زامی سلێمانی
Friday, 18/02/2011, 12:00
شارەکەم ئەوا دیسان بێ خەتا خەڵتان کرای
بەژێر دەستی ڕازی نابی بۆیە بەر گولله درای
تۆ زامێکت ساڕێژ نابێت بریندار ئەکرێیتەوە
بەڵام هەرگیز بەڵێ و بـژی بۆ زۆردار ناڵێیتەوە
مەیدانی سەرات شاهیدی زۆرێک لە برینانەن
کە بە ناحەق کرانە جەستەت،بۆت سومبول و نیشانەن
تۆ کە نەتوانی لەبەردەم زۆردار بچوک بیتەوە
چاوەڕوانی ئەوە ناکرێت بە گوڵ جواب بدرێیتەوە
بە قوربانی ئەو خوینەبم کەوا لە باڵت دەتکێت
هێشتا کۆتری ئازادیت هەر بەرەو بەرزی ئەفڕێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست