ئومێدمان به‌گڕڕی مۆمێکه نه‌ک به په‌رله‌مانێکی ماوه به‌سه‌رچوو
Tuesday, 30/06/2009, 12:00
په‌یامێک بۆ دووحیزبه ده‌سه‌ڵات داره‌که‌ی کوردستان
من ئه‌گه‌ر له‌جێی ئێوه بومایه بچوکترین بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنم ئه‌نجام نه‌ئه‌داو بێده‌نگ ئه‌بووم،ئاخر ئێوه هه‌رشتێک ئیدیعابکه‌ن که‌س باوه‌ڕتان پێناکات.
له به‌رئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی حکومرڕانیتاندا کێ؟چی؟ڕێگربوه له‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌شانه‌ی ئێستا ده‌یکه‌ن جێبه‌جێی بکه‌ن.
ئایه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی بوه؟ به‌دڵنیایه‌وه نه‌خێر،ئه‌خر ویژدانتان بێ چ ده‌وڵه‌تێکی ده‌ره‌کی ته‌نها بۆ یه‌ک جاریش هاتوو ڕێگربوو له‌وه‌ی که ئێوه ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ و کاره‌باو جاده‌و پلانی کشتوکاڵی‌و بازرگانی‌و پلانی ئه‌وه‌دانی جێبه‌جێ بکه‌ن
ئێوه که‌بنێشتی کوردی و گوێزی هه‌ورامان و ماست و که‌ره‌و په‌نیرتان له ده‌وڵه‌ته دراوسێکانه‌وه بۆ دێت ئه‌بێت ئیتر ڕێگریه‌کان چیبن.
ئایا حکومه‌ته‌که‌تان ساوایه؟ به‌دڵنیای یه‌وه نه‌خێر،ئه‌خر ویژدانتان بێت حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان نه‌ک هه‌ر ساوانیه به‌ڵکو له میردمنداڵیش تێپه‌ڕی کردوه ، ساوای سه‌رده‌می به حکومه‌ت بوونی ئێوه ئێستا خاوه‌ن ماڵ‌و منداڵه‌و ئێوه‌ش هه‌زاران پڕ‌و پاگه‌نده‌ی ناراست ئه‌ده‌ن به‌گوێیدا تا ده‌نگێکتان بۆ بدات.
ئایا بودجه‌و پاره‌تان که‌مبوو؟ به‌دڵنیایه‌وه نه‌خێر، ئه‌خر ویژدانتان هه‌بێت
ئه‌و بودجه‌یه ی‌ی که‌به‌ده‌ستی ئێوه‌وه‌یه به‌دڵنیایه‌وه به‌شی ده حکومه‌تی گه‌نده‌ڵی رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات، که‌چی بۆ ئێوه که‌مه، ناحه‌قتان نیه ئاخر ئێوه بۆ مانه‌وه‌تان ته‌نها پشتتان به پاره‌و بودجه‌وه به‌ستوه.
کاک فڵان تۆ که‌پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینیت و تا ساڵی 1991 له‌شاخ بویت وه ئه‌گه‌ر بکوژرایتایه له‌ژیاننامه‌که‌تدا ده‌نوسرا(کوڕی جوتیارێکی هه‌ژاربوو)، ئێستا ئه‌م هه‌موو فێلاو باخ و کۆشک و بینای بازرگانی و پرۆژه‌و کۆمپانیانه‌ت له‌کوێبوو ئه‌مه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیو دزی نه‌بێت چیه خۆ ناشێت بڵێیت (هژامن فڤل ربی).
تۆ ئه‌ی سیاسه‌ت مه‌دارو په‌رله‌مان تاری به‌ڕێز خۆته‌مه‌نی نوحت نابێت ئه‌م مووچه زۆر‌و کۆشک و باڵه‌خانانه‌ی که به ئیکرامی ده‌ت ده‌نێ بۆچیته؟ تۆ ئه‌گه‌ر کوڕی میلله‌تی. ئه‌گه‌ر کوڕی میلله‌تی له گه‌نده‌ڵێ و کاره‌کانی خۆت به‌گومان نیت ئه‌م هه‌موو پاسه‌وانانه‌ت بۆچیه؟ یان دڵنیایت خیانه‌تت له‌و ئه‌مانه‌ته کردوه که به ده‌نگ پێیان داویت.
ئێوه ئه‌ی به‌ر پرسوو ده‌سه‌ڵات دارانی حزبی ده‌سه‌ڵات دار چ منه‌تێکمان به‌سه‌ردا ده‌که‌ن بۆ پینه کردنی جاده‌کان و دروست کردنی بینای بازرگانی که به‌رپرس و به‌ڕێوه به‌ره هه‌ژاره‌کانتان به پاره‌ی میلله‌ت دروستیان کردوه‌و ئێستا وه‌ک و موڵکێک به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌یه منه‌تی چیمان به‌سه ر‌دا ده‌که‌ن کرێی خۆتان و حه‌قی زه‌حمه‌تی خۆتان هه‌زاران جار به‌زیاده‌وه له‌م میلله‌ته کڵۆڵه وه‌رگرتۆته‌وه ئه‌گه‌ر رۆژه‌کانی خه‌باتتان نا به‌ڵکو رۆژه‌کانی هه‌موو ته‌مه‌نتان دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر ئه‌و موڵک‌و موچه‌و ئیمتیازانه‌ی که له‌سه‌روه‌تی ئه‌م میله‌ته هه‌ژاره هه‌ڵتان گرتوه نه‌ک پیتان درابێت، ئه‌وا هه‌ر رۆژێکی ته‌مه‌نتان له‌دایک بونتانه‌وه تا مردنتان رۆژی هه‌زار دۆلاری به‌رده‌که‌وێت.
خواردوتانه ڕۆی عافیه‌تتان بیت، کورد ئه‌ڵێت(به‌دوای چووان مه‌چۆ)گرنگ نیه ده‌ئیتر وازمان لێبێنن و له‌کۆڵمان ببنه‌وه له گۆڵیشمان نابنه‌وه به‌ده‌نگدان له‌کۆڵی خۆمانتان ده‌که‌ینه‌وه به‌ڵام تکایه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن مه‌شێوێنن و به‌چه‌ک وه‌ڵامی ئه‌م مافه‌مان مه‌ده‌نه‌وه با کاره‌سات ڕونه‌دات ، چونکه دڵنیاین که‌س هێنده‌ی ئێوه شاره‌زانیه له چه‌واشه کردنداو له قبوڵنه‌کردنی ڕای جیاوازدا ،ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌ی ته‌مه‌نی حکومڕانیتان مێژو نیه تاوه‌ک وانه‌یه‌کی هه‌ڵه به ئێمه‌ی بڵێنه‌وه‌و وه‌ک ڕابردوویه‌کی پڕ له‌شانازی به‌نرخێکی گران نرخێک که‌کاری گه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌کانمان هه‌بێت پێمانی بفرۆشن.
به‌ڕێز مه‌م جلال ده‌ڵێت:(باسه‌گه‌کان به‌مانگه‌شه‌و بوه‌ڕن)ئێمه‌ش ده‌ڵێین (مانگه‌شه‌و سه‌رله‌ئێواره دیاره) نه‌ک سه‌ر له‌ئێواره‌یه‌ک بگره هه‌ژده ساڵه ئێمه مانگه شه‌وی ئێوه ده‌بینینو ڵێڵایمان داهات بۆ چه‌ند سه‌عات کاره‌با ڵێڵێیمان داهات بۆ قومێک ئاو بۆ شه‌قامێکی جوان پارکێکی نموونه‌یی هه‌رزان بۆ منداڵه شه‌هیده‌کان چ له پارکێکی گرانبه‌ها بکه‌م که منداڵی که‌مده‌رامه‌ت و شه‌هیده‌کان ته‌نها له ته‌له‌فیزیۆنه‌کاندا بینیبێتیان، ئه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژاری شار‌و شارۆچکه‌کان پێویستیان به پارک نیه؟ یان حسابی مرۆڤیان بۆ نه‌کراوه، ئیتر به فرو فیشاڵ چه‌واشه نابین له‌کونێکه‌وه دووجار مار نامان گه‌زێت هه‌موو جارێک شه‌نسی خۆمان به‌ڕێگایه‌کدا تاقی ناکه‌ینه‌وه که سه‌ر له ئێواره مانگه‌که ببینین به‌ڵام ڕوناکیه که‌ی ته‌نها بۆ هه‌ندێک که‌سبێت.
ئیدی مۆمێک تاقی ده‌که‌ینه‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆمه‌ش ڕوناکی ته‌نها بۆ سه‌ره‌وه‌بێت و ژێری خۆی ڕووناک نه‌کاته‌وه له‌داهاتوودا به‌ده‌ستی خۆمان خامۆشی ده‌که‌ین .
ئه‌م حکومه‌ته‌مان له‌جگه‌ر گۆشه‌و چاوه‌کانمان زیاتر خۆش ویستوه، به‌هه‌موو هه‌ڵه‌و که‌موو کوڕیه‌کانیه‌وه ،به‌ڵام که‌مرۆڤ چاویشی ئازاری هه‌بوو ده‌ری ده‌هێنێت، ببورن سه‌رۆکه خۆشه‌ویسته‌کانی دوێنێ و سه‌رۆکه بێ موبالاته‌کانی ئه‌مڕۆمان ئێوه میلله‌تتان گۆڕیه‌وه به کۆمه‌ڵه که‌سێکی دیاری کراو له‌ده‌وری خۆتان ئه‌مڕۆش میلله‌ت به‌جێتان ده‌هیڵێت بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه.
ئێوه که له‌سه‌ر دزیه‌کی بچوک خه‌ڵکتان له‌کونجی زیندان توند ده‌کرد، تا ئێستا نه‌مان دی نه‌مان بیست له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی سه‌قه‌تی کۆمپانیایه‌ک له‌سه‌ر خواردنێکی به‌سه‌رچوو له‌سه‌ر خیانه‌تێکی سیاسی به‌رپرسێک خاوه‌ن کۆمپانیایه‌ک ڕه‌وانه‌ی زیندان بکه‌ن باجی هه‌موو ئه‌م هه‌ڵانه‌ش له‌کاتی خۆیدا میلله‌ت داویه‌تیو ئیستاش ئێوه ده‌بێت بیده‌نه‌وه.
به‌ڕێزینه ئه‌گه‌روتاره سیاسیه‌کانیشتان ڕاستبێت له‌مه‌وبه‌دوا ئێمه هه‌ڵوێستمان ناگۆڕێت تازه ئێمه میله‌تێکی هۆشیارین به مافه‌کانمان و ئاگادار به ئه‌رکه‌کانمان مافه‌کانمان ئه‌وانه‌ن که‌بونه‌ته خه‌ون ته‌نانه‌ت مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیش، ئه‌وه‌نده‌مان ماف لێزه‌وت کراوه ،ناهه‌قیمان لێکراوه گومانمان له مرۆڤ بوونی خۆشمان هه‌یه، ئێمه له‌و مرۆڤانه که‌م به‌خته‌وه‌ر تربووین که له‌سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تیدا هه‌بوون و به‌دووربون له جیاوازی چینایه‌تی، له‌جیاوازی ڤێلای به‌ر پرسێک و خانوی داڕوخاوی ماڵی که‌سوکاری ئه‌نفال کراوێک، له‌کوڕی به‌رپرسێک وکوڕی شه‌هیدێکی به‌ناهه‌ق خوین رژاوی شه‌ڕی ناوخۆ، له‌موچه‌و ئیمتیازی سیاسه‌ت مه‌دارێک و که‌م ئه‌ندامێکی بێ قاچ و چاو ده‌ستی هاوه‌ن و فیشه‌کی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ.
ئه‌رکه‌کانیشمان به‌زیاده‌وه جێبه‌جی کرد مامۆستایانمان له‌ژێر دروشمی سه‌ری به‌رزمان بۆ موچه نه‌وی ناکه‌ین ماوه‌یه‌کی زۆر به‌بێ موچه‌ئه‌رکه‌کانی خۆیان ڕاده‌په‌ڕاند، فه‌رمانبه‌ره‌کانیش فه‌رمانگه‌کانیان به‌ڕێوه ده‌بردوو پێشمه‌رگه‌کانیش گیانی خۆیان به‌خت ده‌کرد، به‌کورتی هه‌ر تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌زیاده‌وه ئه‌رکه‌کانی خۆی جێبه‌جێ کردوه‌و که‌مترین مافی پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه، ئیتر ئه‌وه ئێوه‌ن که‌توانای ئه‌وه‌تان نیه ئه‌رکه‌کانتان جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئێسته‌ش ده‌تانه‌وێت بۆمه‌رامێکی تایبه‌ت ده‌ستوور به په‌له پڕوزه‌و هه‌ڵبزرکاوی بخه‌نه به‌رده‌ستی ده‌نگده‌ران که‌له‌نیوه‌ی زیاتریان یان نه‌یان دیوه یان لێی تێنه‌گه‌شتوون که‌له په‌رله‌مانێکی واده‌به‌سه‌رچودا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، تکایه په‌رله‌مانی به‌سه‌رچومان به‌سه‌ردا فه‌رز مه‌که‌ن ئاخر په‌رله‌مانی به‌سه‌رچوو زیانی گه‌لێک زیاره له خۆراکه به‌سه‌رچوه‌کان چونکه کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه بۆخه‌ڵکیش و بۆ ئێوه، کاره‌ساتی ڕقی خه‌ڵکی به‌ده‌نگ پینه‌دانتان له‌ڕۆژی ده‌نگ داندا کاره‌ساتی گرنگی نه‌دان به‌بانگه‌شه‌و به‌ڵێنه‌کانتان له‌پڕو پاگه‌نده‌کانی هه‌ڵبژاردندا..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست