ببوره جه‌نابی سه‌رۆک که ده‌نگت پێناده‌ین
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
ئه‌ڵێن گه‌وره ئاو ده‌ڕێژێت بچوک پێی تێده‌خات، جه‌نابت که ناوچه‌و ناوچه گه‌ریه‌تی بکه‌یت، جیاوازی بکه‌یت له‌نێوان سۆرانی و بادینیدا، جیاوازی بکه‌یت له‌نێوان ئه‌نفالێکی بارزان و ئه‌نفالیکی گه‌رمیاندا ،ئیتر ئێمه جیاوازی بۆ نه‌که‌ین له‌نێوان سه‌رۆکێکی بارزانی و سه‌رۆکێکی غه‌یره بارزانیدا.
ئه‌ی سه‌رۆکی کوردستانه 18 ساڵ بێده‌ستوره‌که‌م، ئه‌ی سه‌رۆکی دوپارێزگای هه‌رجوار پارچه‌که‌ی کوردستانم، ببوره که‌ناتوانین ده‌نگت پێبده‌ین.
له‌وکاته‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه خۆت بۆ پۆستی باوکایه‌تی کردنی ئه‌م میه‌لله‌ته هه‌ڵده‌بژێریت ،چه‌ند ده‌ی هێنین و ده‌یبه‌ین سه‌ره‌ڕای به‌هێزی پڕوپاگه‌نده‌کانیشتان ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان لا دروست نابێت په‌نجه‌مان مره‌که‌باوی بکه‌ین له پێناوی ده‌نگدان به به‌ڕێزتدا.
ئاخر ته‌جروبه‌یه‌کی دورو درێژمان له‌گه‌ڵ باوکایه‌تیکرنتدا بردوه‌ته سه‌رو هیچ کات وه‌ک باوکێک وه‌ک سه‌رۆکێکی کاردان ئه‌رکه‌کانت ڕانه‌په‌ڕاندوه ،ڕاسته تۆ سه‌رۆکیت به‌ڵام تا ئێستا ئێمه ته‌نها هه‌ستمان به‌وه کردوه‌که‌تۆ سه‌رۆکی ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو‌و حزبێکی دیاریکراویت نه‌ک سه‌رۆکی هه‌موو میلله‌تی کورد‌و کوردستانی عێراق ،خۆت ئه‌مه‌ت بۆ سه‌لماندوین ببوره هه‌ڵه‌که له خۆته‌وه‌یه که ئێمه ده‌نگت بۆ ناده‌ین،، سوێندت ئه‌ده‌م له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی خۆت به سه‌رۆکی شاری سلێمانی و گه‌رمیان زانیوه؟ به‌ڵی ده‌زانم ژماره‌ی پارێزگاکانی هه‌رێمه‌که‌ی تۆ‌هێنده زۆره که‌پێ ڕاناگه‌یت له‌ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کردنتدا سه‌ره‌دانی هه‌موو ناوچه‌و شار‌و شارۆچکه‌کان بکه‌یت.
به‌ڵام ده‌کرێت هه‌رله‌وشوێنه‌وه‌ی که‌تیایدا نیشته‌جێی جگه له‌شیعاراتی سیاسی بۆ فریودانی جه‌ماوه‌ر، به‌کرده‌وه‌ش جیاوازی نه‌که‌یت له‌نێوان بادینی یه‌ک و سلێمانی یه‌ک، بارزانی یه‌ک و گه‌رمیانیه‌ک، جاده‌یه‌کی مه‌سیف و جاده‌یه‌کی ناحیه‌ی شۆڕش ،وه‌زیرێکی پارته‌که‌ی خۆت و وه‌زیرێکی پارته‌کانی تر.
تۆ ئه‌زانیت بۆ سۆرانیه‌ک رۆشتن بۆ تاران و دیمه‌ش ئاسانتره تا ڕۆشتن بۆ دهۆک.
نا ببوره جه‌نبی سه‌رۆک ده‌نگ نه‌دانی ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به پێشێل کاریه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه نیه له‌کوردستان، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به که‌رکوک و مادده‌ی (140)ه‌وه نیه که تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌بوه، گه‌نده‌ڵی که‌ی ئه‌وه‌نده گرنگه واله‌ئێمه بکان که ده‌نگ نه‌ده‌ین به ئێوه، ده‌وڵه‌مه‌ند بونی به‌ر پرسه‌کانت و سوک سه‌یر کردنی هاوڵاتیان له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه شتێک نیه نا،،،،،دڵنیابه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به به‌فیڕۆ دانی سه‌روه‌ت و سامانه‌کانمانه‌وه نیه به‌هۆی پڕۆژه سه‌قه‌ت و چه‌ندین جار دوباره بووه‌وه‌کانتان، به‌ڕۆتینی دائیره‌کان ونا یه‌کسانی موچه‌و شکاندنی که‌رامه‌تی کورده‌وه نیه.
ئه‌وانه گرنگ نین چونکه ئێوه سیاسه‌ت ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش سیاسه‌ته، له سیاسه‌تیشدا هه‌مووشتێک واریده، له‌سیاسه‌تدا ئه‌کرێت مه‌دالیای ئازایه‌تی و پۆست و پله‌و ئیمتیازات بدرێته ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له شه‌ڕه‌کانی ناوخۆدا ئازاترین ودڵسۆزترین شه‌رکه‌ربوون، له‌سیاسه‌ت دا ده‌کرێت موچه‌ی شه‌هیدێکی هاوڕێتان له‌کاتی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌دا له‌مووچه‌ی بکوژه‌که‌ی له‌سه‌نگه‌ری دوژمن‌دا که‌متربێت .
ئه‌زانین له‌سیاسه‌تدا ده‌کرێت هه‌ندێک جار خیانه‌ت له میلله‌ت بکر‌یت و پاشقول له هاوڕێکه‌ت بگریت و ده‌ست تێکه‌ڵ بکرێت له‌گه‌ڵ دوژمن‌و سه‌روه‌ت و سامانی مه‌لله‌تیش به‌فیڕۆ بدرێت.
ده‌کرێت له%99 ئه‌و کۆمپانیا یانه‌ی به‌پێی ئه‌و ستاندارده‌ی بۆیان دیاریکراوه کاره‌کانیان ڕانه‌په‌ڕێنن و سزاش نه‌درێن ،خۆ تاکرێت هه‌رکه‌س هه‌ڵه‌یه‌کی بچوکی له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه کرد ئێوه ده‌سبه‌رداریان بن ،ده‌کرێت پله‌و پۆسته‌کان به‌پێی مه‌زاج دیاری بکرێت ئاساییه هه‌ر رۆژنامه‌یکی بوێر دڵ سۆزانه هه‌ڵه‌یه‌کی بۆ ڕاست کردنه‌وه ببرێته دادگا‌و غرامه‌ش بکرێت.
ئه‌مانه هه‌مووی ئاساین،ئه‌وه‌ی ئاسی نیه ئه‌وه‌یه که‌تۆ خۆت به‌سه‌رۆکی پارێزگا‌و نیوێکی هه‌رێم نه‌زانیت که نزیکه‌ی نیوه‌ی ده‌نگ ده‌رانی هه‌رێمه‌که‌تی تیا کۆبوه‌ته‌وه وه‌به‌ته‌ماش بیت به‌سه‌رۆکی خۆیان قبوڵت بکه‌ن که پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌کانی گه‌رماین و به‌شێکی زۆری خه‌ڵکه هۆشیاره‌که‌ی هه‌ولێره، ئه‌زانیت بۆ ئاسای نیه چونکه خه‌ڵکی کوردستان هۆشیارن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست