کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بیست و دوو سال برسیەتى و چاوەروانى پێشمەرگەى كوردستان بەسە

Friday, 16/11/2012, 12:00



نامهەوێت باسى پێشى راپەرینى بكەم لە دواى راپەرین لە سالى 1991 تاكو كۆتایى 2012 كە نزیكەى دەكاتە 22 سال یەك وشە لە نیو هێزى پێشمەرگەى كوردستان دەخولیتەوە ئەم یەك وشەیەش 22سال چاوەروانى بۆ پێشمەرگە خایەندوە تاكو هێزى پێشمەرگەش مابیت دەبێت هەر چاوەروانى جێ بەجێ كردنى ئەم وشەیە بێت كە ئاخۆ كام مانگە كە مووچەكەى بۆ زیاد بكرێت كام هەورە بۆى ئەبێتە باران و كام سەركردیە بۆ ئەبێتە فریشتە ، درێژە بە بابەتەكەم نادەم چونكە هەزاران لاپەرە لە خۆ ئەگرێت  جەنابى سەرۆك مسعود بارزانى و جەنابى سەرۆك كۆمار جەلال تالەبانى ئەم بابەتە بە گرنگ بزانن و كارى بۆ بكەن ئێوە كە باس لە پێشمەرگە دەكەن باس لە باشتر كردنى ژیان و موچەكەشیان بكەن ئێوە بیر لە یكگرتنەوەى یەكەى 80 و 70 دەكەن ئایا بە دواداچوون بۆ زوو یكگرتنەوەى ئەم دوو هێزانە دەكەن بۆ بیر لەوە ناكەنەوە كە ئەم یكگرتنەوەیە بۆ بەرپرسانى سەر بەوەزارەتى پێشمەرگە بۆتە كۆمپانیاى نەوت ففتى بە ففتیەكەش هۆكارى پەردەپۆش كردنى ئەم دزى و گەندەلیانەى وەزارەتە ئایا دەزانن كە لە وەزارەتى پێشمەرگە كە س بە كەس نیە هەر خودى بەرپرسانى ئەم وەزارەتە پێشمەرگەى قور بەسەر دەتویننەوە ئایا دەزانى شەڕى پلە بەرزەكانە لەم وەزارەتە چەندین فەریق لوا و عمیدى بێ كەلك لەم وەزارەتە كۆكراوەتەوە ئەوەى كە بە عمیدى هاتوو تا خۆى نەكات بە لیواْ هیچ ئاگادارى كارى خۆى نیە ئایا دەزانن كە تاكو ئێستا پارەى خۆراكى پێشمەرگەى قوربەسەر 110 هەزار دینارە و 220 هەزارى ترى لە بەر چاوەكانى و بە ئاشكرا لێدەدزرێت بەرپرسەكانى ئەم وەزارەتە مەبستى ئێمە لە بەرپرس خودى وەزیر و جێگرى وەزیر و فەریق و لیوا و عمید و عقید وە ئەوانەى كە كاربە دەستى ئەم وەزارەتن وەك بەرێوەبەرى گشتى و جێگرى بەرێوەبەرەكان و هیتر........ ئەوانە چونكە دەسكەوتێكى باشیان دەست دەكەوێت لەم وەزارەتە هیچ پێویستیكیان بە دوسەد و بیست هەزارى خوراك یا زیاد كردنى موچەى پێشمەرگە نیە و پێان شەرم هەر باسیشى بكەن چونكە بەباس كردنى ئەم بابەتە بۆ پێشمەرگە روخساریان ناشرین ناكەن و جیگەى خۆیان لەق ناكەن و دەسكەوتەكان لە دەست نادەن .
كە باس لە پێشمەرگە دەكرێت دەبێت بەرپرسانى پلە بەرزى پێشمەرگە لە گەل پێشمەرگە جیا بكرێتەوە چونكە پلە بەرزەكان و بەرێوەبەرانى سەربازى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە كەمتر لە 10000دۆلار مانگانە لەم وەزارەتە سوودى لى وەرنەگرێت زیڕەى ئەچێتە ئاسمانەوە ، لە خوا بە زیاد بێت گەلان ئەگەر سەرۆكیكیان هەبێت ئێمەى كورد دوو سەرۆكمان هەیە بەلام نازانم بۆ چى ،،،، ئێمە هەر دەلێن یكگرتنەوە كەچى وانیە سوپاى عیراقى و فەرماندەیى دیجلە و دەنگۆى فەرماندەیى شیمال و ............... هیتر كەچى ئێمەش هەر لە چاوەروانى تاكە وشەین كە كەى موچەكەمان باش دەبێت یاخوود چاوەرى بین جەنابى مالیكى بودجەى هێزى پێشمەرگە دابین بكات. لە كۆتایى بابەتەكەم سەڕى رێز بۆ ناوى پێشمەرگە و گەورى پێشمەرگە دادەنوێنم سلاو و رێزیان بۆ دەنێرم . بژى كورد بژى كوردستان مردن و سەر شۆرى بۆ دزو گەندەل كاران و ناحەزانى پێشمەرگەو چەتەكانى بە ناو بەرپرسانى وەزارەتى پێشمەرگە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە