زەكەریا و هونەرمەندە تێكەوتووەكانی هەلكەوت زاهیر!
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
زۆرمان خوێندەوە دەربارەی هونەرمەندانی كورد، گەلێك سەیرە كە ئەبینین هەندێ كەسی زۆر بێ ئاگا و ساویلكە چەپلە بۆ هەندێ هونەرمەند لێ ئەدەن كە خۆشیان نازانن ئەم جۆرە هونەرمەندانە چین و بە چی كار ئەكەن؟
وەك هەموومان ئەزانین كە لە دوای سالی 2000 زۆر گۆرانكاری باش و خراپ لە زۆربەی لایەنەكانی ڤیان روویان دا، هونەریش لە ئاستێك دا خۆی دیتەوە كە خۆشبەختانە زۆر پێشەوەچوونی باش و شاهید بۆ مێڤوو بەرچاو ئەكەوێ.
بكەین ئەبینین كە ئێستا هونەری كوردی لە خراپترین چەرخ دایە و جێگایی نیگەرانی هەموو لایەكمانە، هەلكەوت زاهیرێك لێمان بووە بە میری زەمانە و كە هەموو گیانی پرە لە نۆتە و ئاوازی عەرەبی.
پلانی ئەم مامۆستا عەرەبەی وولاتە هەڤارەكەمان ئەوەیە كە كام هونەرمەندی ناسراو هەیە بیخاتە ڤێر دەستی خۆی و كۆمەلێك ئاوازی سواوی بە مۆسیقایەك كە تێر تێر بێزار بووین لەم داهێنانە عەرەبیە ، تۆمار ئەكات.
كە هەلدێر و میرە ناسران لە زاگرۆس تی فی ووتم ئۆخەی كوردیش وا خەریكە نزیك ئەبێتەوە لە كۆمەلێك رێگا چارەی باش كە بەهرەمەندان جیاواز ئەكرێنەوە و پالپشتیان لێ ئەكرێت. بەلام زۆر بە داخەوە كە تەواوی مەسەلەكە پێچەوانەی خواستە هونەریەكانمانە و رابردووی ئێمە پر بوو لە تەعریب و ئەم و ئەوی تر بە دەستی دوڤمن بەلام ئەمەیان بە دەستی خۆمانە و هەر زۆر خراپتر لە بەعس گەنجەكانمان تەعریب ئەكرێن بە دەستی كەسپكی وەك هەلكەوت زاهیر.
لەیلای فەریقی و باخان و زۆری تر دەركەووتن و تەواوی هەلسوكەوت و ئاواز و ستایلی عەرەبیان بە سەروچاو دەتكێكتەوە، وا تازە بە كوردی و عەرەبیش گۆرانی بۆ خەلك ئەلێن و بە پارەی میللەت گالتە بە كەلتووری خۆمان ئەكرێت.
هەلكەوت زاهیر نازانم نە هیچ بابەتێك لە رۆڤنامە و گۆفارەكان ناخوێنێتەوە؟ یان نازانێ كوردی بخوێنێتەوە ئەگەرنا لەو باوەرە بووم هەر كەسێكی تر بوا خۆی كورسیەكەی جێ دەهێشت لە دەست ئەو هەموو باس و خواسەی كە جەنابی هێنایە كایە.
هونەرمەندی كورد رووبەرووی زۆر تیر و توانج ئەبنەوە بەلام نازانم كەی واز لە هەلەكانیان دێنن؟ تاكە ئامانج لای هونەرمەندی ئێمە ئەوەیە كە خۆی دەربخات جا بە خراپ یان بە باش، كلیپ بكات جا باش یان خراپ یان هەر وێران، ئاهەنگ بكات جا گرفتی ئاهەنگ سەیر بكەن هەر لە ئەندازیاری دەنگ و میوزكڤەن و لایەنی ئاسایش؟ باوەر بكەن هونەرمەندی زۆر ناسراومان بۆ برێك پارە ئاهەنگی بە یەك كیبۆرد كردووە ،هونەرمەندی زۆر ناسراومان ئاهەنگی كردووە كە زیاتر لە 4 جار ئاهەنگی وەستاندوە لەبەر گرفتی نەبوونی ئەندازیاری دەنگ و بێ سەرو بەری ئاهەنگ تەنها بۆ برێك پارە، گرفتی ئاسایش و شەرە چەقۆی ئاهەنگەكانیش لە لایك كە هونەرمەندانی كورد تا ئێستا ئاسایش ناكەن بە مەرجێك بۆ ئامادەبوونیان لە ئاهەنگەكان تا گیانی خەلك لەم فەوزایە بپارێزن كە كۆمەلێك خەلكی پولەكی لە بەر خاتری گیرفانەكانیان گوێ بە سەلامەتی خەلك نادەن .
هەر بەم ساویلكەیەوە هونەرمەندی كورد كەوتوونەتە داوی كەسێكێ وەك هەلكەوت زاهیر كە لە ناوی زۆربە ئەو هونەرمەندانەی دا كە كاری بۆ كردن و وایان دەزانی ئەبن بە شایی مەیدان بە ئاوازە عەرەبیەكانی هەلكەوت زاهیر. یەكێك لەوانە پەیوەند جاف بوو كە خۆشی نەیزانی چی بە سەر هات و چۆن كەووتە ئەو داوە!!! ئەوەی تریان ئەیوب عەلی بوو كە جەماوەرێكی یەكجار باشی پەیداكردەوە لەگەل ئەلبوومی مالئاوایی، بەلام ئەویش نەیزانی كە چۆن بازاری ئەشكێ و ناوی خۆشی بەد ئەكات؟ هەندێ هونەرمەندی تریش وا خەریكن ئەم هەلەیە دووبارە بكەنەوە لەگەل ئەم ئاوازدانەرە هەست و سۆز عەرەبیە و وێران بكەن مالی هونەریان.
ئەوەی جێگای سەرسوورمانەی هەر دوایی بلاو كردنەوەی ئەلبوومەكانیان باسی ئەلبوومی خۆیان ئەكەن كە خۆیان وا ئەكەن و وا ئەكەن چونكە باش باش ئەزانن بازاری هونەریان زۆر خراپ ئەشكێ دوای ئەوەی خۆیان دا بە دەست هەلكەوت زاهیر.
بەلام زۆر بە راشكاوی ئەلێم هەمووتان پێویستە سەیری كەسێكی وەك زەكەریا عەبداللە بكەن كە تاكە شت كاریگەرە لە سەر كارەكانی، جەماوەرەكەی خۆیەتی و تا ئێستا وەك هیچ كام لە هونەرمەندان ناو ناتۆرەی هیچ كەسێكی بە دواوە نیە و نە وەك هەردی سەلاحێك 3 فەسل كرابێت .ئەوەی كە سەیرە لام، زەكەریا وەك هەر هونەرمەندێكی تری كورد لە زۆر شوێن داوەت ئەكرێت بەلام دیارە زەكەریا زۆر لەوە بەرزترە كە خۆی بۆ برە پارەیەكی كەم چاوشۆری جەماوەر بكات. وە هونەرمەندانی ئێمە لە زۆر لایەن گلەیی زۆریان هاتوتە سەر كە زۆر شت خۆش نیە باس بكرێت دەربارەی كەسایەتی خوودی هونەرمەندان ئەگەرنا زۆری ترم پێە كە بەرامبەر بە هونەرمەندانی خۆمانی بیلێم با ئەمجارەیان بەس بێت........... بۆیە ئەلێە ئافەرین ئەی هونەرمەند كە لە هەموو سەردەمێك دەنگی خۆت هەبووە، وەلامت خۆت هەبووە بەرامبەر هەموو گیروگرفتەكانمان. ئافەرین زەكەریا كە تەنها كار بۆ جەماوەر ئەكەیت نەك ناوبانگ و ئەو برە پارەیەی كە هەلكەوت زاهیر بە هونەرمەندانی ئەدات............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست