کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەلە 109 مامۆستا تەنها فەرمانى زەوى وەرگرتنى 9 یان تازە دەكرێتەوە

Monday, 08/08/2011, 12:00




بەرپرسێكى یەكێتى مامۆستایان لە دەڤەرى گەرمیان لە 109 فەرمانى وەرگرتنى زەوى بۆ مامۆستایان فەرمانى 9 مامۆستایان نوێ دەكاتەوە،ئەمەش شەپۆلێك ناڕەزایی و تۆمەتباركردنى لەلایەن مامۆستایانەوە لێدەكەوێتەوە.
بەشێك لەمامۆستایانى دەڤەرى گەرمیان،هێنانەوەى فەرمانى نۆ پارچە زەوى،لەلایەن بەرپرسی لیژنەى ناحیەى رزگاری یەكێتى مامۆستایانى كوردستان و ئەندامى گۆنگرەى 12ى یەكێتى مامۆستایان لەسەر لیستى كوردستانى،نیگەران كردووە،ئەو مامۆستایانە ئاماژە بەوەدەكەن 109 پارچە زەوى فەرمانى هەیە تەنها 9 پارچە زەوى هێنراوەتەوە".یەكێك لەو مامۆستایانەیش دەڵێت" لەنێو ئەو ناوانەدا كە فەرمانى تازەكردنەوەى زەویان بۆكراوە،مامۆستای تێدایە خانووى زیادەڕۆیان دروستكردووە".
م.لاوان ئەحمەد،یەكێكە لەو مامۆستایانەى كەناڕازییە لەم كارە،رونیدەكاتەوە كە لەناحیەى ڕزگارى (109) مامۆستا فەرمانى وەرگرتنى زەوییان هەیە و پێویستیان بەتازەكردنەوەیە و لێژنەیەكیش بۆ ئەو مامۆستایانە دیاریكراوە،وتی" م.عارف عومەر لێپرسراوى لێژنەى ڕزگارى یەكێتى مامۆستایان و ئەندامى كۆنگرەى 12مامۆستایان لەسەر لیستى كوردستانى كراوەتە سەرۆكى لێژنەكە،بەڵام ناوبراو لەبڕى كار بۆ تازەكردنەوەى ئەو (109) مامۆستایەى ڕزگارى بكات،كەچى تەنها كارى بۆ تازەكردنەوەى فەرمانى تەنها (9) مامۆستا كردووە كە زۆربەشیان لەعەشیرەتى خۆیەتى".
م.لاوان ئاماژەى بەوەكرد كۆمەڵێ مامۆستاى ناحیەى ڕزگارى لە 31/5سەردانى سەرۆكى لقى گەرمیانى یەكێتى مامۆستایانى كوردستانیانكردووە لەگەڵیدا كۆبونەتەوە،وتى"بەڵێنى ئەوەى بەئێمەدا كەكاربۆ چارەسەر كردنى كێشەكەمان بكات و لێپێچینەوەش لەگەڵ مامۆستا عارف عومەر دا بكات".ناوبراو ئەوەى ئاشكراكرد لەنێو ئەو ناوانەدا كە فەرمانى تازەكردنەوەى زەویان بۆكراوە مامۆستای تێدایە خانووى زیادەرۆیان دروستكردووەو موڵكى شارەوانیان داگیركردووە".
سەرۆكى لیستى مامۆستایانى سەردەم لەگەرمیان م. ساڵح حسێن میروەیس باسی لەوەكرد كە دەبوایە مامۆستا عارف كارى بۆ كۆى ئەو ژمارە مامۆستایانەى ناحیەى ڕزگارى بكردایەو جیاوازى لەنێوانیاندا نەكردایە،وتى" چوون مامۆستا عارف لێپرسراوى لێژنەى مامۆستایانى ڕزگارییەو لەهەڵبژاردنەكانیشدا بەدەنگى مامۆستایانى ناحیەى ڕزگارى بووەتە ئەندامى كۆنگرەى 12ى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان،كارێكى باشى نەكردووە لەوەى لەكۆى 109 مامۆستا تەنها كارى بۆ گروپێك لەو ژمارە مامۆستایانە كردووە".
ناوبراو جەختى لەسەر ئەوەكردەوە ئەو بەرپرسە كە دەبوایە خۆى داماڵیایە لە هەموو ئینتیمایەكى حیزبى و تەنها بیرى لە بەرژەوەندى مامۆستایان بكردایەتەوە بەگشتى و كارى بۆ گروپێكى تایبەت لەو مامۆستایانە نەكردایە،هەروەك باسی لەوەیشكرد ئەركى لقى گەرمیانى یەكێتى مامۆستایانى كوردستانە بەدواداچوونى جدى بۆ كێشەى ئەو ژمارە مامۆستایەى ڕزگارى و ژمارەیەك مامۆستاى تریش لە سنوورى قەزاى گەرمیان بكات كە فەرمانى زەوى وەرگرتنیان هەیە و زەوییان نەدراوەتێ و چارەسەرێك بۆ كێشەكانیان بدۆزێتەوە،وتیشی" مامۆستایانى ڕزگارى مافی خۆیانە ناڕەزایی دەربڕٍن".
دەربارەى هێنانەوەى فەرمانى ئەو 9 پارچە زەوییە،م.عارف عومەر بەرپرسی لێژنەى ڕزگارى یەكێتى مامۆستایان لەلێدوانێكیدا بە ئاوێنەی راگەیاند" ئەو مامۆستایانە لە 2005 ئەمریان بووە،كاتى خۆی بەبڕیارى حكومەت زەوى راگیراوە تا ئێستا وەریان نەگرتووە،نوسراوێك هات لەوەزارەتەوە كە ئەوەى ئەمڕى زەوى هەیە پێش 8/6/2006 بۆیان نوێدەكرێتەوە،ئەگەر ئەمرم بۆیان هێنابێتەوە بۆخۆمیش دەمهێنایەوە".
لەبارەى ئەوەى كە باس دەكرێت 109 مامۆستا ئەمری هەیە،تەنها فەرمانى 9 پارچە زەوى بۆ مامۆستایان هێناوەتەوە،ناوبراو وتى"باقی تر ئەمریان بووە زەویان وەرگرتووە كە بریتیە لە 25 مامۆستا.پشتگیریشم كردووە بۆ شارەوانى".
تەیمور نامیق سەرۆكى شارەوانى ناحیەى رزگارى ئەوەى روونكردەوە كە ئەمرێك لە ئەنجومەنى وەزیران هەیە،بۆ نوێكردنەوەى فەرمان،وتى"ئەو مامۆستایانە فەرمانى ساڵی 2005 یان هەیە نوێیانكردۆتەوە بەریان كەوتووە،چونكە ئەوان ئەمریان بەجێ هاتووە،باقی تر لە مامۆستایان فەرمانیان نییە یان جیاوازى زۆریان هەیە لەگەڵ ئەوان خەڵك دێ بۆ خۆی زەوى خۆی دەبات و كێشەو گرفتەكانى بۆ ئێمە دروستدەكات".
ناوبراو باسی لەوەكرد لەكفریش سەدان زەوى فەرمانى بۆ تازەكراوەتەوە،وتى" ئێوە بۆ باس شارەكانى تر ناكەن تەنها باسی رزگارى دەكەن".
بەرپرسی لقی گەرمیانى یەكێتى مامۆستایانى كوردستان،دارا ئەحمەد لە لێدوانێكدا بۆ ئاوێنە رایگەیاند" ئەو مامۆستایانە مافی خۆیانە گلی بگەن و هاتنە لامان،تەنها 94 مامۆستا ماون فەرمانى نوێكردنەوە وەرگربگرن ،كە لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ ئەوەى ئەوانیش بەرزبكرێنەوە بۆ شارەوانى و لە رێگاى ئەوانیشەوە بۆ شارەوانییە گشتییەكانى سلێمانى ببرێت تا فەرمانی نوێكردنەوەیان بۆ دێتەوە"


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە