کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرپەرەشتیارى ئیدارەى گەرمیان لە پۆستەكەى لابرا

Tuesday, 18/01/2011, 12:00




سەرەڕاى هەوڵێكى زۆری رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانى دەڤەرى گەرمیان،سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان لە پۆستەكەى لابراو جێگرى بەرپرسی مەڵبەندى گەرمیان لە جێگاكەى دانرا.
دواى هەوڵێكى زۆری ژمارەیەك لە رۆژنامەنووس و رۆشنبیرانى دەڤەرى گەرمیان،بۆ دانەنانى كەسی حزبی لە پۆستى بەڕێوەبەرى فەرمانگەكانى گەرمیان،بەڵام ئێستا یەكێتى گۆرانكارییەكانى دەست پێكردووەو سەرپەرشتیارى ئیدارى گەرمیانى لاداوەو جێگرى بەرپرسی مەڵبەندى گەرمیانى یەكێتى سەڵاح كویخاى لە جێگاكەى داناوە.
سەرچاوەیەك لە ئیدارەى گەرمیانەوە بە سایتى ئاوێنەى راگەیاند" یەكێتى لەو دەڤەرە كۆمەڵێك گۆرانكاری دەكات و سەرپەرشتیارى ئیدارى گەرمیانیشى لادا،ئێستا سەرپەرەشتیارى ئیدارەى گەرمیان فەرمانى خانەنشینكردنى بۆ دەرچووە".
سەرچاوەكە ئەوەیشی روونكردەوە كە ئەمە لەكاتێكدایە جەلال تاڵەبانى سكرتێری گشتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بڕیارەى لابردنى سەرپەرەشتیارى ئیدارەى گەرمیانى راگرتووە،تاڵەبانى لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییەدا نەبووە،بەڵام د.بەرهەم ساڵح لەگەڵیدا بووە"
سەرچاوەكە جەختى لەسەر ئەوەكردەوە یەكێتى گوێی لە رۆژنامەنووس و رۆشنبیرانى دەڤەرى گەرمیان نەگرتووە كە هەوڵێكى زۆریانداوە بۆ دانانى كەسی حیزبی لە فەرمانگەكانى گەرمیان.
لەلای خۆیشیەوە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان سەعید ئەحمەد هەواڵەكەى پشتراستكردووە بە سایتى ئاوێنەى راگەیاند"بریارەكە راستەو لەسەر كار لابرام.
دەربارەى راگرتنى لەسەر كارلابردن لەلایەن تاڵەبانییەوە ئێستا بڕیارەكەى دەرچووە وتی"سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریان دەركردووە خۆیاندەزانن،بۆ چییە.بریاریش دراوە خانەنیشین بكرێم".
ئاماژەى بەوەشد"بەداخەوە سەیری ئەوە ناكرێت كێ ئیشی باش دەكات و كی ئیشی باش ناكات.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە