نەدۆزراونەتەوە و بەدواداچوونى پێویست بۆ دۆسیەكە نەكراوە.
عیماد سەعدى تۆمەتباربوو بەدزینى سەدان تانكەر نەوت لەگەنجینەى سوتەمەنى خانەقین، هەروەها گومان دەكرا بەرپرسە كوردەكانى گەرمیان و خانەقین شەریك بن لەگەڵیدا.
تۆمەتەكانى عیماد سەعدى
عیماد سەعدى بەرپرسى گەنجینەى سوتەمەنى خانەقین بوو، هەرچى سوتەمەنى لەدیالەوە بهاتایە بۆ خانەقین دەچووە ژێر دەستى عیماد سەعدى.
لەو ماوەیەى عیماد سەعدى بەرپرسى ئەو گەنجینەیە بوو، بەسەدان تانكەر نەوت دیارنەبوو گومانى گەندەڵیەكى زۆر و شەریكایەتى چەندین بەرپرس لەگەڵ عیماد سەعدى دەكرا.
سەرچاوەیەكى ئاگادار لەدۆسیەكە كەنەیویست ناوى بڵاوبكرێتەوە، بەگەڕانى وت"گومان دەكرا چەندین بەرپرس شەریك بن لەدزیەكانى عیماد سەعدیدا".
بەوتەى سەرچاوەكە، عیماد سەعدى ئەو هەموو دزیەى دەكرد كەچى بەرپرسانى خانەقین بەدەنگ نەدەهاتن و بێدەنگ بوون، لەكاتێكدا سەعدى لەسەر حیسابى خەڵكى خانەقین خۆى دەوڵەمەند دەكرد.
سەرچاوەكە، وتیشى"دواتر بڕیارى دەستگیركردن بۆ عیماد سەعدى دەرچوو".
دواتر سەعدى لەناو قەزاى خانەقیندا و لەلایەن هێزێكى ئاسایشى سلێمانیەوە دەستگیركرا، دواتر سەعدى رەوانەى ئاسایشى سلێمانى كرا.
دواى مانەوەی بۆ ماوەیەك لەئاسایش، دیسانەوە عیماد سەعدى ڕەوانەى پۆلیسى خانەقین كرایەوە، گوایە دزیەكەى لەخانەقین ئەنجامداوە، بەڵام "دواتر لەزیندان فڕاندیان و ئازادیان كرد".
كێ عیماد سەعدى لەزیندان فڕاند؟ ساڵى 2008 عیماد سەعدى بەتۆمەتى دزینى سەدان تانكەر نەوت دەستگیركراو لەزیندانى پۆلیسى خانەقین بوو، كاتێك ئەو لەزیندان دا بوو پێشمەرگە هێزى رەوانەى خانەقین كرد بۆ رووبەروو بوونەوەى سوپاى عێراق.
ئەوكاتەى بەرپرسە كوردەكان لەخانەقین بوون و هێزێكى زۆر برابووە ناو قەزاكە، شەوێك لەرووداوێكى تەم و مژاویدا سەعدى لەگرتووخانە دەرهێنراو دواتر ئازادكرابوو.
سەرچاوەیەكى ئاگادار، روونیكردەوە كاتێك بەرپرسە كوردەكان بەبیانووى بەرەنگاربوونەوەى سوپاى عێراقەوە چوونە خانەقین، شەوێك عیماد سەعدى سیناریۆیەكى داڕشت و خۆى كردە نەخۆش.
دواتر عیماد سەعدى بۆ چارەسەرى نەخۆشیەكەى هەمان شەو رەوانەى سلێمانى كرا، بەڵام لەسلێمانى ژمارەیەك چەكدار كە گومان دەكرێت سەربە بەرپرسانى یەكێتى بن و شەریك بووبێتن لەدزیەكەى عیماد سەعدیدا، ناوبراویان لەپۆلیس سەند و رفاندیان بۆ جێگەیەكى نادیار.
سەرچاوەكە، ئاماژەى بەوەدا گەر ئەو كەسانەى عیماد سەعدیان رفاند لەناو سلێمانیدا سەربە بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نەبن، "چۆن دەتوانن ئەو كارە لەناو خانەقین دا ئەنجام بدەن؟".
دواى رفاندنى عیماد سەعدى لەلایەن چەكدارەكانەوە دواتر ناوبراو ئازاد كرابوو، ساڵێك دواتر سەعدى لەلایەن چەند كەسێكەوە لەماڵى خوا بینرابوو كە حەجى كردبوو.
چۆنیەتى كوژرانى سەعدى! دواى ساڵێك لەدیارنەمانى و رفاندنى لەلایەن چەكدارەكانەوە لەسلێمانى و رۆیشتنى بۆ جێگەى نادیار، جارێكى تر عیماد سەعدى لەخانەقین دەركەوتەوە و پەیدا بوویەوە.
سەرچاوە ئاگادارەكە، باسیلەوەكرد عیماد سەعدى كاتێك گەڕایەوە خانەقین بەردەوام خەریكى باخەكەى بوو.
سەرچاوەكە، وتى"شەوێك عیماد سەعدى لەباخەكەى دەرچوو لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كوژرا و بۆ هەتا هەتایە نهێنى ئەو بەرپرسانەى بردە ژێر خاك كەشەریكە دزى بوون".
لاى خۆیەوە عەمید ئازاد عیسا بەرێوەبەرى پۆلیسى خانەقین، رایگەیاند"هیچ كەس دەستگیرنەكراوە بەتۆمەتى كوشتنى عیماد سەعدى".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست