کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێكى بەپەلە بۆ ڕاى گشتى - وەڵامێك بۆ سید عوزێم

Monday, 31/05/2010, 12:00



لەدوا ژمارەى ڕۆژنامەى هاوڵاتى كونسوڵى ئێران لەهەرێمى كوردستان ڕایدەگەیەنێت كەئەو ناوچانەى ئەوان تۆپبارانى دەكەن ژیانى تێدانیە و لەبەشێكى تردا هەر خۆى وەڵامى خۆى دەداتەوە و دەڵێت لەزۆر لەناوچە ئەو هاوڵاتیانەى سەر سنور جل و بەرگ دەدەن بەو چەكدارانە كەمن پێیان دەڵێم گەریلا جێگەى سەرسوڕمانە كە گەریلاكانى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان لەناوجەرگەى ئێران هێرش بكەنە سەر پایەگاى سوپاى پاسداران ئەوانیش بێنە لێرە تۆڵە لەهاوڵاتیانى بێ گوناح بكەنەوە و خانمى لاو(بەسۆز جبار)شەهید بكەن لێرەدا پێویستە لەجەنابى كونسوڵ بپرسین ئایا بەسۆز خان هەوڵى تیرۆركردنى پاسدارانى دابوو یان ویستبووى فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى تاران بەئامانج بگرێت لەبەرئەوە تیرۆرتان كرد یان دەبێت تاوانى ئەم ئاژەڵانە چى بێت كەئێوە بەئامانجیان دەگرن و لەناویان دەبەن یاخود لەوەڕگاكانیان دەسوتێنن لەچەند ڕۆژى ڕابردوو كاتێك بۆ كەناڵى الجزیرە سەردانى ناوچەى تۆپبارانەكەمان كرد لەكاتێكدا هاووڵاتیان قسەیان بۆ كەناڵەكە دەكرد دەنگى تۆپەكانى ئێوە دەهات بەڵام لەوكاتەى ئێوە ئەم ناوچەیەتان تۆپباران دەكرد جگە لەهاووڵاتیانى بێ هیچ كەسێكى تر لەم ناوچەیە نەبوو جەنابى كونسوڵ تكادەكەم تۆزێك بەویژدانەوە قسەبكەیت و لەڕێگەى خۆتەوە نامەیەكى بەپەلە ئاراستەى سەرووى خۆت بكەیت بەوەى كەتەواوى تۆپەكانى ووڵاتەكەت تەنیا خەڵكى بێ تاوانى كردۆتە ئامانج لەبەرئەوە پێویستە هەرچى زووتر ئەم تۆپانە ڕابگرن.
هەروەها ئەركى حكومەتى هەرێم و ڕێكخراوە خێرخوازیەكانى ناوخۆ و جیهانە بەپەلە بەهاناى ئاوارەكانى تۆپبارانى ئێرانەوە بێن چونكە بارودۆخى ژیانیان لەوپەڕى ناهەمواریدایە و بەم نركەى گەرمایە ژیان لەژێر خیوەت و لەدەم چەم و ڕووبار ناگوزەرێت ئەوە بۆ ماوەى بیست ڕۆژە تۆپباران بەردەوامە و ئەمساڵیش تۆپبارانى ئێران پێى نایە ساڵى سێیەمەوە ئەمەش پێویستى بەچارەسەر هەیە
لەگەڵ ڕێزدا
بۆ زانیاریت لەسەر تۆپبارانەكە جەنابى كونسوڵ كلیك لەسەر ئەم لینكانەى خوارەوە بكە:

http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=27322&cat=1&title=


http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=27283&cat=1&title=

بۆ خوێندنەوەى قسەكانى خۆشت كەنازانم تاچەند باوەڕ بەقسەكانى خۆت دەكەیت كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=253&Besh=Witar&Cor=11

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە